تورکێک لە دۆزەخەوە چیرۆکی دزێتی ناو بومەلەرزەکەی بۆ گێڕامەوە

Sunday, 25/03/2018, 16:50

3878 بینراوە


گوێ لەباوکی لەیلای قارەمان بگرن  ، چۆن وانەی ئەخلاق دەڵێتەوە  کە دەچن بۆ شەڕ مەنبەج ، تەنها تفەنگەکان کۆکەنەوە دەست لەهیچ نەیەن .
--------------------------
مەرگی  دوا کەرکەدەنی سپی  لە"کینیا" مێدیاکانی  بەخۆیەوە سەرقاڵ  کرد، ئەوە ئەو ڕووداوە بووکە  تراژیدیاتر لە "عەفرین " و جینۆسایدکردنی گەلێک لەشارێکی دێریندا  ڕوویدا. 
 ئەم دنیایە چەندە پۆخڵە ،کەئێمە تێیدا ژیان دەکەین ؟ هەموو یاساو ڕێساکان  لاستیکین و تەنها  نوسراوی سەر پەڕەیەکی  بۆرن ، خۆیان چۆنیان بوێت ئاوا دای دەتاشن  و مامەڵەی پێدەکەن .  وەک دەڵێن ئەگەر ئەخلاقی مرۆڤ بونی نەبێت ، یاسا بەکەڵکی چیدێت؟ 
 تورکە فاشیەکان  بەئاشکرا پاشماوەکانی چەتەکانی داعش هاوشانەکانیان لەسەنگەرەکاندا هەنگاو دەنێن  و دەکوژن و دەبڕن  و تاڵان دەکەن .  بەڵام جیهانی پۆخڵ و بەناو دیمکراسی ئەمە نابینێت ، نایەوێت بیبینێت و چاوی خۆیان لێدەنوقێنن ، دەمی خۆیان دادەخەن  گوێکانیان ئەئاخنن . چونکە بەرژەوەنیان لەوەدایە  کە وابکەن .
 بەر لەچەند ساڵێک لەیەکێک لەبازاڕەکانی ئەم شارەدا لە ڕیستۆرانێک کارم دەکرد ، لەو جێگەیە چەند ڕیستۆران و قاوەخانەی تری تێدابوو ، کوڕێکی  تورک کە  پیزای دروست دەکرد   وەک من  بەیانیان زوودەهات و پێکەوە  نانی بەیانمان  دەخواردوو  سەرگەرمی  قسەو گفتوگۆ بووین هەربوارمان هەبوایە . 
ڕۆژێک لێم پرسی  "ساواش"  بۆچی هاتوویت بۆ ئێرە ، دەکرێ بزانم  چیرۆکی  هەڵبژاردنی ئەم غەریبیەت چی یە ؟ 
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو  بەقەدەر پانکەی وەجاخێک  هەوای ناوسکی دەرکرد، کەبۆکڕوزی  خەمێکی زۆر ڕاستی لێدەهات ، من وام دەزانی  چیرۆکی ساواش ،  سەمای عەشقێکی شێتانەیە ، بەڵام  ئەو  لەمنی پرسی تۆ قەت لە جێگەیەک بووی  بومەلەرزە  وێرانی کردبێت؟
 من ووتم : بەڵێ لەجێگەیەک بووم بومەلەرزە لێیی دابێت ، بەڵام خشتێکیشی نە جوڵاندوە . جائەوە چ پەیوەندی بەپرسیارەکەی منەوەیە ؟ 
 ووتی : وەڵامی پرسیارەکەت لێرەوە دەستپێدەکات . لەشارۆچکەکەی ئێمە بومەلەزیەک  لایەکی شارەکەی ڕوخاندو خاپورکرد ، پاش کەمێک   تەرمەکانی ژێر دارو پەردوەکانیان  کۆکردەوەو  لەجێگەیەک  کردیان بەخاکدا .
لەدڵی خۆمدا ووتم ڕەنگە  "ساواش" تەرمی ئەو کچەش کەخۆشی دەوێت  کردبێت بەخاکدا لەگۆڕە بەکۆمەڵەکەدا . بەڵام  ساواش باسی لەوەکرد  کە  باوکی پێی ووتوە  : کوڕم "ساواش" ئەمە فرسەتە  بابچین تاڵانی بێنین  لەماڵە داخراوەکاندا ، ئێستا کاتی دەوڵەمەند بوونە ،  زۆری خەڵکی  شارۆچکە نەڕوخاوەکە  خەریکی گەڕان و تاڵانی لا ڕوخاوەکە بوون ، ساواش ووتی:  "خواجەی"  مزگەوتەکەم دی   یەک تورەکە  کەبەکۆڵێوەبوو  پڕبوو لە شتی  ماڵە ڕوخاوەکان  ، باوکم  هەموونوێژەکانی لەمزگەوت دەکرد دەیووت خێری زۆرترە ، ئیتر دوای  ئەو ڕووداوە من بڕیارم دا کە شارۆچکەو  ووڵاتەکەم جێبهێڵم .   گەر بۆم بکرێت  بەسەردانیش نەگەڕێمەوە . 
شاواش  لەهەردوو چاوەکانیەوە فرمێسک دەباری ، زۆر حەزم دەکرد بم زانیایە دایکو  براو خوشکەکانی  هەڵوێستیان چۆن بوە بەڵام ، ئەو  تێڕوانینی  منی   قۆستەوە  و ووتی : دەزانی ئێمە  ئەسڵمان  تاتارو مەغۆلە ، ئێمە لەسەر  تاڵانی  دەژین .
 بۆیە  کاتێک یەکەمین جار سوپا  چنگ سورەکە ی تورک چونە گوندێکی  عەفرین  چالاکێکەیان  قازو قەل و مریشکی گوندێکان بوو کە بەشانازێوە  دەیان برد و وەک غەنیمە سەیریان دەکرد .   بۆیە لاتان سەیر نەبێت تورکان تاڵانی بکەن   ، ئەوان تاڵانی لەخۆیان دەکەن لەلێقەومانەکاندا ، چۆن لەئێمەی ناکەن .
 مرۆڤ دەبێت لەڕووداوەکاندا  وەک ئاو سادەو گرنگ بێت ، تورکان تاڵانی دەن ئێمە ش لە تێکشکانەکاندا بەبەرچاوی ئەو هەموو فرمێسک و لاشەخوێناویەوە ، سەیران  دەکەین   و هەڵدەپەڕین  و  بەودەشت و دەرەرا وەربووین  و  ماستی تورکیش لەناو  خۆراکەکانماندا   سەرەتاتکێمان لەگەڵ دەکات  و لەگەڵمان هەڵدەپەڕێت . ئێستا تێگەیشتن ئێمە،  لەدنیایەکی چەند کوێرو کەڕو ڵاڵدا  دەژین ؟
پاولو كويلو ده ليت ، " مروڤيكى باش به ، به لام كاتى خوت به فيرو مه ده بو ئه وه ى بيسه لمينيت "

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە