رۆژنامەی گاڕدیەن ئاوای نووسیوە

Sunday, 03.11.2018, 10:45

2440 بینراوە


بۆ رێبەرانی جیهان لەو هێرشە بێ ڕەحمانە پشتیوانی دەکەن؟
و: هێرشی تورکیە بۆ عەفرین
سێ ساڵ لە وەی پێش دونیا شآهیدی ئەوە بوو کە ژنان وپیاوانی شەڕوان لە کۆبانی بە تەنیا بە کڵاشینکۆفی خۆیان بەرگریان لەو شارە کرد. ئەڕتەشی بەرفراونی کە لە شەرکەرەکانی ئیسلامی پێکهاتبون بە تانک وتۆپخانە وچەکی پێشکەوتوولە کۆبانی شکستیان پێ هێنرا.پارێزەرانی کۆبانی دەیانخواست لە سەر ناوی دێمۆکڕاسی... فمینیستیی شۆڕشگێڕآنە پارێزگاری لە کۆبانی بکەن. بۆیە داعشیەکان دەیانخواست ئەوان لە ناو بەرن.
کاتێک کۆبانی سەرکەوت، نموونەی بەرزی خێرو شەڕ لە دونیای سەردەمدا دەرکەوت.ئەوڕۆکەش هەمان رووداو خەریکە دووپات دەبێتەوە، بەڵام بەو جیاوازییە کە رێبەرانی جیهان بێدەنگن وبە جیددی پشتیوانی لە هێرش بەرەکان دەکەن.! لە وەرسووڕانێکی سەیردا!
واوێدەچێ کە هێرش بەرەکان / و: تورکیە / رێىەرانی زلهێزەکان وڕای گشتیان رازی کردوە! کە گۆیا دانیشتوانی کۆبانی ترۆریستن ، چون بە باوەشێکی ئاواڵا لێکدانەوەیەکی رادیکاڵ لە ئێکۆلۆژی دێمۆکڕاسی ومافی ژنانیان قەبوڵ کردوە.
"جێگای باسی ئێمە عەفرینە"
کە بە دەستی پارێزەرانی خەڵک بە ناوی (یە،پە،گە و یە،پە، ژە) دەپارێزرێن، ئەو کەسانەی کە دیفاعیان لە کۆبانی کرد. کەسانێک کە تەنیا هێزێک بون لە سوریە کە شەڕی دژی داعشیان بەرەو جەرگەی داعش برد/ و: رەقە / بە فیدا کردنی هەزاران شەڕوان رەقەیان گرتەوە. لە شآری عەفرین ئاشتی وئارامی هەبوو. ناودار بونی عەفرین بە بونی کوێستانەکانی جوان و باغە زەیتوونەکانیەتی.
خەڵکانێکی زۆری عەڕەب کە لە شەڕهەڵاتوون ئێستێ وەک پەناخواز دەگەڵ کوردەکان لە شاری عەفرین پێکەوە دەژین.بۆیە لە عەفرین ئاشتی وئارامی ودێمۆکڕاسی بۆتە مایەی قەبوڵکردنی زۆرینەی خەڵک. بڕیار بە دەست خەڵکە کە بەشێوەی هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەدەچێ. سەرجەم ٢ لە سەر سێی سیستمی ئیداری لە عەفرین بە دەستی ژنان بە ڕێوەدەچێ.بۆیە ئەو ئەزموونە دێمۆکڕاتیکە لە لایان پاشماوەکانی داعش وئەلقاعیدە وگرووپی خراپ ناوەکان / گرووپی مەرگ / سەر بە ئەڕتەشی تورکیە لە سەر ناوی / گوورگە بۆرەکان / لە ڕێگای تانک و باڵەفڕی ،، ئێف ١٦ ، هێلەکۆپتێڕ پشتیوانی دەکرێن. واوێدەچێ ئەو هێزانە بڕیاریان داوە کە هیچ پێوانەیەکی ئەخلاقی رەچآو نەکەن وبە بۆبی ناپاڵم هێرش دەبەنە سەر گوندەکان، ئاوبەندەکان، شوێنەوارە مێژوویەکان ودەیانتەقێننەوە.
ئەردۆغان رایگەیاند کە عەفرین رادەستی خاوەنە راستەقینەکەی خۆی دەکەینەوە! هەڕەشەی ناراستەوخۆی ژنۆسایدی کورد لەو گووتنەدا هەیە./ یە،پە،گە ویە،پە،ژە / بە شیوەیەکی سەرسوڕهێنەر تا ئێستێ بەرخۆدانیان کردوە. لە حاڵێکدا هیچ ڕێبەرێکی جیهانی پشتیوانیان لێ نەکردوون! تەنانەت ئامریکاش هیچ کاردانەوەیەکی ئەنجام نەداوە!
وەزیری دەرەوەی بریتانیا بوریس جانسۆن گووتی: تورکیە مافی خۆیەتی سنوورەکانی خۆی بپارێزێ! زۆر سەیرە! وڵاتانی رۆژئاوایی داییم وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین لە سەر نەبونی دێمۆکڕاسی ونەبونی مافی ژن سەرکۆنە دەکەن. بۆیە کاتی خۆی جۆرچ بۆش بەو بیانوویە دژی تالیبان هێرشی کردە سەر ئەفغانستان.
بۆ ئەوەی لەو بابەتە تێبگەین دەبێ بگەڕێننەوە ساڵی ١٩٩٠ کاتێك کە شەڕی تورکیەو پ،ک،ک، بوو. ئەو کات پ،ک،ک، سازمانێكی مارکسیستی ، لنینیستی بوو، وەدوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستان بوو. ئایا ئەو حیزبە ترۆریستیە یان نا ؟ حەوجێی بە باسێکی جیددیە. بەڵام شەڕی گریلایی رووداوێکی خوێناوی بووە کە هەردووکلا تێیدا تووشی هەڵەی مەزن بون.. لە سەرووبەندی هەزارەی نوێ پ،ک،ک،خۆی لە راگەیاندنی کوردستانێکی سەربەخۆ دوورکردوە وئاگر بڕی یەکلایەنەی راگەیاند و زەختی لە سەر ئاشتی ووتووێژوخودموختاری بۆ کورد کردودێمۆکڕاتیزە کردنی تورکیە کرد.
ڕیکاری ئازادیخوازانەی کوردەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریی لەو ئاڵوگۆڕەوەرگرت. ئەوانەی کە لە ژێر کاریگەریی ئۆجەلان دا بون خوازیاری لادانی ناوەندگەرایی ودژی زێدەڕۆیی وناسیونالیزمی قەومی وەستانەوە. بەڵام ساڵی ٢٠٠١ تورکیە توانی پ،ک،ک، بخاتە سەر لیستەی ترۆری ئورووپاوئامریکا. ئەو کارەش زیانی زۆری پێوە بووبۆ ئاشتی، چون ئیزنی دا بە تورکیە هەزاران چالاکوان، رۆژنامەوان و... بە بیانووی ترۆریزم بخرێنە ناو زیندانەکانی تورکیە.بە بێ ئەوەی ئورووپاوئامریکا تاقە وشەیەکیش لە زاریان بێتە دەرێ وئەوکارە مەحکوم بکەن.!گیراوانی رۆژنامەوانان لە تورکیە لە هەر وڵاتێکی دیکە زیاترە!
ناونانی بەو شێوەیەی پ،ک،ک،هەروەک / جۆرج ئۆروێل / دەڵێ: وەک ئەوەیە کە پەرە بە شێتی بدرێ! وئیزن بدا بە تورکیە کە میلیونان دۆڵار بۆ شەریکەکانی رۆژئاوایی خەرج بکاو هەرکەسیش کە خوازیاری ئازادی بٶ بە ترۆریست پێناسە بکرێ! بۆیە بەو شیوەیەکی قێزەونانە دەوڵەتانی جیهان تەماشآکەری هێرش بۆ ناوەندی ئاشتیخوازانەی کوردانن / و: عەفرین / کە تەنیا پەیوەندیان بە پ،ک،ک، وە هەیە وڕیبازو فەلسەفەی ئۆجەلانیان قەبوڵە.
دەمارگرژیی ئیسلامی کە دەوڵەتی تورکیەی پێ پێناسە دەکرێ بە باشی دەزانێ لە رۆژئاوای کوردستان هیچ هەڕەشەیەکی نیزامی بۆ ئەوان بە دی ناکرێ.بەڵام رێبازی نوێ هەڕەشە لەوان دەکا کە جێگای مەترسییە وئاڵوگۆڕی بە ژیان هێناوە. چون رۆژئاوا پەیام دەداتە ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕآست کە بۆ بە دەستگرتنی مافی خۆیان دژی کۆنەپەرەستی بوەستنەوە. ئەگەرچی هیچ زلهێزیکیش دەنگی لێوە نایە.
 ستڕاتیژیەکە کە هێرشی کردۆتە سەر شآری عەفرین،بەڵام گووتنێکیش لە بارەی ئەو ستڕاتیژییە کە ناویان ناوە ترۆریزم، حەولدانێکی حیساب کراوە کە ترۆریزم دەگەڵ خۆی دێنێ. پرسیار ئەوەیە:بۆ دونیا دەگەڵ ئەو حەولدانە هاوڕایە؟
لە نووسینی: پڕۆفسۆڕ دیوید گڕبەر، شآرەزالە مرۆڤ ناسی لە زانکۆی( ئەل، ئەس، ای).
وەرگێڕان بۆ فارسی: مانا
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 3.5/5)