لەمەودوا چی ڕوودەدات؟

Monday, 19/02/2018, 13:29

5591 بینراوە


بە کورتی...
دوای ۳ ڕۆژ لە کۆبوونەوەی بەردەوام,سوریا و ڕۆژئاوا لەژێر چاودێری ئەمریکا,روسیا و نەتەوە یەکگرتوەکان گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەرپرسی عەفرین و ئیدلیب.
دوای ۳۰ ڕۆژ لە بەرخودان و خۆڕاگری بێهەمپای یەپەگە و یەپەژە,روسیا و حکومەتی سوریا هاتنەوە پێش بۆ دیالۆگ و هەماهەنگی لەگەل یەپەگە,دژ بە تورکیا و ئەلقاعیدە لەسەر پرس و ڕەوشی عەفرین و ئیدلیب!
عەفرین داگیر نەکراوە,بەلام ۳۰ ڕۆژە لە زەوی و ئاسمانەوە گەورەرترین هێرشی تورکیا و ئەلقاعیدەی لەسەرە,یەپەگە و یەپەژە تەنها بە پشتیوانی گەلەکەی خۆیان تا ئێستا هەموو هێرشێکیان تێکشکاندووە و گەورەترین شکستی سەربازی و ساسیان بە تورکیا هێنا لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان!
یەپەگە و حکومەتی سوری لەسەر پێشنیاری روسیا و ئەمریکا گەیشتنە ڕێککەوتن,بۆ پاراستنی عەفرین و ڕزگارکردنی ئیدلیب لەدەست تورکیا و ئەلقاعیدە.
لە سبەیەوە هێزەکانی سوپای سوریا بەژداری شەڕ دەبن دژ بە تورکیا و ئەلقاعیدە,دواتر بە هەمان شێوە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئیدلیب ئەنجم دەدرێت,بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی روسیا و هاوکاری لۆجستیکی ئەمریکی!
ئیتر تورکیا کەوتە زلکاوی سوریا و بە دلنیاییەوە تیایدا غەرق دەبێت,روسیا بە هەلکردنی گلۆپی سەوز بۆ تورکیا بۆ هێرشی سەر عەفرین,گورزێکی وای لە تورکیادا,تۆلەی شەری ناوخۆی سوریا و سەدسالی ڕابردووی لێکردەوە!
حکومەتی سوری بە فەرمی دان بە هەرێمی فیدرالی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا دەنێت,ئەمەش خالی سەرەکییە کە لە ڕێککەوتنەکەدا ئیمزای لەسەر کراوە.ئەمەش گەورەترین سەرکەوتنە بۆ کورد,نەک تەسلیمبوون و ڕادەستکردنی عەفرین!
ئاری هەرکی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە