نوسینەوەی "دیرۆک"ی کەرامەت

Friday, 09/03/2018, 22:32

5232 بینراوە


باوک و کچێک بە یەکتری دەڵێن: وەرە با بچین کەرامەت بچنینەوە
ئەم کچ و باوکە لە بێدەنگی ئەستێرە دەچن. ئەوان داوای شتێک دەکەن کە خۆیان خاوەنین، ئەویش"کەرامەت "ـە، کاتێک مرۆڤ دەزانێت چۆن دەمرێت، مانای وایە زانیوێتی چۆن بژی؟ ڕۆژئاڤای نیشتمان جێگەیەکە پڕێتی لە چیرۆک و ڕامان . 
 ئەم نمونانە لە شەڕێکان کە بەسەریاندا سەپاوە، هەرگیز ناڕۆن گیرفانی کوژراوەکان بگەڕێن، یان پەنجەی کوژراوەکان ببڕنەوە بۆ ئەڵقەیەکی زێر، ئەم مرۆڤانە جوانییەک دەدەن بە شەڕ و بەرگری، کە لە هەناویدا پاراستنی سەربەستیی و گەورەی نیشتمان وەک ئاوێنەیەک بەرجەستە دەکەن.
لە دوای ڕووداوەکانی ڕۆژئاڤاوە، ئیتر باوکانی کورد لایان گرنگ نییە کە منداڵەکان لە دایک بوو دەبێت کوڕ بێت و لە خۆشیدا باوکان لە پێستی خۆیان بێنە دەرەوە. ئێستا کچان هەموو هاوکێشەکانیان تێک شکاند، کچان لەوێ لە مەرگی خۆیاندا ڕادەچڵەکینێک وچیرۆکێکی نەمرو گەورە و جوان بۆ جیهان دەنووسنەوە . ئێمە دەبێت شادمانبین، کاتێک لە نێو مێژوویەکدا ژیان دەکەین، کە پڕێتی لە چیرۆکی کچان و ژنانی قارەمانی نیشتمانەکەمان . 
بڕۆن مێژووی شەڕ بخوێنەوە کەسمان نەمان بیستوە کچانێک لە جەنگەکاندا فڕۆکە بخەنە خوارەوە، یان خۆیان بە تانکەکاندا بتەقێنەوە، لەڕۆژئاڤا کچان و ژنانی نیشتمان هەموو ئەفسانەیەکیان تێک شکاندوە، لەوێ شەرمە ئیتر لە ماڵ بمێنی و چاوەڕوان بیت و بەنزاو پاڕانەوە خەونی پارێزراوبیت دەسکەنەکەیت، یان چاوەڕوانی باوکو کوڕ و بیت پارێزگاریت لێبکات و لەسایەیاندا پارێزراوبیت .
شەڕ بەردەرکی هەموو ماڵێکی گرتوە، لەماڵیش بمێنیتەوە دەکەویتە بەر ڕەحمەتی تۆپ و ناپاڵم و بۆردومانەکان، هیچ گەرەنتیەک نی یە بۆ پارێزگاری بونت و مانەوەت لەناو ئەو دۆزەخەی فەرزیانکردوە بەسەرتا .
 مێژوو زۆر سەر سورهێنەرانە باسی ژنانی " بوئر" دەکات لە ئەفەریقا، چونکە ژنانی بوئری لەشەڕی بوئردا ڕاستەو خۆ بەشدار بوون، هەزاران کچ و ژنی بوئری هاوشانی مێردو کوڕەکانیان لەشەڕدابوون، ئەوان ووتیان: ئێمە ناشتنی کوڕان و مێردمان لا باشترە لەوەی ببینە کۆیلە، ئێمەش وەک پیاوەکانمان دەبێت لەشەڕدا گیان لەدەست بدەین، بۆیە پاراستنی سەربەرزی و گەورەی نیشتمان بوە دروشمی ژنان و کچانی بوئری، هەر بەم دروشمە ش بوو کە کچان و ژنانی بوئری دڵی خۆیان بەهێزکرد و خۆشەویستیان بەشادمانیەوە دایەدەست تارمای مەرگ و مردنیان بەکۆیلەبوون گۆڕێوە. مێژووش ناتوانێت جوامێری ئەمانە نەنوسێتەوە.
 ڕۆژئاڤا، جارێکی تر کەرامەتی بۆ گەلی ئێمە گەڕانەوە، ئێمە وەک نەتەوە لەجیهاندا خەریک بوو لەکەیەکی زۆر ناشرین لەچەشنی پەڵەیەک ببێتە سمبوڵ پێمانەوە و ناشرینی ئەو پەڵەیە خەریک بوو دەبوە ناسنامەمان، کە گەلێکین لەسەر شەڕەف و ناموس کچ و ژنەکان دەکوژین، پیاوانی کورد خەریک بوو بە پیاوە بێئیرادە ژن کوژەکە ناو بانگی دەڕۆی . 
 لەکۆڕو کۆبونەوەکاندا وێنە گەل و چیرۆکی زۆر دزێو بۆ گەلی ئێمە بەرجەستە ببوو . لەکاتێکدا کۆمەڵێ ڕاستی حاشا هەڵنەگری تێدابوو کە مرۆڤ قێزی لێدەهاتەوە، کە چۆن باوکان یان مێرد و براکان بۆ ناموسێک کە خۆیان نەیان بوو ژن و کچەکانی خۆیان دەکوشت . 
دوای بەشداربوونی کچان و ژنانی ڕۆژ ئاڤا، ئیتر خەریکە ئەو پەڵەیە کە لە گولی دەچوو بەڕوومانەوە کاڵ دەبێتەوە و نامێنێ، تا کچان و ژنانی نیشتمان ئاوا لە پێشەوەی ڕووداوەکاندا کارئەکتەربن لەناو جەنگەکاندا، بەو هەموو ڕووە نازدارو خەندەیەیانەوە، ئێمە براوەی ناو ڕووداوەکان دەبین . 
 گەرچی ئێمە خەڵکانێک بووین هەرگیز ستایشی باوکو مێردو برا ژن و کچکوشەکانمان نەکردوە، بەڵام ئەوان ژمارەیان لەهەڵچوندا بوو بۆ یە خەریکبوو دەبونە بەشێک لە ئێمەو ئێمەش خەریک بوو تێکەڵ دەبووین بەوەی کە قەیرانی شوناسمان هەبێت و لەگەڵ عەوامدا ڕێبکەین .
 هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بۆ پاراستنی کەرامەت و سەربەستی ژیانیان دەخەنە مەترسێوە و ئازایانە ترس ڕاودەنێن گەشتونەتە ڕاستیەک کە هیچ ئازار و دەردێک لەمردندا نی یە، بەڵام ئازارو دەرد لە کۆیلە بون و ژیانێکدایە کە لەسەر ئەژنۆکانت ڕێبکەیت و ناوی بنێیت ژیان بەبێ مەرج . 
 ڕۆژانە کەناڵەکانی جیهان وێنە دوای وێنە چیرۆک دوای چیرۆک دەخەنە ناو تۆڕە جاڵجاڵۆکەکەی مێدیاوە، ئەوان ناتوانن لەئاستی ئەم هەموو جوامێری و ئازایەتیە چاو گوێ خۆیان بنوقێنن . 
 هەموو باسەکان وێنەکان نوێن هیچیان لە هیچیان ناچن هەموو یان چیرۆکێکی پڕ چێژ لەپشتیانەوەیە، ئاخر هونەرە لەناو گۆڕستانەکاندا سەما بکەیت . لەهەڵگرتنی تەرمەکاندا دەفلێدەیت، کە بۆردمانی شەقامەکان دەکەن تۆ سرود بڵێیت . کە هەواڵی چۆڵکردنی شار بڵاو دەکەنەوە تۆ بێیت لەشەقامەکاندا بەمارشێک وەک سوپایەک ڕێکەیت و بڵێ درۆ بەری کورتە، ئێمە لێرەین و شار چۆڵ ناکەین . 
  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە