ریفراندۆم کودەتایەکی سەربازی بوو

Friday, 16/03/2018, 3:41

3102 بینراوە


 رەنگە پێکەوە بەستنی ریفراندۆم و کودەتای سەربازی دوو چەمکی دوور لەیەک بن، بەڵام کاتێک لە مەبەستەکانی ئەم رێفراندۆمە شکستخواردووە  تێڕامان دەکەیت ، تێدەگەیت ریفڕاندۆم جگە لەکودەتایەکی فاشیل ، هیچ خوێندنەوەیەکی تری بۆ ناکرێت. ڕیفراندۆم تەنها بۆ مەبەستی دابرینی کوردستان لەعێراق و زەمینە سازی بکرێت بۆ دروستکردنی دیکتاتۆریەتێک لەکوردستان، ئەنجامدڕا. بۆ زیاتر تێگەیشتن لەو ریفراندۆمە کارتۆنیەی کە پارتی  ئەنجامیداو دەکرێت پێشهاتەکانی ریفراندۆم و لیکەوتەکانی ریفڕاندۆم زیاتر شیکار بکەین دەردەکەوێت کە کودەتایەکی سەربازی بوو.

پێش هێرشی هێزە سەربازییەکانی حکومەتی عێراق بۆ موسل،  ئازادکردنی موسل لەتێرۆریستانی داعش، ئەردوغان ویستی پەڵاماری شەنگال و موسل بدات. لەو ئان و ساتەشدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم کەوتە پەڵاماردانی هێزەکانی پاراستنی شەنگاڵ و پێشمەرگەی رۆژی خستە ئامادەباشیەوە بۆشەری یەکینەکانی پاراستنی شەنگال. لەپاش شکست هێنانی ئەم پڵانە ئەردۆغان  بەشێوەیەکی فەرمیی ووتی: دوو پلانمــان هەیە A و B.

پلانی A  ئەنجامدانی ریفراندۆمبوو کە ببێتە هۆی ماڵوێرانی هەرێمی کوردستان، کەدواتر ئەردۆغان و هێزەکانی بتوانن دهۆک هەندێک بەشی هەولێر ودەڤەری ڕاپەرین تا نزیک سلێمانی داگیربکات، بەڵام ئەم پڵانە شکستی پێهێنڕا لەئەرزی واقیع.
لەئێستاشدا سەرقافلەکانی ریفرندۆم کەوتوونەتە دەهۆل لێدان بۆ کاڕاکردنی ریفڕاندۆم، کەئەمەش گەڕانەوەیە بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئەی   ئەردۆغان بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان.

بەهۆی تێکشکانی پلانی ئەی ، ئەردۆغان  دەستی کرد بەجێبەجێکردنی پلانی B که هێرشکردنە سەر شاری عەفرین بوو. لەم پڵانەدا کوشتار و خۆێنیکی زۆر رژا ، لەئێستاشدا کۆتایی مڵملانێەکانی ئەم پڵانە روون نیە، ڕەنگە ئەردۆغان و تێرۆریستان تێکبشکێن لەکۆتاییدا. ئەوەی جێگای سەرنج بوو لەم پڵانەی ئەردوغان هێچ وڵاتێکی زلهێز دەنگی لێوە نـــەهات  سەرباری ئەوەی کە ئەمەریکا و روسیاش هاوپەیمانی کوردانی رۆژئاوان.

ماوەی دە ساڵە  دەزگا سیخوریەکانی تورکیا هانی دەسەڵاتداڕانی هەرێمی کوردستان دەدەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێڕاقدا بپچرێنێت، چونکە لەئەگەر پچرانی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەرگا ئاوەڵاتر دەبێت بۆ لەشکر کێشی زیاتری تورکیا لەکوردستانی باشور و رەنگە  شار و چەند ناوچەیەک بەفەرمی بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. لەئەنجامی دابرینی هەرێمی کوردستان لەعێراق بوار دەبێت کە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری رەها دروستبکرێت لەهەرێمی کوردستان کەتورکیاش بەربومی ئەو دیکتاتۆریە دەخوات. لەگەڵ پچرانی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ عێراقدا، هەرێمی کوردستان ناچار دەبێت سازش بۆ تەواوی مەرجە سەربازی و ئابوری و سیاسیەکانی تورکیا بکات. چونکە تورکیا دەبێتە تاکە دەروازی پەیوەندی ئابوری هەرێمی کوردستـــان بەدنیای دەروە.

بۆیە لەئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان لەرێگەی هەندێک سیاسی و میدیاکاری رانتخۆری حزبەکانیانەوە، لەهەولی دروستکردنی ژینگەیەکدان بۆ گەرانەوەی باس و خواسی ریفڕاندۆم ، کاراکردنی ئەنجامەکەی، لەراستیدا ئەم هەوڵانە گەڕانەوەیە بۆ پڵانی ئەی ئەردۆغان کەئامانج لێی کاوڵکاری کوردستانە. کەدورکەوتنەوە لەعێراق کوردستان دەبێتە پاروویەکی ئاسان و تورکیا دەتوانێت بەئاسانی قوتی بدات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە