عومه‌ر فه‌تاح، هه‌رگیز له‌ یادت ناكه‌م

Saturday, 02.17.2018, 21:57

7820 بینراوە


به‌شیكی ته‌مه‌نم له‌گه‌ل یه‌كیتی برده‌ سه‌رو چه‌ند جاریك لیپرسراویشم هه‌بووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌م حیزبه‌ ،‌ جاریكیان كه‌ ئه‌و كات مامۆستای زانكۆ بووم له‌ سلیمانی چووم بۆ هه‌ولیر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ساله‌ی ده‌ره‌‌وه‌م به‌ خزمه‌ت بۆ حیساب بكریت كه‌ حیساب نه‌كرابو‌و ، بۆ خۆم و كه‌سیكی كه‌ش بوو ، بۆ ئه‌وانه‌ی سالانێك له‌ تاراوگه‌ وةك جومدي مةجهول كاری سیاسیان بۆ گه‌ل و حیزب كردوه‌و دژ به‌ به‌عسيش جه‌نگاوون ، خزمه‌تيك كه‌ له‌لايه‌ن زانكۆوه‌ بۆشمان هه‌ژمار نه‌كرا ... به‌لام ئێوه‌مانان به‌ راست و چه‌پ هیچ نه‌ماوه‌ بۆ خۆتانی قۆرخ نه‌كه‌ن ...
بؤ ئةم مةبةستة پشتگیری مه‌لبه‌ندی ده‌ره‌وه‌و( م. س) یشمان هه‌بوو بۆی ، ئةوة برياري بةرلةماني كوردستان خؤي بوو ئةو خزمةتانة هةزمار بكرين وةك جؤن لة بةغداش دةكريت. كه‌ چوومه‌ لای به‌رپرسی ئه‌م بواره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ هه‌ولیر وتی به‌لكو له‌و به‌ره‌وه‌ دۆسیه‌كه‌م بۆ بهینیت كه‌ داواكاری و شته‌كانی پیشوه‌خی ئیمه‌ی تیدا بوو.. كارمه‌نده‌كه‌ ، كه‌ پارتی بوو پیی وتم خزمه‌ته‌كه‌تان ره‌د كراوه‌ته‌وه‌ ، وتم چۆن خۆ ئه‌و چه‌ند ساله‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ چیمان كردوه‌و ئةوة برياري بةرلةمانة ، دۆسیه‌كه‌ی نیشاندام و عومه‌ر فه‌تاح كه‌ ئه‌و كات جیگری سه‌رۆك وه‌زیران بوو به‌ سوور له‌سه‌ری نوسیبوو بۆیان مه‌كه‌ن ... زۆر توره‌ بووم ، كاتیك هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ریكه‌وت به‌كر فه‌تاحی برایم بینی و یه‌كتر ده‌ناسین ، وتی بۆ سه‌ریك له‌ كاكم ناده‌یت ، منیش به‌ خۆمم وت تازه‌ هاتویت و ئه‌و زاته‌ش ده‌ناسم شه‌خسی ، قه‌یناكه‌ با بچم ، گه‌یشتمه‌ لای و مه‌وزه‌عه‌كه‌م پی ووت كه‌چی وتي به‌لی من نوسیومه‌ بۆیان مه‌كه‌ن .. وتم باشه‌ ئه‌وه‌ وه‌فای یه‌كیتیه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی چه‌ندین سال وه‌ك جندی مه‌جهول خه‌باتمان كردوه‌ به‌ باره‌و كات و قه‌ناعه‌تی خۆمان ، كه‌چی ووتی خه‌لك گه‌نده‌له‌ ئیوه‌ گه‌نده‌ل مه‌بن ، خه‌لك دزه‌ ئیوه‌ دز مه‌بن ، دوو كه‌سی كه‌ش له‌وی دانیشتبوون ... خۆ ئه‌كه‌ر شه‌هیدیش بوینایه‌ هه‌ر واده‌بوو ، به‌لام وه‌لامی گونجاوی خۆم دایه‌وه‌و به‌ توره‌ییه‌وه‌ رۆیشتم و خه‌ریك بوو ببیته‌ ناخۆشیش ، ئه‌كه‌ر كه‌سیكی تری نه‌ناسراو بوایه‌ له‌ بری من ئه‌وا دیاره‌ كیشه‌یشی بۆ دروستده‌كرد.. چه‌نده‌ په‌شیمانم له‌و سالانه‌ی له‌و حیزبه‌ بیوه‌فایه‌دا به‌ كات و پاره‌و ئه‌عسابی خۆم كارم تیدا كردوه‌و له‌سه‌ری خۆم كه‌سوكاريشم توشی كیشه‌ی جۆراوجۆر‌ بووين ...
لیره‌دا بروانه‌ ئه‌م كورته‌ نامه‌یه ی به‌كر فه‌تاحی برای بۆم سه‌باره‌ت به‌ تیبینیه‌كانم له‌سه‌ر براكه‌ی.
به‌كر فتاح :
( كاكه گیان من ته نها پرسیارم ئه وه یه ، كى كورو كچه كانى كردووه به وه زیرو گزیرو هه موو جومگه كانى ده سه لات؟ كى پاوانى سه روه ت و سامانی ئه م وولاته یان كردووه تو باسى ١٨ ملیون دولار ئه كه یت كه هه موو كه س ئه یزانى گه راوه ته وه بو بودجه ى هه ریم بو باسى ملیاره كان نا كه یت ئاى چ مه هزه له یه كه ئه م وولاته ملئ سنابل تنحنی بتواچع والفار غات روۆسهن شوامخ)
وه‌لام
كاك به‌كر سلاو نامه‌كه‌ی تۆ وه‌ك ئه‌و وته‌یه‌ وایه‌ خۆ هه‌ر به‌ ته‌نیا من گه‌نده‌ل نیم به‌لكو بروانه‌ گه‌نده‌له‌ گه‌وره‌كانیش ، كیشه‌یه‌ك من لیره‌دا باسم كردوه‌و به‌ریزتان نه‌چوون به‌لایدا به‌لكو ته‌نیا باس له‌و 18 ملیۆن‌ دۆلاره‌كه‌ ده‌كه‌یت كة بةناوي برؤزةي كارةباوة بؤ هةريم حةوالة كرابوة سةر شةريكةيةكي وةهمي لة بةريتانيا و ئه‌وه‌ش كاتیك گه‌رایه‌وه‌ هه‌ریم دوای ئه‌وه‌ی ئاوینه‌ي سةردةمي شوان محةمةد كه‌شفی كرد گه‌رنا دیزه‌ به‌ ده‌رخو‌نه‌ی لی ده‌كرا .. ئیوه‌ش بۆ خۆتان وه‌ك بنه‌ماله‌كانی تری وه‌ك فوئاد مه‌عسوم به‌ ریگای ده‌سه‌لات و پۆسته‌وه‌ سوودمه‌ند بوون و غه‌دری زۆرتان كردوه‌ هه‌ربۆیه‌ منیش ئه‌لیم ئه‌وه‌ چ مه‌هزه‌له‌یه‌كه‌ له‌و گه‌له‌ به‌دبه‌خته‌ی ئیمه‌ ده‌یكه‌ن به‌ هه‌موتانه‌وه‌ خۆیشت ئه‌و شتانه‌ له‌ من باشتر ئه‌زانیت به‌وانه‌ی كاك عومه‌ری براشته‌وه‌ ...
كاك به‌كر فه‌تاح: وا ده‌وترێ جه‌نابتان له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا یه‌كێك بوویت له‌ به‌رپرسه‌كانی حیزب له‌ زاخۆ ، شێوازی ده‌ستكه‌وته‌ مادیه‌كانیشتان له‌وێ ڕوونه‌ ، كێ تۆی كرده‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئيران ، دواتر لة‌ ئیسپانیا ، كێ تۆی كرده‌ بالیۆز له‌ به‌رازیل و ئیسته‌ له‌ سوید ، كێ زه‌وی و مولكی پێداون له‌ كوردستان ...تاد. ئه‌گه‌ر كاك عـومه‌ری برات نه‌بوایه‌ بۆ خۆت و براو قه‌وم و قیله‌كه‌ت و ئيوه‌ش قبولتانه‌ ، جگه‌ له‌ بنه‌ماله‌ گه‌وره‌ گه‌نده‌له‌كان چه‌ندین بنه‌ماله‌ی گه‌نده‌لی بچوكی كه‌ش له‌و ولاته‌ی ئێمه‌ ده‌گوزه‌رێت وه‌ك فوئاد مه‌عسووم و هاوشێوه‌كانی ...تاد. كاك به‌كر بڕوانه‌ والاكه‌ی خۆت له‌ فه‌یس بووك وێنه‌كانت ته‌نیا وێنه‌ن له‌گه‌ل ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرس و له‌ ریستۆرانت و شويني خؤش و له‌به‌ر ده‌رگاي فرۆكه‌و خۆده‌رخستن و جاروبار به‌ جامانه‌ی كوردیبشه‌وه‌ له‌ناو ئه‌وروپيه‌كاندا ، پێمان بلێن كام خزمه‌تتان به‌و گه‌له‌ به‌د به‌خته‌ كردوه‌ له‌ پۆسته‌كانی ده‌ره‌وه‌شتاندا جگه‌ له‌ خزمه‌تي خۆتان نه‌بيت ، كه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار دۆلار ده‌ستكه‌وتتان بووه‌و سبه‌ينيش پيي خانه‌نشين ده‌بن ... بابه‌تيك كه‌ له‌ ئاينده‌ ده‌رباره‌ي ده‌نووسم. ئێوه‌ وه‌ك تاك مه‌به‌ستی من نین به‌لكو ئه‌وه‌ سیسته‌مه‌ بۆگه‌نه‌كه‌تانه‌ ئێوه‌ی به‌م جۆره‌ به‌رهه‌م هێناوه‌و ئێوه‌ش بوونه‌ته‌ به‌شێك لێی 

بۆ عومةرفه‌تاح ، خۆ ئه‌وه‌ من نه‌بووم ئێرانیه‌كان له‌ سلێمانی خانوم بۆ دروست بكه‌ن ، یان ناومالم بۆ دابنێن ، ئه‌وه‌ من نه‌بووم 18 ملیۆن دۆلار بنێرمه‌ سه‌ر حیسابی شه‌ریكه‌یه‌كی وه‌همی له‌ به‌ریتانیا به‌ ناوی پرۆژه‌ي كاره‌باوه‌ بۆ هه‌ريم‌ ، ئه‌وه‌ من نه‌بووم دوای راپه‌رین بانقی رشید له‌ سلێمانی تالان بكه‌م ، ئه‌وه‌ من نه‌بووم به‌لته‌جی بنێرمه‌ سه‌ر كه‌سێكی وه‌ك ئاسۆس هه‌ردی و به‌ كلكه‌ ده‌مانچه‌ سه‌ری بشكێنم ، ئه‌وه‌ من نه‌بووم له‌ قومارخانه‌كانی ئه‌وروپا پاره‌ی خه‌لكی بدۆرێنم ، ئایا ده‌زانیت ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌لكی بیتاوان له‌ به‌ندبخانه‌ نهێنیه‌كانی ده‌سه‌لاته‌كه‌تان و به‌ فه‌رمانی كه‌سانێك ئه‌شكه‌نجه‌ دراوون و هه‌ندێكیان هه‌لاتوون بۆ ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت ناشوێرن به‌ئاشكرا باسی لێوه‌ بكه‌ن ...
به‌لام ئه‌وه‌ ئێمه‌ بووین له‌ كۆلێژی زانسته‌ سایاسیه‌كان چه‌ند مانگ خه‌ریك بووین لای جه‌نابی عومه‌ر فه‌تاح به‌لكو ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی زانستی بدات سه‌باره‌ت به‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌عسیزم و فاشیزم ، كه‌چی گالته‌ی پێده‌هات ... به‌لی ئه‌وه‌ من بووم كه‌ له‌سه‌ر هه‌لویست و نوسینه‌كانم له‌سه‌ر پارتی له‌ برایم خه‌لیل له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ ژهر خوارد بكرێم ،، به‌لي ئه‌وه‌ خيزاني ئيمه‌ بوو له‌لايه‌ن به‌عسه‌وه‌ ده‌ربه‌ده‌ر كراين بۆ ئيران و مولك و مالمان داگير كراو تووشي تراژيدياي خيزاني بووين و ئيمه‌مان كردمان كه‌ساني تر خوارديان كه‌چي  جه‌نابي كاك عومه‌ر كه‌ ده‌مبينيت به‌ چاوي رق‌ و كينه‌وه‌ سه‌يرم ده‌كات هه‌روه‌ك من كه‌ركوك و نيوه‌ي خاكي كوردستانم به‌ 24 كاتژمير ته‌سليم به‌ دوژمن كردبيت .
چيتر هه‌موتان به‌ نه‌فره‌ت ده‌كه‌م و تاوانبارن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر خه‌لكی ولاته‌كه‌مدا هێناوتانه‌ ... دوو رۆژ پیشمه‌رگایه‌تیتان كردوه‌و ده‌تانه‌وی بۆ ئه‌به‌د به‌ خه‌لكیی بفرۆشنه‌وه‌و تاهه‌تايه‌ له‌سه‌ری ببن به‌ پاشاو پيشمه‌رگه‌ش ناني نيه‌ بيخوات ...ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ حيزبي و خيزاني و بنه‌ماله‌ييه‌ تواناي حوكمرانييان نيه‌و شايسته‌ي ريز نين و ته‌نيا به‌ ميكانيزمي ئيرهاب سواري سه‌ري ئه‌و گه‌له‌ داماوه‌ بوون. 
بروانه‌ لينكي دانراو ناميلكه‌يه‌كي به‌نده‌ له‌سه‌ر چالاكيه‌ سياسيه‌كانمان له‌ تاراوگه‌و درندايه‌تي به‌عس به‌رامبه‌رمان ...