ئایا دووئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان دروست دەبێتەوە؟

Thursday, 01/03/2018, 15:00

2746 بینراوە


هەڵەی ستڕاتیژیکیی مەسعود بارزانی:
نزیکایەتی هەولێر لە داعشی لە حاڵی شکستدا هەڵەیەکی مەزنتر بوو لەو ڕیفڕاندۆمەی کە کرا، بۆیە بارودۆخی هەرێمی کوردستانی دژوارتر کرد بەرانبەر بە بەغدا.هەڵەکان وهەڕەشەکان لە گۆڕەپانی سیاسەتدا دەکرێ جێگایان ئاڵۆگۆڕی پێ بکرێ.بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێڕاق سرنجی نەدایە ئەو خاڵە ولێی تێنەگەیشت! شەڕەکان وئاڵۆگۆڕەکان جار جار پێناسە نوێ دروست دەکەن. لە حالێکدا شەڕ دەگەڵ داعش، ناوچەکەی لە هزری ئایینی وقەومی دوور دەکردەوە وبە ئارامی عێڕاق وعێڕاقی بونی مانا دەدا،هەڵویستی جوداخوازیی وجوێ بوونەوە لە عێڕاق دژوارترە لە رابوردوورووی دەدا.
لە لایەکی دیکە ئێڕانێک کە لە دەرەوەی سنورەکانی خۆی شەڕ دەگەڵ داعش ودەماگرژییەکانی دینی دەکا / و: ئەونەزەری نووسەری ئەو بابەتەیە /، بۆئەوەی ئیزن نادا بە هەرجۆرێک جوێ بوونەوە یان جودا خوازی لە نزیک سنورەکانی خۆی. ئەو کارەشی بە دوور لە ئەقڵ دەزانێ./ و: ئەوەش نەزەری کۆماری ئیسلامییە /. هەر چەند کایە سیاسیەکان تەواو نەبون بەڵام بە لە دەستدانی شاری کەرکوک وناوچەکانی دیکە، بۆچوونەکانی بارزانی بە هەڵە دەرچوون. شەڕی دەوڵەتی عێڕاق دەگەڵ داعشیش بوو بە هۆی یەکگرتوویی وکارامەیی خەڵكی عێڕاق.
بە پێچەوانەی لێکدانەوەکانی هەولێڕ / و: بارزانی / ئەو بارودۆخە دژی بارزانی هەڵگەرایەوە. چونکە کەسانێک کە دەبنە سەرۆک پێویستە تێگەیشتنی ستڕاتیژییان هەبێ وکەمتر تووشی هەڵەی سیاسی ببن. بۆیە تاوانی نەزانینی سیاسەتمەدارەکان، خەڵک دەیدا!
بەڕێوە بردنی رێفڕاندۆم بە دەستی بارزانی هەڵەیەکی سیاسی بوو، چوون جگە لە ئیسڕاییل کە بە دوای دەرچوون لە گۆشەگیریی ستڕاتیژیکیە،وڵاتانی ناوچە ودەورووبەری بە هۆی کاریگەریی رێفڕاندۆم وسەربەخۆیی لە سەر پێوانەکانی / ژێۆاستڕتیژیک /ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان دژی سەربەخۆیی بون یان خوازیاری وەدواخستنی ئەو رێفڕاندۆمە بون.
بەڵام بارزانی بە پێداگری وسەرهیشکی لە سەر ڕیفڕاندۆم هەم هەرێم وهەمیش ناوچەکەی تووشی ریسکێک کرد کە دەتوانێ داوێنی ئەو کارە هەڵەیە فراوانتر بکا وبەردەوامیی پێبدا! بارزانی دەبێ بزانێ کە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی وتێكدانی نەزمی / سایکس- پێکۆ / لە قەوارەو ئەندازەی هێز وسیاسەتی ئەودا نەبوو. بارزانی لە پێوانەکانی ناوچەیی ودەرەوەی ناوچەیی ڕۆڵی / ئامرازێکی / گێڕا کە بوو بەهۆی ئەوەی پێگەی سیاسی وسەرۆکایەتی خۆی لە دەست بدا.
بەرزە فری سەددام، عێڕاقی وێران کرد. زێدە خواهی بارزانی ئەگەر پێشی پێ نەگیرێ دەتوانێ هەرێمی کوردستان بەرەو وێرانی بەرێ وناوچەکەش دوچاری ئاڵۆزی بکا. هەڵەی رێفڕاندۆمی بارزانی، کەرکوکی دڵی کوردستانی دوور خستەوە ولە دەستی دا.ئەگەر لە داهاتوودا پێداگری لە سەر ، سەر بەخۆیی بکا هەلێریش لە دەست دەدا.
هەرکات لێکدانەوەکان دروست چەند لایەنە نەبن، دۆڕاندنی ستڕاتیژیکی بە دوای خۆیدا دێنێ. نە بارزانی ونە هیچ ڕێبەرکی دیکەی کورد نابێ بەرژەوەندیی نەتەوەیی قوربانی بەرژەوەندیی تاکە کەسی خۆی بکا. هەر چەند گەندەڵی ودرێژە پێدان وباوەڕ بە هێزی خۆیان لە بنەماڵەی بارزانیدا، بۆتە هۆی گرفت لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەزموونی سیاسی کوردەکان بە گشتی سەرکەتووترە لە هی سوننە وشیعەکان لە عێڕاق.
بەڵام ترس ئەوەیە کە ئەگەر بارزانی دەست لە هەواو هەوسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەڵنەگرێ، ئاسایش وژیان لەو بەشە لە کوردستان کۆچ دەکا وشەڕوماڵوێرانی بە دووی خۆیدا دێنێ. بەڵام کار چاکی هیندێک لە سیاسیەکان دەگەڵ بەغدا بە هۆی رادەستکردنەوەی کەرکوک وناوچەکانی دیکە بە بێ شەڕوکوشتارباش بوو.چون گەڕانەوە سەردەمی پێش شەڕی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ ی بە دووی خۆیدا هێنا. ئەوەش سەرکەوتن بوو بۆ عەبادی. هەروەها لە عێڕاق هەڵبژاردن لە پێشە، بۆئە ئەو سەرکەوتنە مەزنتر خویا دەکا.
دوای ئەو سەرکەوتنە، ناوچە نەفتیەکان وغازی سرووشتی گەرانەوە ژێڕ چەنگی بەغدا تا زیاتر بەرانبەر بە داعش خۆیان تەیار بکەن. دەکرێ بڵێن شاری کەرکوک هەم دڵی کوردستان وهەمیش سەری عێڕاق. چون هەم کورد تێدا دەژین وهەم تورکمەن وهەم عەڕەب. بەغداش هی تەواوی عێڕاقییەکانە ودانیشتوانی کوردی ئەوێش لە هی هەولێر زیاترن، بۆیە کەرکوکیش هی تەواوی عێڕاقیەکانە. هەروەها رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەی هاتووچووی گەلانە، دەمارگرژی لەو خاکەدا دوور لە عەقڵانییەتی شارومەندیە.
قسەی کۆتایی :
نزیکیی هەولێربە داعشی لە حاڵی شکست، هەڵەیەکی مەزنتر بوو لە هەڵەی گشتپرسی کە بارودۆخی هەرێمی لە بەغدا دژوارترکرد. یەکێک لە سیاسەتەکانی هەڵەی بارزانی دەتوانێ گەرانەوە بێ بۆسیستمی دوو ئیدارەیی لە باشووری کوردستان. بەڵام ئەگەر ئەقڵانییەتی هەولێر، سوار بێ بە سەر هەستوو سۆزو قسەی قەببە وقۆڕ، بەغداش هەڵویستی سیاسەت / سازان / رەچاو بکا، دوای ئاڵوگۆڕەکانی کەرکوک دەکرێ دەروازەیەکی نوێ لە پەیوەندیەکانی هەولێرو بەغذا بکرێتەوە.
-------------------
لە نووسینی: سادق مەلەکی، کارناس وشرٶڤە کاری باڵای پرسە سیاسیەکان.
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمئ.
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە