کەرکووک و عەفرین، دەریایەک لە ئەسرین

Sunday, 03.25.2018, 16:58

1572 بینراوە


ئەگەر بمانەوێت باس لە کارەسات و هۆکاری دۆڕاندنی کەرکووک بکەین، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ دواوە، بۆ سەرچاوەی ئەو وورە ڕوخاوەی پێشمەرگە و نەمانی باوەڕ بە خودی خۆی و شۆڕشکەی، ئەمەش لەو کاتەوە دەستی پێکرد، کە دەیان کەسایەتی شۆڕشگێری بەئەمەک دەست وداوێن پاک دڵسۆز بۆ خەڵک و خاک بەداوای شای ئێران تیرۆرکران، کە بووبوونە سیمبولی بەرخۆدان چیرۆکی شانازای و شکۆی گەل، لەوانە شەهید کردنی سلێمانی موعینی، فاخیر مێرگەسووری، مەلا ئەوکەریمی وەرتێ، سووتاندنی ئەحەی خلە بە زیندووی، لەگەڵ سەدان پێشمەرگەی گیان لەسەر دەستی ڕۆژگارە سەختەکان، ئەمان سەراپایان چ بنەماڵە و خەڵکیش ئاگاداری سەراپای ئەو ترژیدیایەن، کەسێکی وەک مەلائەولڕەحمی وەرتێ لە چەتەکانی مەلا مستەفا دەپارێتەوە، کە خۆیان بیکوژن و تەرمەکەی بفرۆشن بە ساواکی ئێران، چونکە خۆی زانیوییە کە تەمەنی هەبووە باوەڕی بەخۆی نەبووە، کەئایا بەرگەی ئەشکەنجە "ساواک" دەزگای سیخوڕێ شای گۆڕبەگۆڕی ئێران دەگرێت یانا، بۆیە ووتوویەتی بۆ خاتری ئەڵا خۆتان بمکوژن تەرمەکەم بفرۆشن بە ساواکی زۆر دەترسم بەرگەی ئەشکەنجە نەگرم، چوونکە من کادرێکی کۆنی حدکام و خەڵکێکی زۆر دەناسم، دەترسم لەژێر ئەشکەنجەدا ناوی هەموویان بدرکێنم، ئەوسا ڕووڕەشی ئەم دنیاو ئەو دنیاش دەبم. شەهید کردنی مەلائەولکەریمی وەرتێ کە جێگەی باوەڕی ملێۆنان کەسبووە،شەهید کردنی بەدەستی بنەماڵەی مستەفا بارزانی بۆتە هۆی ڕووخاندن و نەمانی باوەڕ بە شۆڕش،جگەلەوەش کە زەمینە سازکردنبوو بۆ خیانەت پەرتەوازەیی، ئاخر هەتا ساڵەکانی ١٩٧٤ خەڵک کوێری کوێرانە بووبووە دەروێشی مەلا مستەفا. شەهیدکردنی کەسایەتیەکانی وەک عەلی عەسکەریش بەهەمان شێوە رووخاندن و باوەڕ نەمانی بەشۆڕشی بەشیوەیەک وێرانکرد، کە ئیتر شۆڕش بووبە قەشمەر بازاڕی و هیواو ئاواتی ملێۆنانی لە گۆڕنا. شەهید کردنی "سلێمانی موعینی" تەنها شەهید کردنی تاکە کەسێک نەبوو، بەڵکوو شەهیدکردنی شۆڕشێک بوو کە هیواو ئاواتی گەلێکی ستەم دیدەی ژێدەسەڵاتی شای ئێراانبوو، سەعد ئاڵچی وهاوڕێکانی پەنا دەهێنن بۆ بنەماڵەی مستەفابارزانی، بنەماڵەی مستەفاسەراپایان شەهید دەکەن، ئەمە نەک هەر کوتکێک بێ بەزییانەبوو لە ڕوحی شۆڕش، بەڵکوو خنکاندنی شۆڕشی باکوریشبوو، هەروەها ئەوانەش کە هەڤال سەعید ئاڵچی و هاوڕێکانیان شەهیدکرد،ئەم کارەساتە لێرەدا نەوەستا بەڵکوو درێژ بویەوە بۆ ناو تاک وکۆی چەکدارەکانی بنەماڵە، هەربۆ نموونە، "نالە هەورامی" دەیان پێشمەرگەی "حدکا" دەسگیرکردووە و فرۆشتنی بە پاسدارانی ئێرانی پەت و سێدارە، فازڵ میرانی ٢٣ لاوی دەروبەری نەغەدەی خەڵتانی خوێنکرد، ئەمەش لەکاتێکدا ئەو گەنجانە دژ بە کۆماری ئێسلامی ئێران خۆپیشاندانیان بەڕێکرد،نەک دژی بنەماڵەی بارزانی، ئەمەش ئەوکاتەبوو، کە فەرمان لە قەرارگای ڕەمەزانەوە دێت بە بەرپرسی باسدارانی "نەغەدە" کەبۆ بێدەنگە لەئاست ئەو خۆپیشاندانەی نەغەدە، بەرپرسی پاسدارەکانی نەغەدە گووتی: ئێمە دوێنێ پێکەوە واتا خەڵک و پاسدار پەلاماری شاماندا، ئێستا بە چ رویەک و ئەخلاقێکەوە تەقەیان لێبکەین، قەرارگای ڕەمەزان، بەناچاری بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندەران " فازڵ میران" دەنێرنە سەریان ٢٣ لاویان لێ شەهید دەکەن.
ئەمە رەفتاری سەرکردایەتیەکەیان بێت، دەبێت ئاخۆ بنکردە و تاکەکانیان، چ جۆرە جانەوەرێکیان لێدەربچێت؟ 
ئەمەوێ بڵێم، ئەساو ئێستاش کەرکووک و عەفرین بورهانیکرد،کە هەرلە تیرۆردکردنی سڵێمانی معینیەوە مەلامستەفا دەستەمۆکراوە و ووردە ووردە دەسگا سیخوڕیەکانی هەر چوارپارچەی داگیرکەری نیشتیمان، خۆیان هاویشتۆتە ناو تەواوی دامودزگا هەستیارەکانی نیشتیمانەوە، ئاخر لەخۆڕا نیە کە ئەڵێن ئەم دیو دێگەڵە سنووری دەسەڵاتی ئاخونەکانە ئەودیویش سنووری جانەوەرەکانی عوسمانیە وەحشیەکانە.
بۆیە لەشەهیدکردنی سلێمانی موعێنیەوە دەبێت تێڕوانیمان هەبێت، بۆ ئەو کۆساتانەی کە تووشی گەلەکەمان هاتوون، چوونکە دووم جار کەرکووک کەوتە ژێر دەسەلاتی خاوەنە ڕەسەنەکەی، دووجاریش پڕۆژەی سەربەخۆیی کوردستان واژۆکرا، هەردوو جارەکە بە دەستی نەوەکانیمەستەفا بارزانی وەک گۆزە ووردووخاشکرا، یەکەمیان پڕۆژەی سەبەخۆی کوردستان لەلایەن فەڕنساو بەریتانیاو ئەڵمانیاوە،نەخشەی ڕیگاکەی لەلایەن "هوشیار زێباری" ەوە بەفەرمانی مەسعود بارزانی ڕادەستی تورکەکان کراو،پڕۆژەکە هەڵوەشیندرایەوە،  دوەم جاریش ئازادکردنی کەرکووک لەلایەن داعشەوە،دووبارە بە درۆدەلەسەی ڕیفڕاندۆم ئەوەیش ڕادەستی بەغداد کرایەوە، ئەوکاتەی من نووسیم ئەمە درۆدۆمە کە ئاڵای کوردستانیان بردە فڕگەی ئەستامبوڵ، کوردستانپۆست دەکەمە بەڵگە کە دەیان جار نووسیوومە کە ئەم درۆدۆمەی مەسعودمستەفا، کورد دەگەڕێنێتەوە بۆ سەرەتای هەشتاکان. چوونکە ئاگاداربووم کە سەراپای ڕیفڕاندۆم پیلانی ئاکەپەیە، کە ئاکەپەزۆر زۆر لەباخچەلی "باخچەلی سکتێری فاشیەکانی تورک"بۆگەنتر وکیناویترە. دەمێکەو چەندین جار باسمان لەوە کردووە کە ڕٶژئاوا پڕۆژەی سەربەخۆێ کوردستانی بەدەستەوەیە، ئەوەش لەبەر خاتری چاوی کاڵی کورد نیە، بەڵکوو بەژەوەندی ئاسایشی خۆی ئیسرائیلە، تەنانەت ڕاپەڕینەکەی سوریا کە گۆڕدرا بە پەلاماری چەکداری، دیسان پلانی خۆیان و تورکیایە، چوونکە گۆڕینی شۆڕشێکی هێمنانەی سوریاو گۆڕینی بە چەکداری، هۆکاری چاڵە غازە گەورەکەی نێوان قەتەر و ئێرانە، کەمەزەندە دەکرێت، دەیان ساڵی دیکەش بەشی تەواوی جیهان غازی تێدایە، "اسباب الثورة السوریة"

کورتەیەک لە ڕادەستکردنەوەی کەرکووک، وەک دەزانین کە هیلالی شیعە وەهم نیە و ڕاستەیەکی بەڵگەنەویستە،دەبینن شیعە لەتارانەوە بۆ بەغداد،لەوێشيوە بۆ دیمەشق، دیمەشقیش هاوسنووی ئیسرائیلە،هەروەها لەباشوریشەوە ئێران بە ڕێگای "حوسیەکان" لەپانای سعودیەدایە، کەواتە ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل، هەروەها هەڕەشەشە بۆ سەر ئاسایشی چاڵە نەوتەکانی سعودیە، بۆیە ئەو بەربەستەی کە دروست دەکرێت، دەبێت تا سنووری سنیەکان هەربۆیە ڕەقەشیان خستە سەر سنووری ڕۆژائاوا، چوونکە ڕەقە هاسنووری سنیەکانە و نزیکە لە "ئەبوو کەمال"ەوە بەکورتی بێجگەلەم پڕۆشەش ،پڕۆژەی" نابۆکۆ"کەئەویش هەرچەند ئێستا وەستێندراوە، بەڵام هەمان هۆکار و هەمان ئامانجی هەیە، کە دروستکردنی کوردستانی گەورەیە.
لەم دوو پڕۆژەدا هیچ ڕۆڵێک بەتورکیا نەدراوەو پشتگوێ خراوە،یەکەم لەبەر ئەوەی ئەوروپاو ئەمەریکا لەوە تێدەگەن کە هەرگیز تورکیا مل نادات بۆ ئەو جۆرە پڕۆژە، دووەم ڕۆژئاوا ئەزموونی هەیە کە زۆربەی ئەو چەکانەی درایە دەست بەناو ئۆپۆزسێۆنی سوریا زۆربەیان گەیشتە دەستی داعش، هەروەها لەژێربەژێریش تورکیا پڕۆژەی تورکی لەلا گرنگترە تا پڕۆژەی خۆرئاوا، بۆ نموونە لەکاتی لێدانی سەدامدا تورکیا گروپێکی سیخوڕی ناردە ناو پارتیەوە تا کاری خۆیان بکەن،ئەوەبوو ئەمەریکا پێی زانین و تورکەیان کردە سەری هەموویان و ناردیانەوە بۆ تورکیا، بۆیە ئەمەریکا کوردی گۆڕیەوە بە ئەندامێکی ناتۆ کە تورکیایە، هەروەها لەشەڕی "کوبانیشدا" کورد سەلاماندی  کە جەنگاوەرێکە هاوتای نیە، ئەوەبوو لە دوا چرکەکانی شەڕی کوبانێدا ڕۆژئاوا، ڕوی بەلای کوردا وەرگێڕای، ئەو کوردەی تا دوێنێ بە تیرۆریست ناو دەبرد، ئەمەریکاو ڕۆژئاوا ئەم ئەزموونەیان لەگەڵ دەسەڵاتادارانی کوردی باشوریشدا تاقیکردەوە، ئەوەبوو بیل کلینتۆن دوایش ئۆباما، هەروەها میرکل، تەنانەت کۆندەلیزاڕایسش سەرجەم سەرۆکەکانی دیکەی جیهانی کەسەربە ڕۆژائاوان بەهۆ بەبێ هۆ دەهاتنە سەر تێڤیەکان پڕوپاگەندەیان بۆ "پێشمەرگە"دەکرد،هەموومان گوێمان لە تێڤیەکان بووە کە خوودی "ئۆباما" دەهاتە پێشەوەو ناوی پێشمەرگەی دەهێنا، بەڵام دوایی بۆیان دەرکەووت کە پێشمەرگە داردەستی تورکیا و ئێرانە ،ئیتر ئەوباسە توایەوە، ڕویان لە "یەپەگە" کرد بەناچاری، لە دواشەوی ئەفسانەی کوبانێەوە، دەبینن بەلێشاو چەک و تەقەمەنی ڕوولە ڕۆژائاوا دەکات و پێگەی خۆیان لەوێ قایم و قایمتر دەکەن.
تورکیا زوو لەم پیلانە تێگەیشت و زۆر هەوڵیدا کە ئەو ماموریەتە بدرێتە ئەوان، بەڵام مایەپووچ دەرچوو، کە تورکیا زانی هیچی بۆ ناکرێت، بۆیە لەو کاتەوە هانی مەسعود دەدات کە ریفڕاندۆم بکات، کە ئابووری باشوور ووردووخاش بکات، بەئاستێک نوزەی لێبڕیوە، گەمژەن ئەوانەی کەلەوە تێنەگەن بڕینی مووچە پیلانی ئەنکەرە نەبێت.
ئاخر وەکوو ووڵاتێکی سەربەخۆ فڕەگە کاری دەکرد، سنوور وەک ووڵاتێکی سەربەخۆ سەپەرشتی دەکرا، لەسەدا١٧ ی بودجەی عێراق دەهاتە خەزێنەی کوردستانە، ئەمانە سەراپای بە فوویەک بوونە بڵقی سەرئاو و گەڕاینەوە بۆ ٨٠کان، ئێستاش ئەوەی دەبیندرێت ودەبیسترێت، نموونەی لەهیچ قوژبنێکی ئەم جیهانە نادۆزینەوە، تەنانەت سۆمالیەکانیش کە دواکەووتووترین کۆمەڵگای ئەم جیهانە لە باشوور باشتر دەژین. سەراپای ئەم هەموو کارەساتە لەوێوە دەست پێدەکات کە سلێمانی معینی تێدا تیرۆرکرا و بنەماڵەی بارزانی دەستەمۆکرا.
بە سامانە زەبەلاحەی کە دەهاتە نیشتیمانەوە، دەتواندرا نەک کوردستانی باشوور بەڵکوو دەیان کوردستان پاشا ئاسا بژێنێت، نەک ئەو کوللە مەرگیەی ئێستا و نیوە مووچەو چارەکەمووچە، سەڕای ئەو هەموو تاڵانی و چەتەییە، هێشتا دەتواندرێت کە مووچە دابین بکرێت، سەرنجێکی سەرپێی ژمارەو داتاکانی کاک "سۆران عەمەرو کاک عەلی حمەساڵح" بدە، ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن، ئەی بۆچی مووچە نادرێتە ؟ بۆ وەڵام دەبێت دیسان بگەڕێێنەوە بۆ تورکیا کە هەمیشە هەوڵی لێدانی ئابووری ناسەقامگیری دەدات، واتا تورکیا هەمیشە هەوڵدەدات کە کورد هەرگیز دەستی نەگات بەهێزی سەربازی و ئابووری، زەقتر بڵێم هەر کوردێک لەهەر جێگایەکی ئەم جیهانە دڵۆپێک خوێنی لێبێت، بێگوومان دەستی تورکیا و بنەماڵەی تێدایە. دەتواندرا بەو سامانە زەبەلاحەی کە دەهاتە داهاتی کوردستانەوە، دەیان "ئێس٤٠٠" پێبکڕدرایە، ئەوەش کارێکی سەخت نەبوو، چوونکە ئێس٤٠٠ تەنها کاری بەرگرییە وپاراستنی ئاسمانە لەدژی هێرش، واتا بۆ پەلامار نیە، تا هەڕەشەبێت بۆ سەر هەرلایەن و ووڵاتێک بێت، دووەم بەهاکەی تەنها٢،٥ ملیاردە ،ئەوکاتەش هەرگیز تورکیا نەیدەوێرا فڕۆکە بنێرێتە سەر "عەرفین"سوپای تورکیاش بەبێ فڕۆکە هەرگیز نەیتوانیوە خۆی بەرانبەر گەریکانی کورد ڕابوەستێت.
بۆیەکارەساتەکەی ١٦ ئۆکۆبەر و ١٨ مارش کە لەدەستدانی کەرکووک وعەفرینە،لە شەهیدکردنی"سلێمانی موینی" و هاوڕێکانیەوە، بناغەی بۆداندراوە، لەو ڕۆژەوە کە مەلامستەفا دەستەمۆکراوە. 
 ئەو لینکە سەرەوە کورتەیەک لە نموونەی دەیان لینکی هاو شێوە کە بلۆکی سەرمایەداری دەیەوێت، کوردستانی گەورە سەربەخۆ ببینێت،بۆ پارستنی سنوورەکانی ئیسرائیل وئاسایشی نەوتی سعودییە، بەڵام ئەفسووس خێڵی مستەفا بارزانی بە ڕیفڕاندۆمەکەی مەسعود جارێ وەستێندرا، هەربۆیە ئەمەریکا هێندە توڕەیە لە مەسعود و پێیان گووت: تۆش وەکوو باوکت کارت تمام شد، بڕۆ ماڵەوە چرکەت لێوە نەیات، ئەگەر وا نیە، مەسعود ٤٠ ساڵ لەگەڵ جەلالیەکان شەڕی دەسەڵاتیکرد، دوای دەیان کارەساتی کەبەسەر گەلەکەمانیاندا هێناو وازی لەدەسەلات نەهێنا، ٣٠ هەزار لاویان بەکوشتندا لەسەر ئیبرهیم خەلیل، لەوێ نەبووم بەلام دڵنیام کە "ترامپ" بە مەسعودی گووتووە بێدەنگ بڕۆ گووم بە لەمەدیا نەبینم ،ئەگیا لەماڵەکەی خۆتدا حەسیر مەیدانت پێدەکەم.