ئایا دڵ یان ئۆرگانەکانمان بیرەوەریان هەیە؟

Sunday, 18/02/2018, 17:43

5342 بینراوە


ئەو کەسانەی کە ئۆرگانی کەسێکی تر وەردەگرن زۆر جار بیرەوەریەکانی ئەو کەسەش لەگەڵ خۆیان دێننە ناو جەستە تازەکەوە.
ئافرەتێک بە ناوی گلێندا مێردەکەی "دەیڤد " لەدەست دا بە بۆنەی ڕوداوی هاتوچۆوە، ئافرەتە بە دکتۆرەکانی گوت هەرکەس ئۆرگای پێویستە دەتوانێت ئۆرگانەکانی مێردەکەم بەکار بهێنێت.
لەو کاتەدا کوڕێکی ئیسپانی پێویستی بەدڵ دەبێت و دڵی مێردەکەی گلێندای بۆ دادەنێن، دوای نەشتەرگەریەکە گلێندا چوە سەردانی ئەو کەسەی کە دڵی دەیڤیدی مێردی بۆ دانرابوو، ئەمەش لەدەرئەنجامی تاقی کردنەوەیەک بوو لە لایەن دکتۆری neuropsychologist پەوڵ پەرسێڵ، کەسەکەی کە دڵی مێردەکەی گلێندای وەرگرتبوو گەنجێکی زمان ئیسپانی بوو.
پاش گۆڕینی دڵی گەنجەکە گلێندا چوە ئەو ژورەی گەنجەکەی لی بوو ، گەنجەکە هێشتا هیچ قسەیەکی نەکردبوو پاش نەشتەرگەریەکە، گلێندا داوای لەگەنجەکە کرد کە ڕێگای بدات دەستی بخاتە سەر سنگی..گەنجەکە گوتی فەرموو، لە دانیشتنەکە دا دکتۆر پوڵ و دایکی کوڕەکەش ئامادە بوون. گلێندا دەستی خستە سەر سنگی و گوتی "دەیڤد خۆشم دەوێیت" کورەکە گوتی "Everything’s copa­cetic" دایکی کوڕەکە زۆر با تاساویەوە گوتی ئەم وشانە وشەی نامۆن بە ئێمە ، کوڕەکەم هەرگیز وشەی وای بەکار نەهێناوە!! دایکی گوتی پێش نەشتەرگەری دڵەکەی هەرگیز زمانی ئینگلیزیشی نەزانیوە، وە ئەو وشانەش لە زمانی ئیسپانیدا بونیان نیە.
کورەکە بە جۆرێکی تریش گۆرابوو، پێش نەشتەرگەریەکە کوڕە ڤێجیتاری بوو واتە گۆشتی نەدەخوارد، پاش نەشتەرگەریەکە داوای گۆشتی برژاوی کرد. هەتا ئەو مۆسیقایەی کە پێش نەشتەرگەری ئارەزوی دەکرد، ئەوە گۆرا بوو بۆ ڕۆکی ساڵی پەنجاکان.. مێردەکەی گلێندا زۆر حەزی بە گۆشتی برژاو دەکردو خۆی مۆسیقای ڕۆک ئەن ڕۆلێ پەنجاکانی لێدەدا، واتە موزیکژەن بوو.

ئایا دڵ زاکیرەی هەیە؟
یان ئایا بەشیک لە کەراکتەری ئەو کەسەی کە دڵەکەی بەخشیوە هاتۆتە جەستەی ئەو کەسەی کە دڵەکەی وەرگتوە؟
وەڵام: بەڵێ دکتۆر پەرسێڵ لە کتێبەکەیدا بەناوی "The Heart’s Code" باس لەوە دەکات کە ئەو کەسانەی دڵیان وەرگرتوە زۆرێک لە مێمۆری خاوەن دەڵەکەشی لەگەڵدا وەرگرتوە..واتە دڵیش خاوەنی مێمۆری تایبەت بە خۆیەتی.
--------------------------
کچێکی ٨ ساڵان دڵی کچێکی ١٠ ساڵەی وەرگرت ، کچە ١٠ ساڵانکە کوژرابوو. پاش ماوەیەک و چەند دانیشتنێک لەگەڵ دکتۆری دەرونناسی ، ئەو کچەی کە دڵەکەی وەرگرتبوو گوتی دەزانم کێ بکوژەکەی کچە ١٠ سالاکەی خاوەن دڵەکە بوە! گوتی چەند مێمۆریەکەم هەیە لەسەر ئەو کەسە و دەزانم ئەو پیاوە کێ یە. پاش چەند دانیشتنێک لەگەڵ دکتۆری دەرونناسی، دکتۆرکە بڕیاری دا پۆلیس ئاگادار بکاتەوە لەم روداوە. پاش ئەو هێمایانەی کچەکە دەیدا بە پۆلیس توانیان بکوژەکە بدۆزنەوە.
هەموو ناونیشانەکانی کچە ٨ ساڵەکە گوتی هەمووی راست دەرچوو، جلەکانی، ڕەنگی جلەکان ، ئەو چەکەی بەکاری هێناوبوو، شوێنەکە بەڵگەکان ١٠٠% ڕاست دەرچوون و کابرای قاتل حوکم درا پاش ئەوەی دانی نا بە تاوانەکەیدا.
ئەم کتێبەی پەرسێل لێکۆڵینەوەی تێدایە لەسەر ٧٣ کەس کە دڵی کەسانی تریان وەرگرتوە.
پەرسێڵ دەڵێت مێشک تاکە شوێن نیە کە زانیاری تێدا هەڵبگیرێت . دەڵێت دڵیش بەهەمان شیوە زانیاری هەڵدەگرێت. ئەو دەڵێت جەستە خانەی تێدایە کە زانیاری دەگویزێتەوە، وە ئەو زانیاریانە لە ڕێگای تەیاری کارەباوە دەدرێتە جەستە تازەکە.
ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوە کە ئەو کەسەی دڵی کەسێکی مردوو وەردەگرێت زۆرێک لە بیرەوەریەکانی کەسە مردوەکەی هەیە، بە بێ ئەوەی یەکتر بناسن و هیچ زانیاریەکیان لەسەر یەکتر هەبێت.
ئەوانەی ڕەخنە لەم بەڵگانە دەگرن لەوە دەترسن کە ئیتر کەس ئامادە نەبێت پاش مردنی ئۆرگانەکانی جەستەی خۆی ببەخشێتە کەسێکی تر.
نمونەیەکی تریش کە بە دۆکومێنت کراوە چیرۆکی کوڕێکی ٨ ساڵانی یەهودیە کە بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە، مردنی ئەم کوڕە بوە هۆی ڕزگار کردنی کچێکی عەرەبی ٣ ساڵان کە نەخۆشی دڵی هەبوو، کچەکە لەسەرەمەرگدا بوو و چاوەڕێی دڵی کەسێکی دەکرد پێی ببەخشێت. پاش ئەوەی دڵی کچەکەیان گۆڕی و دڵی کوڕە یەهودیەکەیان بۆ دانا ، کچەکە هۆشی هاتەوە یەکەم داواکاری داوای جۆرێک لە شیرینی کرد کە کوڕە یەهودیەکە زۆری حەز پی دەکرد.. کچە عەرەبەکە پیشتر ناوی ئەم جۆرە شیرینیەی بە هیچ شێوەیەک نەبیستبوو وە نەیشیدەزانی چیە..
ئەمەش بەهەمان شێوە بەڵگەیە بۆ بونی زاکیرە لە ناو دڵی مرۆڤدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە