ئەو رۆژنامەنووسە کوردانە بناسە، کە کار بۆ میتی تورک دەکەن

Tuesday, 20/02/2018, 3:03

9720 بینراوە


کە ووتمان گومانمان هەیە هەندێک لە ڕۆشنبیرەکانمان تەنها ڕوخسار دەبینن نەک ناوەڕۆک ئەمەش هۆکارەکەیەتی.
پێش چەند ڕۆژێک ڕۆژنامەنوسێک بەناوی ئامانج عەگید هەوڵیدا لەبەردەم پریس کۆنفرانسی ئەنجێلا مێرکل و یەڵدرمی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە ئەڵمانیا وێنەی قوربانیانی عەفرین بەرز بکاتەوە و خۆی بکات بە پاڵەوانی کوردایەتی و مرۆڤایەتی. ڕۆشنبیران و میدیاکانی ئێمەش لەهەموان زیاتر بڵاویان کردەوە بێ ئەوەی بەدواداچون بکرێت بزانن ئەم پاڵەوانە کێیە و چۆن توانیت لەوێ ئامادەبێت و بۆ ئەم کارەی کرد؟
بەداخەوە ئەو کەسە کوردە بە دەستکیشی میتی تورک ئەم کارەی کردبوو، چونکە تەنها تاکە رۆژنامەنوسی کورد بوو کە ڕێگەی پێبدرێت، بچێت ئامادە بێت، ئەمەش بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکێکی میت، هەروەک گرنگی هاوشێوەی ڕیفراندۆم، واتە کاری ئەم سیخوڕەی میت، کە ناوی ئامانج عەگیدە لە راستییدا ئەرکی ئەوەی پێسپێردرابوو، کە لە رێگایەوە تەنیا ئەو وێنانەی کە بەکاری هێنان هی قوربانیانی عەفرین نەبوون، بەڵکو هی کارەساتی تر بوون و بە ئەنقەست ئەم کارەی کرد. ئەمە تەنها لەکاری میت تورکە بۆ بێ بەهاکردنی ڕاستییەکان و تا رۆژنامەنووسانی دیکە ئەو وێنەیە بەکاربهێنن و بۆ رای گشتی بەهەڵەیاندا ببات، هەڵبەت ئەمیش بۆ ئەوەی ئەو خاڵەی تورکیا مەبەستێتی و بانگەشەی بۆ دەکات لە رێگای ئەو وێنە درۆیانەوە، کە هی عەفرین نییە، ئەم کوردە سیخوڕە بۆیان بپێکێت، ئەوەبوو یەڵدرم یەکسەر وتی کە ئەمە راست نییە و درۆیە، لەو کاتەشدا خەڵکەکە جوڵا و وایان زانی یەڵدرم درۆ دەکات، نەک وێنەکان و نەک ئەم رۆژنامەنووسە سیخوڕە، لە لایەکی دیکەوە قسەی میت بەهێز دەکات، گوایە کە تورکیا لە خاڵە سەربازیەکانی یەپەگە دەدات. بەم شیوەیە لەبەرچاوی جیهان و ئەڵمانیا بگوترێت ئەوەتا کوردەکان وێنەی ساختەش بەکاردەهێنن ئێمە خەڵکانی سڤیڵمان نەکوشتوە، بەڵکو خەتاباریشمان دەکەن.
میتی تورکیا بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات ڕاستیەکان بشێوێنێت. لە بارەگای ئۆپەراسیۆنی هێرشەکانی سەر عەفرین لە تورکیا جگە لە شارەزایانی سەربازی هەروەها شارەزایان زۆر میدیاکاران بەکار دەهێنرێن بۆ ئەوەی ڕاستی بارودۆخەکە لەڕێگای ئیعلامەوە بشێوێنن.

ئەم زانیارییانە کەسێک نووسیوێتی لە فەیسبوک بەناوی (عوسمان ئیسماعیل)، کوردستانپۆستیش شێوازی داڕشتنەکەی دەستکاریی و چاککرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە