هەواڵەکان هەرچۆنێک بن وێنەیەکە مێژووی بەرخۆردان دەگێڕێتەوە

Tuesday, 27/02/2018, 23:07

4632 بینراوە


تەونی جاڵجاڵۆکە، 
واخۆی نیشان دەدات، 
کە شەونمەکان دەگرێ، 
کەچی مێروولەکان 
دەخاتە داوەوە
”ڕابیندرانات تاگور”
 ------------------------------
زۆرجاران وێنەیەک بەقەدەر دەیان ڕیپۆرتاژ و دەیان کتێب و مێزگرد قسەمەن بۆ دەکات.وێنە جاری وایە هێندە مەنزنترە لە چیای جودی دەچێت.وێنە خۆی دێتە قسەکردن، مرۆڤەکان جیواز ژیان دەکەن و هەموومان وەک یەک نین، هەریەکەمان جیهانێکی سەربەخۆی خۆمان هەیە، لە ناکاو لەناوماندا کەسانێک دەردەکەون کە دەبێتە ئاوێنە بۆمان، هەموومان حەزدەکەین لەو بچین و لەو کارە بەکەین کە ئەو خەریکێتی.
 ئێمە هەموومان ژیان دەکەین، دەمرین، کەچی نە مردن نەژیانی هەر یەکەمان لەیەکتری ناچێت.بۆ خۆی ژیان و مردن شتێکی تایبەتە لەناو شتگەلی گشتیدا، گرنگترین شتێک لە ژیان و مردندا ئەنجامە.
ئێمە هەریەکەمان بە جۆرێک لە ژیان و مردن دەڕوانین، بەڵام گەورەترین و نەمرترین ژیان، یان مردن لەپێناوی خەڵک و ئازادیدایە.هەڤال ساڵح مسلیم بە سێ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی جیهانی هەژان، ساتێک وێنە کەی لە مێدیاکاندا بڵاوبۆیەوە، ئیتر بۆ هەتا هەتایە لەناو بیرەوەریماندا دەمێنێتەوە، ئەو جیاوازییەکی زۆری بۆ ڕوانین و بۆ ژیان فێرکردین، پێی ووتین بۆچی خەڵکانێک هەن دەیانەوێت بەدەنگی بەرز قسە بکەن، لەکاتێکدا کەس گوێشیان لێناگرێت، کاتێک گوێشتان لێبگرن، باوەڕیان پێناهێنن، بەڵام ساڵح موسلیم، قسە ناکات و هەموو شتێکیشمان پێ دەڵێت و باوەڕیشی پێدەکەین.
هەرمرۆڤێک بیەوێت بە گەورەیی بمرێت، دەبێت لە هونەری ژیان و لە مانای ژیان بزانێت، ئەوکاتە نرخێک بۆ ئەو تەمەنەی دادەنرێت، کە تێیدا ژیاوە، ئەوەی لەمردن بترسێت، نەک ژیانی نەکردوە، بەڵکو لە بونیەوە بە مردوویی ڕێی کردوە، بۆیە مرۆڤی مەزن مەرگێک هەڵدەبژێرن لە ڕێگەی ئامانجەکانی نیشتماندا بێت.
نەماندی هەڤاڵ ساڵح مسلیم لە گەرمەی ئەو هەموو شەڕەدا، کە دژی چەتەکانی داعش کران، لە جێگەیەکدا خۆی بنوێنێ و بەتاقم و تفەنگ و ئۆتۆمۆبیل و حیمایە و چاویلکەی ڕەش و دەرعەوە خۆی دەربخات.ئەو هیچی نەدەووت، بەڵام لە هەموو دەرکەوتنێکیدا هەموو شتێکی دەدا بەگوێ جیهاندا، بۆیە مەرگی جەنگاوەرێکی راستەقینە جودایە لەگەڵ مەرگ و ژیانی یەکێکی دیکە، کە هەردووکیان مرۆڤن و لە سەر ئەم ئەستێرەیەن، لێ بە دووئامانجی جوداوە ژیانیان کردوە.کاتێک مرۆڤێکی جەنگاوەر زیندان دەکرێت یان لەبەرەی شەڕدا شەهید دەبێت، ئیتر هیچ داب و نەریتێک جێگەی نابێتەوە ئەو خۆی لە کۆمەڵگا بەبێ پلان جودا دەکاتەوە.
 وێنەو هەواڵی ئازادکردنی هەڤاڵ ساڵح موسلیم بە ڕاستی سوکنایی پێبەخشین و ئێمەی دڵنیاکردەوە کە بەرخۆدان واتا”کەرامەت”گرنگ نییە مرۆڤ چەند ساڵ دەژی، لێ گرنگە بزانێت چۆن دەژی.
 ئەگەر بێت و چیرۆکی سێ ڕۆژ دەستبەسەر گرتنی ساڵح موسلیم، لەتای تەرازوویەکدا دانێیت سەنگی زیاترە، لەچیرۆکی ئەو هەموو جەنەڕاڵ و چەک بەدەستانەی کە دەچوون لە پشتی سادرەکانەوە دور لەهەموو کێشەیەک وێنەیان دەگرت، ئەوانە هێندە قەشمەر بوون هەندێکیان بە قاتەوە دەچون و دەیان وێنەگر و چایچی و ماستاو چیان لەگەڵ خۆیاندا دەبرد، بۆخاتری ئەوەی مێژوو لە سوچێکدا باسیان بکات و بیان نووسێتەوە، کەچی هیچ...! هەموو ئەو وێنە پوجانە کە بەردەوام بڵاویان دەکردەوە لە هزی کەسماندا نەما، بەڵام هەڤاڵ موسلیم چەند هێمن لەناو بەرگ ڕەشە ویزە بەدەستەکاندا هەنگاوی دەنا، ئەو تەنها بەچاوە بەورەکانی سەیری بێڕەوشتی ئەم دنیایەی دەکرد.بە تورکەکانی دەووت: ئەم هێلکەیەشتان پوچ دەرچوو، چونکە پیس بوو وەک خۆتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە