یاساى بودجە و پشکى کورد

Sunday, 04/03/2018, 23:02

2520 بینراوە


بەدرێژای مێژوو کورد باجى پەرتەوازەیى نێوخۆیداوە، بۆ ئەمڕۆشمان هەمان دووبارەبونەوەى مێژووە،
ڕۆژبەڕۆژ کێشە سیاسیء ئیدارىء ئابوریء سەربازیەکانى بەغداء هەولێر قوڵتردەبنەوە، وا پەرلەمانى عێراق بە زۆرینەء بەبێ ئامادەیى نوێنەرانى کورد پرۆژە یاساى بودجەى عێراقى بۆ 2018ى پەسەندکرد، ئەمەش لەئەنجامى کەمکردنەوەى پشکى هەرێمى کوردستان لە 17%وە بۆ لە12،67%، ئەگەر نوێنەرانى کورد لەهەر کارێکیتردا یەکدەنگ نەبوبن ئەوا لە ڕەدکردنەوەى ئەم یاسایەدا یەک دەنگء یەک هەڵوێست بوون، بەڵام بۆ دەربازبون لە پێشێلکردنى مافەدەستوریەکانمان، تەنها یەک هەڵوێستى نوێنەران بەس نیە، دەبێت هەموو حیزبء لایەنە سیاسیەکان بێنەسەرخەتء گەر کارتێکى فشار بەخۆیانەوەشک دەبەن بەکارى بهێنن، بەبڕواى بەندە ئەگەر کارتێ فشار بەدەستمانەوە مابێت خۆیدەبینێتەوە لە کشانەوەى نوێنەرانى کوردە لە پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەڕەشەى بەشدارى نەکردن لە هەڵبژاردنى ئایندەى پەرلەمانى بەغدا، یان ڤیتۆى سەرەک کۆمار لەسەر کۆى پرۆژەکەء ناردنەوەى بۆ پەرلەمان، بەڵام ئەمانەش دیسان بەلاى منەوە زۆر ئەستەمە کە حیزبەکان بتوانن هەڵوێستێکى ئاوا بنوێنن، چونکە حیزبەکان بەجۆرێک لە ژێر هەژمونء ئەجێنداى ووڵاتانى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتیدان، ئەوە بێجگە لە پەرتەوازەیی نێوخۆیی کە تائێستەش نەیانتوانیوە کۆدەنگیەک لە سەر یەکپرس دروستبکەن، کەواتە ئەو کارتەشمان بە جۆرێک کارتێکى ناکاریگەر دەبێت. 
بەدرێژای مێژوو کورد باجى پەرتەوازەیى نێوخۆیداوە، بۆ ئەمڕۆشمان هەمان دووبارەبونەوەى مێژووە، هەرئەمەش وایکردووە کە ڕۆژبەڕۆژ فشارەکانى بەغدا لەسەرمان زیاددەکات و ئێمەش زیاتر بەشبەشء پەرتەوازە دەبین، بەناو هاوپەیمانان و زلهێزانء نەتەوە یەکگرتوەکانیش بە بەهانەى ئەوانە کێشەى ناوخۆیى گەلانى عێراقن، لە لێدوانى ڕۆژنامەوانى زیاتر هیچ هەڵوێستێکى ئەرێنیان نیە لەبەرامبەر پێشێلى مافەدەستوریەکانى گەلى کوردا.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە