چیتان کردوە تاوەکو ژیان بەجوانى بگوزەرێت لە هەڵە بجە؟

Tuesday, 13/03/2018, 23:21

3071 بینراوە


دیسانەوە شانزەى سێ یە خەمێکى قوڵ لە ئاسماندا بەرۆکى هەڵە بجەى گرتوە هەڵە بجەیەکان لەهەر کوێ بن گوڵێکى خەم لە سەرسنگیان دەدەن من نازانم ئەم خەمە تاکەى کۆتای دێت و دەهێڵن ڕۆحى شەهیدانى هەڵە بجە ئارام بگرێت هەموو بەهارێک لەمانگى سێ  هەموو هەڵە بجەیە کان لەهەر کوێ بن بیرلەو ڕابردو تاڵە ئەکەنەوە کە ناو ناخیان ئەتەنێت بیرلەو خزم و کەسو کارەیان دەکەنەوە کەتەنها تاوانیان ئەوەبو کەکورد بون بونە ناسنامەى نەتەوەیەک لەجیهاندا ئەم خەمەى هەڵە بجە هێندە قوڵ و هێندە قورسە ئەستەمە کەسێک بەتەنیا هەڵى بگرێت چونکە خەمێکى دەستە جەمعیەو ناخى هەمو مانى داگیر کردوە لوتکەى بەر بەریەتى بەشەریەتە ناخى هەر قوربانیەکى ئەو شارە بکەیتەوە لێوان لێوە لەئازار لێوان لێوە لەوەى هەرچى ڕەنجیەتى بەخەسار چوە دەبو ئێستا لەهەڵبجەى کانگاى عیشق و کانگاى خۆشەویستیەوە شیعرە کانى ئەحمەد موختار ببونایە بەسرودى نیشتمان چونکە هەمو کورد بەدرێژاى مێژوو قەرزارو منەت بارى هەڵەبجەو هەڵە بجەیەکانن ئێمە ى کورد هەرگیز نەمان توانیوە ڕێز لەو هەمو قوربانیەى هەڵە بجە بگرین نەمان توانیوە خزمەتێکى کەمى ئەو شارە بکەین کەلە ئاست گەورەى و ئازارى ئەو خەمەدابێت  خزمەت کردن هەر ئەوە نیە بێیت و جادەیان بۆقیر بکەیت نەمام بچێنیت کوانێ ئەو هەمو سەنتەرو کوان ئەو هەمو ڕێخراو کوان ئەو هەمو حزبەى هەڵەبجەیان کردوەتە ناسنامەو نەیان توانیوە بەردێک لەسەر بەردێک دانێن لەو شارە کوان ئەو هەمو نیشتمان پەروەرانەى پێش هەڵ بژاردن بارو تەغارێک بەڵێنیان دا بەو شارەو بەڵێنە کانیان وەک بڵقى سەر ئاو بەبۆشى دەر چون ئەو ئازارەى هەڵە بجە توشى هات وەیان بەسەر هەڵە بجەو هەڵە بجیە کاندا هات لەهەر جوگرافیاوسەرزەمینێک بوایە دەبو نوخبەى سیاسی کڕنوشیان بۆئەو خەڵکە ببردایە دەبو دەیان راپۆرت و توێژینەوەو فلمیان لەسەر دەر بکردایە دەبو زانکۆکانمان دەیان مەڵبەندى توێژینەوەیان دابنایە لەو شارەتاوەکو توێژینەوە  و لەسەر خاک و دانیشتوان و ئاو هەواو سروشتە کەى ئەوشارە بریندارە بکەن  بەگشتى کەچى هێشتا خانوە کەى عومەرى خاوەر کەلا وەیە کەچى هێشتا بریندارانى چەکى کیمیاى لێیان شهید دەبیت کیمیاوى تەقەمەنى و بۆمبی چەند نەوعە هێشتا کاریگەریان لەسەر خەڵکى ئەو ناوچەیە ماوە (25) ساڵە جگە لە بەڵێن جگە لە درۆچى تریان نەکردوە بۆ ئەو شارە خەڵکى ئەوشارە پێویستیان بەبنکەى تەندروستى مۆدیرنە خە ڵکى ئەو شار پێویستیان بەپارکو بە شارى یارى و ساحەى تاتان و دەیان شتى ترە تاوەکو ژیان بەشێوەیەکى جوا ن بگوزەرێت کوان بنکەى سەرەکى ئەو کەناڵ و سەفارەت وقونسڵ خانانەى کەتا ئیستە لەو شارە دا هەن چیتان کردوە بۆ ئەو شارە چوار جادەو فولکەیەک چى لە دۆخى خەڵکى ئەو شارە ئەگوڕێت؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە