بۆ ئەمانەتی مێژوو دوو دز نامە بۆ یەکتر دەنێرن

Tuesday, 27/02/2018, 0:56

4853 بینراوە


 لە فیلمی ترۆیدا (کلیک) ووتەیەکی جوانی تێدا هاتووە، کە دەڵێت: " گرنگ نییە سەربازەکان چەند ئازا و بەجەرگ بن، چونکە مێژوو تەنها باسی سەرکردەکان دەکات".
----------------------------------
ئەوەتا هێرۆ و کۆسرەتیش باسی ئەمانەتی مێژوو دەکەن، دەیانەوێت مێژووی خیانەت و ناپاکی بکەن بە مێژووی خەبات و خوێنی شەهیدان و بۆ خۆیان بنووسنەوە، خیانەت و دزیی و داوێنپیسی خۆیان بکەن بە مێژووەیەکی جوان.
نامەی هەردووکیان باس لە تێکترازان و دوورکەوتنەوەی دز و خائینەکان دەکات، داوا لەیەکتر دەکەن خۆیان کۆبکەنەوە تا بۆ خیانەت و دزیی و تاڵانیی و ناپاکی زیاتر یەکبگرنەوە، چونکە بە یەکگرتنەوەییان بەهێزتر دەبن، دەستیان واڵاتر دەبێت دژی خواستەکانی خەڵک!
هێرۆ داوادەکات لەو پەرتوبڵاوییەدا خۆیان یەکبخەن، تا زیاتر دەستبخەنە بیناقاقای گەلی باشوور، باشتر بخۆن، زۆرتر بدزن. ئەمەشیان ناوناوە ئەمانەتی مێژوویی.
 نامە کورتەکەی هێرۆی برایمی مێژوورەش، کە بۆ کۆسرەتی ناردووە، نامەیەکە دیارە لە ڕێگەی پلانێکەوەیە، لە شێوەی هەڕەشە و پارانەوەدا نووسراوە، وشەکان خۆیان تێدا نمایش دەکەن.گوایە دڵسۆزی خۆیان بەرامبەر بۆ مێژوو دەردەبڕن، هەڵبەت مەبەستییان لە مێژووی کورد نییە، بەڵکو مێژووی خیانەت و دزی و فەسادی و بێئەخلاقییە، کە ئەمان بە جوان و بە پیرۆزی پێمان دەفرۆشنەوە و سەیری دەکەن.
نامەی هەردووکیان ئەوەیان نەشاردۆتەوە، کە مەبەستیان لە مێژویی گەلی کورد نییە، بەڵکو مێژووی یەکێتییە، کە ئەمانە دەستیان بەسەردا گرتووە، نووسینەوەش بریتیی نییە لە خەبات و تێکۆشان بۆ بەختیاری و رزگاری کورد، بەڵکو بۆ دزیی و خیانەت و ناپیاویی و نامەردیی.
هێرۆی مێژوورەش نایەوێت شەرمەزاری مێژووبێت، داوا لە کۆسرەت دەکات کە گۆڕی جەلال تالەبانی مێردی نەژاکێنێت و بڕیار بدات کۆنگرە زوو بکرێت و لەم دڵە ڕاوکێیە رزگاری بێت.
کۆسرەت رەسوڵیش کە هەموو مندالەکانی خۆی لەناو دەسەڵاتدان، کەچی خۆی بە مەغدور دەزانێت و پێێ وایە دەسەڵاتی خۆی بە بنەماڵە نەکردووە، هێشتا نارازییە، بۆیە رەخنە لە هێرۆ دەگرێت کە ئەو یەکێتی بە بنەماڵە کردووە! 
 نامەکە هەر زوو بەهەموولایەکدا بڵاوبوویەوە، پاش ڕۆژێک کۆسرەت وەڵامی دادەکەی دایەوە و ووتی :"بەندە هەمووکات خاوەنی ڕای خۆم بووم تەنانەت لە حزووری مام جەلالیش هەمیشە هەڵوێستی خۆم راشکاوانە دەربڕیوە و هیچ کات سڵم لەهیچ جۆرە پەرچەکردارێکی ئەم و ئەو نەکردووەتەوە".
تابلۆی دوو دز، بۆ سەر گۆڕی تالەبانی
 کۆسرەت خۆی بە پارێزەری چەپکە گولەکەی تاڵەبانی دەزانێت و دەڵێ ئێوە وەک بنەماڵە مێژووتان شەرمەزار کردووە، بەکوردییەکەی دەڵێت خیانەتتان کردوە لەگەڵ ئەم لاو لادا ڕێکەوتون و یەکێتیتان لەکەدارکردووە.
کۆسرەت نەی شاردۆتەوە کە هێرۆ و دەست و خێلەکەی تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفایان بێ ئومێد کردوە لەگەڵ دەیان کادێر و سەرکردە، ئەوانەی بەم کارە هەستاون کۆسرەت ووتەنی لەدەرەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتین و دەسەڵاتیان هەیە، کە دەست وەردەدەنە هەموو کارێک، پاشان باسی بەرهەم دەکات کە قەوارەی تازەی دروستکردوە و هێرۆ و تاقمەکەی خێڵی تاڵەبانی برایم ئەحمەد بەهۆکاری ئەم پەرتەوازییە دەزانێت.
 ئەوەی زۆر کۆمێدیە لەم نامەیەدا ئەرک و ئەمانەتی مێژوویە کە کۆسرەت باسی دەکات و  وادەردەخات، خەم لە مێژوو دەخوات، دەیەوێت مێژوو وەک پاڵەوان لێی بڕوانێت، لەکاتێکدا ئەمانە مێژووی کۆمەڵە و یەکێتیان دزێو کرد، کەچی تەماشا بکەن، ئەم بێشەرمە بێشەرەفانە لەخەمی ئەوەدان مێژوو بەچاکە و ئازایەتی بۆ خۆیان بنوسرێتەوە. کۆسرەت بیری چۆتەوە چۆن دوای مەسعود کەوتبوو بۆ ریفراندۆمی ساختە، خۆی کردبوە سەرەنێزەی بەرگریی لە ووڵات.
پاشان دێت دەڵێ من دەمەوێت کۆنگرە بگرین تا بنەماڵە دەست بەسەر حیزبی شەهیداندا نەگرێت، بفف... لەو قسە بێمانایە، چ شەرمەزاریەکە باسی شەهیدان دەکەن لەکاتێکدا کۆسرەت پاڵپشتی دەیان فایلداری وەک سەعدی ئەحمەد پیرەی لەناو یەکێدیدا کردوە و شەرم لەو مێژووە دزێوەیان ناکەن، بەڵام کاتێکیش تەنگەتاو دەبن باسی سەروەری شەهید و ئازایەتی و ڕابردوو دەکەن.
بۆیە بە کۆسرەت دەڵێم ئەگەر یەکێتی و ئێوە لەخەمی مێژوودان فەرموو ئەو هەموو فایلدار و کۆنە جاش و سیخوڕو ئیتڵاعەتەی هەیە لەناو ڕیزەکاندا دەربکەن، لایەنی کەم سبەی ئەگەر قاسمی سڵێمانی بە شەو گەیشتە سلێمانی دەستان مەخەنە پشتی قنتان و ستایشی مەکەن، چونکە ئەم وەڵامەی کۆسرەت بۆ هێرۆ، رەنگە قاسم بێنێتەوە لاتان!
 ئێوە کوا کەی گوێتان لە خەڵک گرتووە؟
کوا لەخەمی شەهیدان و مێژووی قوربانیداندا بوون؟
ئێوە تەنها غولام و گوێ ڕایەڵی هاکان فیدان و قاسمی سلێمانی بوون! ئەوان چۆنیان ویستبێت ئێوە واتان کردووە!
لەبەر ئەوە ئەم نامە پڕ مەهزەلانەتان بوەستێنن، مێشکمان مەبەن بە قسەی پڕ و پوچ، ئێوە پیاوی ئەوە نیین تەنانەت قسەی جوانیش بکەن، نامەی هەردووکتان دەبێت بخرێتە زێرابی مێژووەوە و کەللەسەری خۆشتان بخرێتە ناو زێرابی راستەقینەوە، ئەو کەللە سەرەی ئێوە شایستەی ئەوە نییە قسەی جوانی لێبێتە دەر، کە ناشیزانن! ئێوە نابێت باسی مێژوو بکەن، چونکە لێی تێنەگەیشتوون!  لەو قوتابخانە داگیرکراوەی کە ناویشتان ناوە مەکتەب سیاسی، بڕۆن لەوێ بە دەمی یەککتردا بڕشێنەوە، بۆگەنەکەی مەکەن بەسەر خەڵکدا!
 ئەگەر کۆسرەت هێندە خەمی مێژوویەتی، فەرموو سلێمانی چۆڵ بکات!  هێرۆش لەگەڵ خۆیدا بەرێ و بڕۆن ملتان بشکێنن بچنە لای مەسعودی وەک خۆتان قەزم، چونکە ئێوە ماڵی کورد و گەلێکتان وێران کردووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە