مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کۆچبەران ؟

Monday, 12/03/2018, 0:15

2545 بینراوە


نوێنەری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمیر زەید بن ڕەعد حسێن وتی توشی سەرسوڕمان بووە لەو سیاسەتە توندانەی ئەمریکا و بە تایبەتی ئەوروپا دەیگرنە بەر  بەرامبەر کۆچبەران

لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەدا بۆ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ، ئەمیر زەید لۆمەی دیموکراتەکانی کرد لەسەر ئەوەی شکستیان ھێناوە لە ڕێز گرتن لە مافە سەرەکیەکاندا .

وتی لە"ئەمریکا " توشی سەرسورمان بووم لە راپۆرتێک لەسەر ئەوەی زۆرێک لەو کۆچبەرانەی کە لە سنوری باشوور ڕێگەیان لێدەگیرێت و  مندالیان تێدایە لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا زیندانی دەکرێن ، بۆ نمونە لە بارودۆخێکدا کە پلەی گەرما زۆر نزمەو دەگاتە پلەی بەستن ، وە ھەندێک لە منداڵە بچووکەکان دوورلە خێزانەکانیان دایان دەنێن .

وتیشی ئەرکەکانی دەستگیرکردن و ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە ماوەیەکی زۆرە لەوێ دەژین و ڕێز لە یاسا دەگرن زۆر زیادی کردوە ، کە ئەوەش دەبێتە ھۆی لە یەک دابڕانی خێزانەکان و دروستبوونی قورساییەکی زۆر .

سەبارەت بە یەکێتی ئەوروپا ، ئەمیر زەید وتی زۆرێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ھەن ڕەگەزپەرستی و ڕق لێبوونەوەیان ھەیە بەرانبەر خەڵکی بیانی ، ئەوەش ئێستا دەستی گرتووە بەسەر ئاسۆ سیاسیەکەدا ، وەک چۆن لە ھەلبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئیتالیادا دەرکەوت .

وتیشی من زۆر نیگەرانم لەوەی ئێستا یەکێتی ئەوروپا زۆر سەنگ دەخاتە سەر ڕێگرتن لە گەیشتنی کۆچبەران بۆ ئەوروپا و خێراکردن لە ناردنەوەی زۆرێک لەوانەی کە دەگەنە ئەوێ . زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا دوور لە چاوی کامێراو راگەیاندنەکان ھەندێک رەفتاریان بەرانبەر دەکرێت کە دورە لە مافەکانی مرۆڤ ، یا خود "جەنگی دەرونیان لە گەڵدا دەکرێت کۆچبەرانیش ناچار دەکرێن کە ئەگەر بچوکترین قسە یان ھەڵەیک بکەن ھەڕەشەی گەڕانەوەیان لێ دەکرێت ، ھەر بۆیە ناچارن لە ژیانێکی مەرگ ئاسادا ژیان بگووزەرێنن .  


 

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە