شانازى بلەى ئەحەرەشیش ئەهلى تەقەڵە

Saturday, 03/03/2018, 13:02

4917 بینراوە


مامى گەورە: گەر بارزانی دەرکەمان لێ داخات لە پەنجەرەکەیەوە دەچینەلاى . لەنامەیەکیدا بۆ مەسعودى کورسیە شکاو.
مامى بچوک: بەداخەوە تەمەنەکەم بۆ خەباتى مەسینە گونجاو نەبوو، مەرجە بەجانتا هەڵگرتن قەرەبوى بکەمەوە. 
مامى بچوکتر: بەهەمان ڕێبازى مامى گەورە و نەنکە گەورە مەڵاشوى هەڵدراوەتەوە.
-------------------------------
نووسین و نووسینە تەنز ئامێزەکانى خاتو شانازى برایم ئەحمەد، مایەى گالتەجاڕییە ئەویش ناوەرۆکەکەیەتى، کە وەکو ئەوەى شاناز بۆ خۆی لە ئەستێرەیەکی ترەوە بەدیارى هاتبێت، جارجارە پلارێک لە پارتى و ئەم و ئەو دەگرێت، لەبەر ئەوەى کە بنەماڵەى بارزانی بە تەنیا و دوور لە خۆیان بووە بە برینێکى شێرپەنجە بەسەر دڵ وجەستەى گەلى کوردەوە، بوونەتە مایەى نەهامەتى و نەگبەتى میللەتێک. هەر ئەمەشە هەر نووسینێک کە دژیان دەینووسێت خوێنەرى خۆى هەیە.
ئەو پارتىیەش وەکو هەموو دەزانن، کە دوورە دەستە لێیانەوە و پلارەکانى شاناز ناتوانێت سنورى دێگەلە تێبپەڕێنێت، مەگەر بێگەرد تاڵەبانى کارئاسانى بۆ بکات.
شانازخان لە پێشدا پلار لە پارتییەکانى ناو یەکێتى دەگرت، بەو پلارانەى کە جاران بۆ ڕاو کردن بەکاریان ئەهێنا، نازانم تا چەند لە مەکتەب سیاسییەکانیان بە دەم و قەپۆزى ساغەوە لە مەکتەب سیاسییەوە دێنەدەرەوە، ئەو مەکتەب سیاسیەى کە پێش داگیرکردنى لەلایەن یەکێتی زووتر پەیمانگا بوو، ئەگەر ئەم سۆشیال دیموکراتە داگیرى نەکردایە، ئاخۆ چەند پشت مامۆستاى پێبگەیاندایە .
سەگێکى پۆلیسى بهێنە با بۆن بە مەکتەب سیاسیەکانتەوە بکات بزانە کامەیان بۆنى یەکێتى لێدێت؟ دڵنیابە سەگەکەش شەرمەزار ئەبێت، چونکە مەکتەب سیاسییەکان بە باڵى شکاو و نیوە باڵ و پەڕو باڵەوە بووە بەگاڵتە جاڕى دنیا و قیامەت، ئەوە بەرهەمى ڕێبازەکەى مامى گەورەیە، کە کراسێکى دوریوە تەنها بە بەرى خۆى دەکات، بەتەما نەبوو بمرێت، لێ مام فریانەکەوت یاداشتەکانى وەکو بنووسێتەوە، خۆى بەنیازبوو دوور لە کورد و کوردستان لە شاری ئەستەمبوڵ خەریکی بێت.
مامى گەورە بەنیاز بو ئەگەر لەگەڵ هێرۆدا بمرن شارەوانى بیاننێژێت، ئەنجومەنە دزەکەى شارەوانی سلێمانییش ئەوەیان بە ڕاست وەرگرتبو، کەڵبەى دزییکردنیان بریسکەى ئەهاتەوە، بەنیازبوون بەو بۆنەیەوە چەند قەپێکی تر لە جەستەى سلێمانى بگرن.
 شاناز خان لۆمەى مەکتەب سیاسییەکان بۆچی ئەکات، کە قەتارەیان بۆ لاى پارتى بەستووە، هەر  وەک قەتارەى تەنکەرە نەوتەکانى دادە هێرۆ. خۆ مامى گەورە یەکێتى خستۆتە سەرهێڵى شەمەندەفەرێک ڕێک بۆناوگەڵى پارتى مل دەنێت.
وەسیەتەکەى مامەش ئەوەیە، کە لە نامەیەکدا لە ١٩-٨-٢٠١٢ بۆ سەرشۆڕەکەى سەرى ڕەشى نووسیوە:
(برا گیان دوا بڕیارى ژیانم ئەمەیە کە تا مابم لەگەل بنەماڵەى بارزانى دۆست و هاو خەبات و تەبا دەبم و بەهیچ شێوەیەک نایەڵم تێکبچێت
ئەوە هێڵى سەرەکى وەکو فارسەکان ئەڵێن ختوتى عومدەى ڕێبازەکەى مامى گەورەیە بەرامبەر بنەماڵەى چنگ بەخوێنى بارزانی... ئیتر هەر ئەم مامەیە نەبوو، کە چووە سەر گۆڕى مەلا مستەفا ووتى: ئەوە بەرهەمى خەباتەکەت هاتۆتەدى. مەلا مستەفایەک، کە ئەوەندە بێ تەربیەت و زمان پیش بوو،هەتا مردیش هەر ووشەى (جەلۆ حیز و و بلە حیزى) بەکار دەهێنا و تەرکی نەکرد...
ئایا هەر ئەم مامەیە نەبوو پەشیمانى خۆى دەربرى، کە لە مەلا مستەفا جیابۆتەوە، کاتێکیش حەمایلى دایکى مەسعود مرد، مامى گەورە لە مەراسیمەکەیدا ووتى:
(ئەم خانمە خانمێکى گەورە و مەزن بووە لە کوردستاندا و دەورى دیارى هەبووە لە خەباتى گەلەکەمان .. هاوسەرى قارەمانێکى گەورەى میللەت و ڕۆڵەیەکى وەک سەرۆک بارزانى بۆ پەروەردە کردوین .. خانمێکى ژیر و هەڵکەوتوى کوردەوارى بووە) مامى گەورە لە ماستاوکردن پشکى بۆکەس نەهێشتبووەوە!
بەشەرەفى هەرچى ساحێب تەنکەرە نەوت و ئیدارەى گشتى و مەلا بەختیار و دلێرى سەید مەجید و باڤل ..هتد،  هەموو ئەم پیاوانە هەیە، دەپرسم ژیرى و هەڵکەوتویى حەمایل چییە؟ قارەمانێتى مەلا مستەفا چی بووە؟.. تەنیا ئەو قسەیەى ڕاستە، کە مەسعودى بۆ مامى گەورە پەروەردەکردووە، هەتا ئەگەر لە دەرگاوە دەریبکات بە پەنجەرەکەیەوە خۆى هەڵبواسێت.
 مامى گەورە سوپاسێکى ترى حەمایل قەرزارە، کە کوڕەزایەکى وەک مەسرورى خستۆتەوە خوێنى سنورى ئەم دیو و ئەو دیوى دێگەڵە بخواتەوە، ئۆخەى ناکات . 
 شانازخان بەو قسانەى کە بە پارتى دەڵێت دەیەوێت ئەو ناڕەزایەتیەى لەناو بنکەى یەکێتى و میللەتدا بمژێت و کپى بکاتەوە وەکو عەرەب ئەڵێت: (امتصاص النقمە الشعبیة)، ئەوەش هەوڵێکى زۆر ساویلکانەیە لە کاتێکدا ناڕەزایەتییەکان چۆتە ئاستێکەوە نزیکە لە خاپورکردن و سەرەونگونکردنى دەسەڵاتى نەوتدز و قومارچى و ئینسانکوژ.
مامى گەورە داوێنگیرى مەسعود بوو، هەتا قوبادى کوڕى بکاتە جێگرى سەرۆک وەزیران بەبێ ئەوەى هیچ یەکێک لەو مەرجانەى تێدا بێت، کە مەکتەبى سیاسی یەکێتى بۆ ئەو پۆستە دیاری کردبوو، مامى مردوو ئەم قسەیەى بە مەسعود وتبوو:
(قوباد ئامانەتە لاى تۆ، وریایبە لەو سەگ و گورگانەى یەکێتى).
کەواتە چارەنووسى بەشێک لەم میللەتە لە دەستى سەگ و گورگەکانى مامە دایە.
نمونەیەکی ترى مامى گەورە هێنانى بەرهەم ساڵح و نەجمەدین کەریم بوو، ئەوانەی کە پلەکەیان عەریفە لە دەزگا سیخوڕىیەکاندا.
- بەرهەمێک بێجگە لە دزى هیچ بەرهەمێکى نەبووە، کاتێک جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق و لێپرسراوى گرێبەستەکان بوو، دزیکردن و بەرتیل وەرگرتنى بەرهەم، هەمو سنورێکى بەزاند. نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى ئەو کاتە بە نووسراوێک لە هەموو دەسەڵاتەکانى داماڵى نە خۆى نە مامى سەرۆک کۆمار و نە یەکێتیەکەى نوزەیان لێوە نەهات.
- نەجمەدین کەریمیش، کە کەرکوکییەکان چەند هاواریان کرد ئەمە نەجمەدین کەریم نییە، بەڵکو ناوی (نەوتەدین کەریم)ە، گۆێیان لێنەگیرا و هەتا ئێستاش چێکى دزییەکانى دەکەن و ژمێریارەکان رەقەم ئەخەنە سەر ڕەقەم . 
شاناز تەنها سەرە قەڵەمێک ئەڵێت و لەوە زیاتر ناڵیت، بەوێژادانى ئەو مامەیەى، کە فریانەکەوت بۆکۆنگرەى داهاتوو ببێتەوە بە سکتێرى گشتى، کە ئیستاش چەند ٧٥٢ دۆنمتان کردووە بە ناویەوە، ڕۆژى بە چەند بالانسى خەستەخانە، پارەى باشماخ دەبەن بۆ خەزێنەکانى قەڵاچواڵان، خانووە داگیرکراوەکەى ناوچەى سەوزى بەغدا، ئاخۆ ئەبێت مێردى شانازخان بە چەند دەفتەر دۆلار بە سەفارەتى ووڵاتى کوێتى بەکرێ دابێت؟
خۆناکرێت قسەش بە عەدنان کەریمی گۆرانیبێژ بوترێت کە خەڵاتى ملشۆڕیی لە ئیمینکى پاراستن و لەناو پەڕلەمانى ئەتککراودا وەرگرت، چونکە ئیستا خەزورى کوڕەکەى شانازی سەرکردەیە.
لە سەر هەمان ڕێبازى کابراى کردار شەرتە لە خۆپیشاندانەکانى ساڵى پاردا قوبادی کوڕی نەنکە هێرۆ دژ بە خەڵکی سلێمانى هێزى زێرەڤانى مەسعود و مەسرورى هێنا، هەر دژ بەخەلکى ئەم شارە بکوژێکى ١٧ى شوباتى کرد بە بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى، هەتا باشتر لە پێناوى بنەماڵەى تاڵەبانى، بکوژێت و ببڕێت .
ئێستا پارتی چەندە لە سلێمانى داخ لە دڵە، حیزبەکەى شانازیش دوو هێندە و حیزبەکەى عومەرى سەیدعەلیش هاتۆتە ناو ئەو هاوکێشەیەوە، ئەویش لە سلێمانى کەیلە کە هەر زۆر زوو لە ماهیەتى گۆڕان حاڵى بوون، ئیتر نە گرد و نە بەڵێ دادیى ئەمانیش نادات .
حیزبێک دەمڕاستەکەى مەلایەک بێت (مەلا بەختیار) کە هەر یەکێتیەکەى خۆی بە قەحبە چواندبێت، مەلایەک وەک کەڵەشێرى بەزیو هەر ڕۆژەى هەرزە گۆییەک لەدەمى بۆگەنى هەڵئەوەرێت و شانازى بەدەستەواژەى ١٦ى ئۆکتۆبەرەوە ئەکات، حیزبەکەشى لە خۆى و لە مەسعود، لە حیزبەکەى مەلاسەلاحەدینى ئەردۆغانى سوکتر کردووە .
ریمۆند کۆنترۆڵى حیزبەکەى جوتە خوشک، ئیستا بە دەستە چەپەڵەکانى مەسعودەوەیە، لغاوى مەلا و پێڕى باڵباڵێنى کردوە، هەرکاتێک ویستى ڕەشمۆکەى بۆ سەرى ڕەش ڕائەکێشێت و لە ئاخوڕەکەى تێر و تەسەل دەیان لەوەڕێنێت، مەسعود چۆنى بوێت وا باریان ئەکات، هەروەک چۆن گەورە و بچوکیانى لغاو کرد بۆ ڕیفراندۆمەکەى میتى تورک و کەسیان قەوچەیەکیشیان نەکرد .
حیزبەکەى سەرکردە شاناز وەکو سایتە سێبەر و پێڵاولێسەکان ناوى دەبەن، هیچ بنکەیەکى جەماوەرى نەماوە، تەنها بە ئاسایش و جاشمەرگەى تێڵابەدەست دەیپارێزن و بە هاوکاریکردنى حیزبى گۆڕان، کە بەمانگانەى (٢٥) دەفتەر دۆلار گۆڕانیشیان خەفەکردووە .
نازانم شاناز بۆ دەنووسێت!؟ خۆ حیزبەکەى مامى مردوو، بووە بە سەرچاوەى نەهامەتى و نەگبەتى ئەم بەشەى هەرێمى کوردستان و ئەوەى کە مەسعود و میتى تورک لەمانی دەوێت، ناوچەى سلێمانى وێران بکەن ئەمان تەواوکەر و ئەڵقە لەگوێ و نۆکەرێکن دایمە لە ئیکلامدان .
ئەگەر باوکى شاناز زیندوو بێتەوە چەند (ژانى گەل) لە سەر ئەو ژان و نەهامەتیانەى لەسەر دەستى شین هەڵگەڕاوى نەنکە هێرۆ و حیزبەکەى مەلاکۆپتەر و کۆسرەتى هاندیکاپ و هەگبەدڕاو ئەنووسێت؟
یەکێتى ئێستا لە سەر ڕێباز و وەسێتەکەى مامى گەورەیە و باشترین پەیوەندى لەگەڵ بنەماڵەى بارزانییدا هەیە، کە مام بە سەرۆک مەسعود ئەفەرموێت:
(برا گیان دوا بڕیارى ژیانم ئەمەیە کە تا مابم لەگەل بنەماڵەى بارزانى دۆست و هاو خەبات و تەبا دەبم و بەهیچ شێوەیەک نایەڵم تێکبچێت).
- نەنکە هێرۆش هەروەک لەسەر رێبازەکەى مامى گەورەیە.
- قوبادیش لەسەر ڕیبازەکەى نەنکە گەورەیە، لە (٥٠) ملێۆن دۆلار شیرینى کۆمپانیاى ڕۆزنەفتى ڕوسى نێچیر (١) یەک ملێۆن دۆلارى بە قوباد داوە.
کەواتە ئێستا بیردۆزەکەى مامە بە خوێندنەوەى سەردەمییانە بەردەوامە و ئاوا ئەخوێندرێتەوە:
(لەدەرگاوە بەشەق بمکەرە دەرەوە لە پەنجەرەوە دێمە ژورەوە) . 
- پورە شاناز بۆ ئەنووسێت ؟!
لەبەر ئەوەی دەستى نووسینى هەیە و هەر بۆ ئەوەى بڵێن گوایە نووسەرە؟ لە کاتێکدا حیزبەکەى بۆنى جامانەى سوورى لێدێت، بۆنەکەى ئەوەندە کەسکونە کونە لووت دەچوزێنێتەوە.
تێبینی:لە سەرەتاى سەدەى بیستەمدا و پێش جەنگى جیهانى یەکەم، بەرگدروەکانى سلێمانى ئەو کاتە لە ناو بازاڕ (مان) دەگرن و (ناڕەزایى) دەرئەبڕن بە هۆى بێ بازاڕیەوە، کورتاندروەکانیش دێنە پاڵیان و لێیان ئەپرسن ئەى ئێوە بۆ؟! لەوەڵامدا دەڵێن: ئێمەش ئەهلى تەقەڵین.
شانازى بلەى ئەحەڕەشیش ئەهلى تەقەڵە.
----------------------------
پلار بەدوو مانا دێت یەکێکیان بەماناى توانج و ئەویتر هۆیەکى سەرەتایی ڕاوکردنە کەدارێکە کەمێک لە تێڵا کورتترە ئەگیرایە نێچیر، ئینجا پۆلە باڵندە بێت یان ئاژەڵ . 
وێنە نامەیەکى ئەو پەڕى ملکەچى و لاڵانەوەى جەلال تاڵەبانى بۆ مەسعود بارزانی کەداواى عەفو و بەخشین ئەکات .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە