ئایا خێڵی تاڵەبانی بەم سکرابانە دێتەوە مایە؟

Friday, 23/02/2018, 13:54

4870 بینراوە


دیسان هەڵخڵەتاندنی خەڵک و فریودانیان بۆ بەردەم سندوقی دەنگدان دەستی پێکردۆتەوە. هێرۆ و شانازی جوتە خوشک دیسان ڕۆژانە مرۆڤە سکراب و سەرتاپا بۆیاخکراوەکان لەخۆیان کۆدەکەنەوە و ئەمڕۆش قوبادی فیتەر واژۆی لەسەر دابەشکردنی ١١هەزار زەوی کردووە بۆ دابەشکردن، هەمان فێڵ کە لەهەموو جارێک لە خەڵکی دەکەن، ئەم دەسەڵاتە بەدڕەوشتە، هەرچی زەوی کشتوکاڵیی هەیە نەیانهێشتوە لەو ووڵاتەدا و بەئارەزووی خۆیان تەخشان و پەخشانی دەکەن.
بۆ ئەمە دەبێت بپرسین، کە بۆچی ماڵ و باخ و گردەکەی دەباشان و قەڵاچوالان و دوکان و شوقەکانی خۆتان دابەش ناکەن؟
لە کاتێکدا ئێوە لە هەموو گەڕەکێک گردێک، باخێک و جێگەیەکتان داگیرکردوە، جێگەتان هەیە تاکە شەوێک ڕۆژتان تێدا نەکردۆتەوە، قوبادی فیتەر دەڵێی نوقڵی بەرات دەبەخشێتەوە؟
لە ووڵاتان هیچ کەسێک ناتوانێ لەخۆیەوە دەست وەربداتە زەوی و زار و شار و ووڵات، کەچی ئەم خوێڕیە سیاسییانەی ئێمەش وەک کێک لەتی دەکەن و دابەشی دەکەن و بەشە گەورەکەشی بۆ خۆیان و پیاوەکانیان دادەنێین!، بەناخێری گیانی قوباد هەموو تەمەنی، کە لە بەریتانیا بەسەر بردوە و لە لەندەن گەورە بووە، ئایا لەخۆی پرسیوە ئایا لەو وڵاتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، یان هەر بەرپرسێکی دەستڕۆیشتوو، دەستکاریی بستێک زەوی ئەو وڵاتەی کردووە؟! نا. . . ئەوان ناتوانن دەستکاری خانویەکیش بکەن، دەرگایەک بگۆڕن، پەنجەرەیەک ڕەنگ بکەن، کەچی قوبادی کوڕی بەچکەزادەی گۆڕبەگۆڕ واژۆ بۆ ١١٠٠٠ زیاتر زەوی دەکات، گەر قوباد و هێرۆی دایکی یەک تۆز شەهامەتیان تێدایە با مەترێ زەوی لە هەولێر دهۆک لەو دیوو دێگەڵەوە بدەن بەخەڵک.
 ئایا ئەمە هەموو ئەو عەقڵ و مەعرفە بووە، کە لەماوەی گەورەبونتا هێناوتەتەوە بۆ نیشتمان و هەرێمێکی داگیر کراو؟ وەک باوکە خائینەکەت گردێکی بەرامبەر بە باخی بەختیاری دا بە شێخە جاشە نەقشبەندییەکان و ئێستاشی لەگەڵ بێت بنکەیەکی پتەوی بەعسییەکانە و دەیان جار عێزەت دوری لەوێ حەشاردراوە، هەرچی گەجەر و گوجەری جێگاکانی ترە هێناوتانە لە سلێمانی خانو موڵکتان پێداون و بونەتە حاکمی شار و کە یادی سلێمانیش دێتە پێشەوە نەقیب شاناز پێش هەموو کەس چەنە دەدات کەچی هەموو شارتان داگیر کردوە. من نامەوێت بێم بەرگری لەشارێک بکەم، بەڵام ئێوە شارتان ئەتک کردووە، وەک چۆن خێڵی بارزان هەولێرو دهۆکیان ئەتک کردوە و بە زەڕەبینیش خەڵکی شار نابینیتەوە، ئێوەش واتان کردوە، دڵتان بەوە خۆش نەبێت ئەمڕۆ کۆمەڵێک خەڵکی سکراب و هیچ لەبار نەبوو بەدەورتانەوەن، دڵنیابە سبەی گۆڕی پیسی خانەوادەکەشتان لەشار دەردەکرێت و ئێوەش وەک بەعسییەکان شار بەدەر دەکرێن. درەنگ یان زوو دەبێت ئەو سیستەمە بۆگەنە هەڵبوەشێتەوە کە لەماوەی ئەم ٢٧ساڵەدا ئێوە دروستان کردووە، ڕۆژئاڤا ئێمەی فێری کەرامەت کرد، ئەوان دەبنە ئیلهامی ئازادیی گەلێک و ڕاماڵینی دووسێ بنەماڵەی بەدڕەوشت و جاسوس و خائین.
ئیتر ئەمڕۆ کۆمەڵێک خەڵکی خۆفرۆش و قەڵەم زڕ و نەفس نزم هەواڵتان بڵاو دەکەنەوە، سبەی لە هیچ کونێکەوە دیارنامێنن و نووسین و ستایشەکانیان لەپیش خۆیانەوە مردار دەبێتەوە وەک ئێوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە