بنەماڵە و کەسوکارەکەی مەلا بەختیار لە خانەقین بناسە

Tuesday, 06/03/2018, 16:42

14952 بینراوە


بەر لە دووساڵ لە فرۆكەخانەى سلیمانى بە مەبەستى سەفەر بۆ ئەلمانیا لە هۆلى چاوەروانی تووشم بوو بە توشی كۆمەڵێك خەڵک كە پێكهاتبوون لە 5-6 كەس دیاربوو هەموویان کەس و خزمى یەکتربوون، هاتن و لە نزیك منەوە دانیشتن، یەكسەر یەکێکیان پرسیاری ئەوەیان کرد، کە ئایا منیش دەچمە دوسلدوف؟ بەندەش بە بەڵێ وەڵامم دانەوە.
یەکێکی دیکە لە پیاوەکان داوای هاوکاری کرد بۆ یەکێک لەم ژنانەی کە لەگەڵیان بوو، كە بە هۆی نەخۆشییەوە لە سەرکورسی کەمئەندامی دانیشتبوو.. ووتم
-چ جۆرە هاوکارییەکتان دەوێت؟!
ووتی ئەم ژنە نەخۆشە لە خانەقینەوە هاتووین دەیبەین بۆ ئەڵمانیا بۆ چارەسەر زۆر مەمنون ئەبین و خیرت دەگا، ئەگەر لەگەڵ پارەی خۆت، ئێمە بۆت تەواو دەکەین و بیکە بە 10.000 ئیرۆ واتە من کە نزیکەی 2.000 ئیرۆم پێبوو ئەوان 8.000 ئیرۆم پێدەدەن و کە گەیشتینە ئەڵمانیا بیاندەمەوە، چونکە بۆ ئەڵمانیا کەس بۆی نییە لە 10.000 ئیرۆ زیاتری پێبێت. منیش وەكو هەستێکی مرۆڤدۆستانە، كە هاوكاری نەخۆشێك ئەكەم وتم: باشە نزیكەى 8.000 ئیرۆم لێوەرگرتن.
بەڵێ هەر لە فرۆكەخانەى سلێمانى، كە وەك باسم كرد پاش ئەوەى پارەكەم وەرگرت، تا لە ئەڵمانیا بیاندەمەوە، هەروەها پرسیاری ئەوەیان لێکردم: ئایا كەس لە خانەقین دەناسم؟ منیش وەڵامم دانەوە: نا! ئەمجار وتیان ئێمە خوشك وخوشكەزا و كەسی مەلا بەختیارین، بۆیە هەموو ستافی فرۆكەخانە خزمەتمان دەكەن! منیش وەکو جامێک ئاوی سارد بکەن بەسەرمدا، وام لێهات، بەڵام لەبەر ئەوەی پەیمانم پێدابوون، کە پارەکەیان لێوەربگرم، هیچ دەنگم نەکرد! بەڵام خۆشم غەشیم کرد وتم مەلا بەختیار ناناسم، وابزانم لابەلا ناوێكى وام بیستوە! زۆریان لاسەیر بوو كە وام وت! وەڵامم دانەوە ئاخر من زیاتر لە سی ساڵە لە کوردستان نەماوم و سیاسەت و شتی وا ناکەم و ئاگام لە هەواڵی کوردستانیش نییە، ئیستاش بۆ پرسەی کەسێکی خۆم هاتوومەتەوە و زوو دەگەڕێمەوە! ئیتر ئەوان درێژەیان نەدایە و بێدەنگ بوون! نازانم هەستیان پێکردبێت، کە من بە درۆوە ئەوەم وت، یان وەکو گاڵتەیان لەگەڵدا دەکەم، یاخود شتێکی تر!
پێش دەرچوونمان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، بۆ جگەرەکێشان من بۆ ماوەیەكى كەم لێیان دوورکەوتمەوە، کاتێک گەڕامەوە شوێنى خۆم دەبینیم بە تورکمانی قسە لەگەڵ یەکتردا دەکەن!
پرسیارم كرد بۆ بە کوردی قسە ناکەن! ئێوە ناڵێن ئێمە خوشک و کەسی مەلا بەختیارین؟!!
خوشكەكەى مەلا حیکمەت لە وەڵامدا وتى ئێمە لە ماڵەوە بە توركمانی قسە دەكەین!
وتم بۆ ئێوە ئەسڵتان تورکمانە، وا لە ماڵەوە بە تورکمانی قسە دەکەن و لە دەریشەوە بە کوردی!؟ ئەگەر ئێوە کورد بن دەبێت لە ماڵیشەوە بە کوردی قسە بکەن! ئیتر دەمم کرایەوە و کەوتمە قسە کردن بۆیان، وتم: زمانى نەتەوە زمانى دایك و ماڵەوەیە، هەرچەندە مەرج نییە زمانى دەرەوە زمانی نەتەوە بێت، ئەوەتا وەک نمونە لە ئەڵمانیا هەموو کەس لە دەرەوە بە ئەڵمانی قسە دەکەن، بەڵام لە ماڵەوە هەر کەسە و هەر نەتەوەیەک (زۆربەیان) بە زمانی زگماک و زمانی دایک قسە دەکەن!
راستییتان لێناشارمەوە بەمە زۆر نارەحەت بووم، زیاتر لە سەری نەڕۆیشتم، هەرچەندە من وەك خۆم كیشەم لەگەڵ هیچ نەتەوەیەكدا نییە، بەڵام بۆ دەبێت کەسانێک هەبن ناسنامەى خۆیان بشارنەوە، هەڵبەت بۆ مەلا بەختیاریش قسەی زیاتر هەڵدەگرێت.
بەهەرحاڵ، هەر کە گەیشتینە ئەلمانیا پێش دەرچوون خزمەکانی مەلا بەختیاریان لە کۆنتروڵی پاسپۆرت راگرت و داوایان لێکردن، کە پارەیان چەند پێیە دەریبهێنن! هەستم کرد وەک ئەوەی ئەمانە لەوەو پێشیش ناسراوبن هاتبن و کێشەی پارەی زۆریان لە ئەڵمانیا بۆ خۆیان دروست کردبێت، بەوەی کە پارە دەگوازنەوە.
کاتێکیش چوینە دەرەوە تۆپەڵێک دەموچاوی ناقۆڵا و پەرپووت، کە خوشکەزای مەلا بوون، دیاربوو چاوەڕوانی پارەی موفت و دزراوی کوردستانیان دەکرد، ئەوەم بیرهاتەوە، لەو كاتەشدا، کە هەزاران لاوى وڵاتیش لە ناچاریدا لات و بێدەسەڵات کەوتوون، بۆ بڕێک پارەی کەم دەبێ پاسەوان و خزمەتکاری ئەم خوێڕیانە بن، بەندەش و زۆرى تریش وەك من وا بە ناوى جیا جیا فریو ئەدرێن و بێ ئەوەى بە خۆمان بزانین بەشدارى تاوانەکانیان ئەكەین. ئەگەر سەرەتا بمزانییە بردنی پارەکە بەم شێوەیە دەشکێتەوە، هەرگیز خۆم نەدەخستە ژێرباری ئەو ئازارە دەروونییە، بەڵام تازە تفەکەم رۆکردبوو، بۆم هەڵنەدەگیرایەوە.
ئەم بەرپرسانە خۆیان و منداڵ و کەسوکار و خوشک و دایکیان بە هەموو شێوەیەك خیانەت و فریودان و درۆ ئەكەن لەمەش زیاتر مەلاى دوو مەوجی کوردی و تورکمانی هەتا ناسنامەى نەتەوەى خۆى ئەشارێتەوە.
ئەوەی شایەنی باسە هەر بەر لە 2 -3 ساڵ سایتێكی پارتیی باسى توركمان بوونى مەلاى كردبوو و هەرلەم كاتەدا و هاوكات لەگەڵ ئاشكرا بوونى هۆمۆبوونی مەلا بەختیار لەلایەن پاراستن و هەڵۆی برایم ئەحمەدەوە پشتڕاست کرایەوە، ئیتر لەو کاتەوە بە یەکجاری مەلا بەختیار بوو بە كۆیلەی پارتییەکان و یەك هەنگاو ناتونێت لە فەرمانى ئەمان لابدات و بەكارى دەهێنن بۆ دژایەتی هەر كەس و لایەنێک، ئەگەر دژیان بێت، هەڵەوەڕییەكانی رۆژانەى مەلا دژى كەس و لایەنەكان بەڵگەی ئەم راستییەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە