ڕێکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەمریکا و بونەوەری هەسارەکانی دەروەی زەوی بەشی نۆیەم

Sunday, 25/02/2018, 16:36

5584 بینراوە


بەڵگەنامە مێژوویەکان لەسەر پەیوەندی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەوی و دەوڵەتی ئەمریکا
ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٦٧
ئەسترۆنۆم " James E. MacDonald "  چاویکەوت بە ڕاپۆرتێکی نهێنی کە لە سالی ١٩٥٣دا نوسرابوو بە ڕاپۆرتی ڕۆبێرتسۆن ناسراوە، ئەمە بوە جێگای رەخنە لە لای و گوتی بۆی هەیە ئەو بونەوەرانەی سەردانی زەوی دەکەن بۆ ئەوە بێن کە جاسوسی بەسەر هەسارەی زەویەوە بکەن. لە هەمان ساڵدا ئاڵتونێکی زۆر دیار نەما و تا ئێستاش کەس نازانێت کێ بردویەتی و بۆ کوێ براوە.
لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٦٧دا زۆرترین دەڤری فڕیو بیندرا لە ئەمریکادا، لە هەمان کاتددا کەیسی فڕاندنی شخیرمیر لە نێبراسکا بوە سەرنج ڕکێسترین لەکەسی ساڵ. شخیرمیر باسی کرد کە فڕاندویانەتە ناو بنکەیەک کە لە ژێر زەویدا بوە. پاشان زانیاری تر لەسەر ئەم کەیسە بڵاو دەکەمەوە.

روداوەکانی ساڵی ١٩٦٩
لە ساڵی ١٩٦٩دا ڕیچارد نیکسن بوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا. ئێدوارد کۆندۆن کتێبەکەی بڵاو کردەوە بە ناوی
"Scientific Study of UFOs" بۆ ئەوەی زانیاریەکان بخاتە بەرچاوی خوێنەرو ئەوەی مافی خوێنەرە بیانزانێت. هێزی ئاسمانی ئەمریکا بڕیاری دا کە پڕۆژەی کتێبی شین ڕابگرن ، هۆکارەکەی ئەوە بوو گوایا کەس حەزی بەم باسە نیە. لە هەمان کاتددا هێزی ئاسمانی بەرازیل بڕیاری دا کە هیج زانیاریەک لەسەر دەڤری فڕیو نەداتە میدیاکان و هەموو ڕوداوەکان کرانە نهێنی دەوڵەت.
" Donald Keyhoe"  ماوەیەکی زۆر وەک دوژمنی دەوڵەت جاوی لیدەکرا لە پۆستەکەی دورخرایەوە و کارمەندێکی سی ئای هاتە جێگاکەی بە ناوی " John Acuff".
لە ٢٨ مای ١٩٦٩دا سەرۆک کۆماری پێشوو ئایسنهاوەر مرد، ئەو کۆتا سەرۆک کۆمار بوو کە زانیاری تەواوی هەبوو لەسەر بونەوەری هەسارەکانی ترو دەڤری فڕیو ، تا ئەو کاتەی کە لە ساڵی ١٩٨٨ دا جۆرج بوش هەڵبژێردرا، بە حوکمی ئەوەی جۆرج بوش بەڕێوەبەری سی ئای ئەی بوو توانی زۆرێک لەو مافانە بداتە خۆی کە زانیاری بونەوەری هەسارەکانی ترو  دەڤری فڕیوی بۆ ببرێت و لە نزیکەوە ئاگاداری هەموو ڕوداوەکان بێت.
لە ٢٠/٢١ جوڵای ١٩٦٩دا خەڵک بانگ کرابوون بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە ئارمستڕۆنگ چۆن لەسەر مانگ دەنیشێتەوە،  لە کاتی پەخشی راستەوخۆدا ئارمستڕۆنگ و هاواڵاکانی دەوریان گیرابوو بە کەشتیەکی ئاسمانی زۆر گەورە، لە ڕێگای رادیۆی مشەفرە توانیان دەنگە نهێنیەکەی ئارمستڕۆنگ کە ماوەیەک دەنگی نەما، تۆماری بکەن و بڵاوی بکەنەوە..لێرەدا ئارمستڕۆنگ باسی کەشتی ئاسمانی و بونەوەری هەسارەکانی تر دەکات.
لە هەمان ساڵدا کابرایەکی تجار بە ناوی ویڵیەم پابس چەند نهێنیەکی ئاشکار کرد،کە گوایا دەوڵەتی ئەمریکی زیندانی نهێنی هەیە لە ژێر زەویدا و شوێنی تاقی کردنەوەش بونی هەیە ، ئەمەش دژی دەستوری ئەمریکایە.. وە ویڵیەم باسی لەوەش کرد سیستمی کۆمیوتەری زۆر زەبەلاحیان دروست کردوە بۆ چاودێری و کۆنترۆڵ کردنی هەموو تاکێک لە ئەمریکادا.
لە ساڵی ١٩٦٩دا بوجەی ناسا کەم کرایەوە بۆ ٤٤ ملیۆن لە ساڵێکدا، حەزیان بەوە نەبوو کە کەسی تر ئاگاداری زانیاریەکانی سەر مانگ بێت، هەر بۆیە ویستیان ناساش لەم زانیاریانە بێ بەش بکەن. لە مانگی ئۆکتۆبەری ١٩٦٩ دا یەکەمین ڕاپۆرت لەسەر دەڤری فڕیو خرایە بەر چاوی  جەیمی کارتەر.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧٠
لە ساڵی ١٩٧٠دا بوڵدەرسەکان کۆبونەوەیان کرد. سەرجەم دانیشتوانی خەڵکی سەر زەوی گەیشتبوە ٣.٦ بلیۆن. لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٧٠دا سەرۆک وەزیرانی کەنەدا یاسایەکی دەر کرد کە دەوڵەت بتوانێت بێ فەرمانی دادوەر گەران ئەنجام بدات لە هەرشوێنێک بێت.

ڕوداوەکانی ساڵی ١٩٧١
لە ساڵی ١٩٧١دا بوڵدەرسەکان دوبارە کۆبونەوەیان ئەنجام دا ئەم جارەیان لە ودستۆک فەرمۆند بوو. هێزی ئاسمانی ئەمریکی بەردەوام بوون لە پڕۆژەی کتێبی شین.  لە ڕاپرۆتی ئەمجارە باس لەوە کرابوو کە هەموو زانیاریەک لەسەر زیندانی نهێنی لە ژێر زەویدا نهێنی دەوڵەتە هیچ کەس نابێت باسی لێوە بکات. بەڵام ئەو بە ناو زیندانیانەی دەوڵەت، زیندان نەبوون بەڵک و  شوێنی تاقی کردنەوە بون، بونەوەری هەسارەکانی تر تاقی کردنەوەیان لەسەر جەستەی مرۆڤ دەکرد.
لە مانگی جونی ١٩٧١ دکتۆر جەیمس مەکدۆناڵاندس چوو بوو بۆ بیابانەکانی ئەمریکا و لەوێ خۆی کوشت، گولەیک درابوو لە سەری. ئەم خۆکوشتەنش خۆ کوشتنێکی ئاسایی نەبوو.لەبەر ئەوەی جەیمس زۆر ناڕازی بوو لە دەوڵەت کە زانیاریەکان بڵاو ناکەنەوە و میلەت بێ ئاگایە لەوەی لە ئەمریکادا دەگوزەرێت.
کۆتایی بەشی نۆیەم

 بەشەکانی پێشووتر:










نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە