هەڕە شە ى بەپرسە ئەمنیە کانى ناو بزوتنەوەى گۆڕان لە ڕۆژنامە نوسان ئاماژەى خراپن

Monday, 26/03/2018, 19:30

2078 بینراوە


دەست درێژە و سوکایەتى و هەڕە شە هەر کەسێک بیکات دەبێت دادگا ئاکتیڤ بێت  و ڕۆڵى هەبێت نەوەک عەشرە ت و دیوە خان و شەخس بزوتنەوەى گۆڕان زۆر دەمێکە نو قڵانەى ئەوە لێدە دات کەدەیانەوێت وڵات بەسیستم بکەن دادگا ڕۆَڵ بگێڕێت کێشە شەخسیە کان کۆتاى پێ بهێنن ئەمە نەهج و پرۆگرامى ئەو بزوتنەوەیە بوە لادان لێی لادانە لە وپران سیپانەى ئەم بزوتنەوەیە لە پێناویدا دروست بوو .
ئێمە کاتى خۆى لە پەیمانگا بوین کچێکمان لە گەڵ بو زۆر خۆى بە شارى دەر ئە خست زۆر ڕێک پۆش بو بەشێوەیەک ماکیاژى ئەکرد دەت گوت ئیستە لە ساڵۆن دەرت کردوە وهەر قسەیەکى ئەکرد وانێ یەکى پێوە ئەکرد زۆر جار لەنێوان کوڕە کاندا دەمان گوت ئائەمە کچى هەر کەس بێت لەوە دەچێت لەماڵەوە بەس نەستەلەى بدەنى و بە قەڵم شەڕ بکەن ئەگەر دەمە بۆڵە یەکیان بێت بەبراکەى بڵێت گەر زۆر توڕەم بکەیت بەو جافە پیست ئەکەم هەریە کەما بەجۆرێک شرۆڤەى بۆ کەسیەتى ئەو شەخسە ئەکرد بەڵام ڕۆژێک بۆ شەڕە بەفر چوین بۆ ئەزمر ئەویش هاتبو لە گەڵمان کۆڕێکى برادەرم تۆپەڵێکى لێدا قیراندى بەسەریا( ئەسحاوەکە ئەوە چی و دات بەبنى گوێچکەما کەڕت کردگم) ئێمەش دامان لە قاقاى پێکەنین برادەرێک گوتى گەڕیاوە سەر ئەسڵە کەى خۆى .
بەڵام تاکى کوردى سایکۆلۆجیاى بە جۆرێکە گەر کێشە یەکت هەبو لەتە کیدا لەو پەڕی قوتبى دیمو کراتیدا بێت ئیدعاى ڕا دیکاڵ بون بکات خۆى بەنوێنەرى جیهان گیرى بزانێت هەر دەمار گیرو کەلە وشک و عەبەسیە تەحەمولى بەرانبەرى لەلا زۆر زەحمەتە ئیتر ئەم ڕەوشتە ئەم مۆراڵە هیچ پەیوەندى بەبەرنامەو پەیرەو پرۆگرام و شتى کەوە نیە ئیتر ئەبێتەوە بەخۆى دەبێت بەو مرۆڤە دەمار گیرو کەلە وشک و عە بەسیەى کە بەدرێژاى مێژووى  خەباتى کردوە بۆ کوشتن و لەناو بردنى 
دەست درێژى بەر پرسێکى ئەمنى لە ناو گۆڕان بۆسەر ڕۆژنامە نوسێک ئەوە مان پێدەڵێت لەناو گۆڕانیشدا کە سانێک هەن ناتوانن پەیرەوپرۆ گرامى بزوتنەوەى گۆڕان تە حەمول بکەن تۆنەتوانى قسەى ڕۆژنامە نوسێک قبوڵ بکەیت چۆن سبەینێ لە سەر کورسیە کەت دێیتە خوارەوەو  قبوڵى ڕەخنەش ئەکەیت  تۆ ئەوەندە دەسەڵاتت هەیە کە قسە لە ڕۆژنامە نوسێک قبوڵ نە کەیت چۆن خەبات دەکەیت بۆنە هێشتنى ستەم کارى  تۆلاى خۆى دەر چوى قوتابخانە کەى ڕەوان شادیت هاوڕێ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە