نۆستالۆژیای ئاڵەکۆک

Wednesday, 03.28.2018, 8:38

1578 بینراوە


بەرآیی:
پەڕتووکی ئاڵەکۆک لە لە نووسینی نەمر غەنی بلووریان، باس لە ژیان وبەرهاتی سیاسی خۆی وبنەماڵە وچارەنووسی کۆمەڵگای کورد دەکا لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بەرهەم وداڕشتنی ناوەرۆکی ئەوپەڕتووکە لە سەرەتای ژیانی گەنجیی ئەو بەڕیزە بە چرکە چرکەی تەمەنی خۆی بەرهەم هاتووە. تەنیا رێگوزەرێک کە توانای پێداچوونەوە وهەڵسەنگاندنی ئەو کتێبەی هەیە دوو باباتە. بابەتی یەکەم دیرۆکە کە بڕێار دەدا وبابەتی دووش نەتەوەی هوشیارو دوورناسە. کام یەک لەو دووتەوەر بە ویژدانێکی ئاگا لەسەر ناوەرۆکی ژیانی ئەو قارەمان دەدوێن دەبێ ڕادەستی رۆژگاری بکەین. کەسێک کە کاتێك لە دایک دەبێ سەربڵندانە دەژی وتا کاتی مردنیشی هەر سەربەرزانە ژیاوە، بە بێ ئەوەی هیچ گازەندەیەک لە نەتەوەکەی بکا زۆر مەزلوومانە لە هەندەران سەردەنێتەوە وپاشآن جەستەی پیرۆزی دەگاتەوە سەر خاکی باشووری کوردستان.
لە سەرتیکۆشان وبەرخۆدانی ئەو قارەمانە دەبێ بگووترێ کە نەمریان بە تەنیا نەبووە. مەرزە خانی هاوسەری یەکێک بووە لەو ژنانەی کە ماوەی ئەو ٢٥ ساڵەی کە بەرێز غەنی بلووریان لە زیندانەکانی شای نۆکەر سفەتی ئێڕان لە ژێر گرانترین ئەشکەنجەوئازاردا دەیگووت: / نا /. بە ورەیەکی قارەمانانە وێنەی گریلایەکی سەردەم ببووبە هێز وموڕاڵ بۆ هاوسەری زیندانی کراوی خۆی چۆکی بە ژیانی تەنیایی داداوکاتیک هاوسەرەکەی گیرا زۆری پێنەچوو کە بوو بە خاوەنی ٢ منداڵی دوانەی کچ بەناوەکانی نەشمیل وهێرۆ، واوێدەچوو کە ئەو دوو کچە دەبوایە بە بێ باوک مەزن بن وتەنیا مەرزەی دایکیان وەک مامۆستایەک پەروەردەیان بکا.
ئاڵەکۆک ئەو پەڕتووکەی کە خەوی کەسانێک دەزڕێنێ کە وەک ئەسحابی کەهەف لە ناو ئەشکەوتەکانی دیرۆکی کورددا دە خەودا ماون.مرۆڤی شارەزاوکارامەی گەرەکە بە وردی وبێ ترس لە لۆمەوتانەی خەڵکی ساویلکە ناوەڕۆکی ئەو رووداوانە بکاتە چێژ وتام بۆ داهاتووی سیاسیی خۆی. لە مێژوودا زۆرن ئەو کەسانەی کە کەوتوونە بەر رقی دیرۆک وبەرپرسی لاپرەسەنی کۆمەڵگا وگیانی خۆیان لە دەست داوە. بێ بەختی نەتەوەی کورد لەوەدایە کە / ماندێلاکانی / خۆی ناناسی وکەسانێک دەکاتە رێ پیشاندەرکە ژێر بە ژێر دەبنە مقاشی دەستی بیانی بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان.لە وڵاتی ئێمەدا بە کوشتدانی رۆڵەکانی نیشتمان زۆر هاسانە، گەیشتن بۆ ئامانج وێنەی تراویلکەی لێهاتووە.گرفت لە کوێێە؟ جوابەکەی زۆر هاسانە. لە ناهووشیاریی خۆمانە.
نەمرغەنی بلووریان لە ساڵی ١٩٢٩ (١٣٠٨ هەتاوی) لە شاری مهاباد لە دایکبووە ودوای ٨٦ تەمەنی پڕ لە ئازار وشکەنجە و ٢٥ ساڵ زیندانی لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی سەردەمی شآی ئێڕاندالە سەرهەڵدانی گەلانی ئێڕاندا ئازاد بوو لە گەرآنەوەی بۆشاری مهاباد لە لایەن خەڵكی ئەو شارە ودەورووبەری شار پێشوازیەکی گەرمی لێکراوبە بنەماڵە وخەڵکی کوردستان شآد بۆوە. بەڵام ئەو ئازادیە زۆری نەخایاند کە بە هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی وتووشبونی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە پەتای دووبەرەکی ولێکترازان هەمیسان نەهامەتی رووی دەژیانی ئەو نەمرە کردوە وبە ناچاری رووی لە تاراوگە کوردولە وڵاتی ئاڵمان گیرسایەوە وتا دڵی مەزنەکەی لە لێدان کەوت سەری بۆ هیچ ملهوڕیکی بیانی وناوخۆیی دانەنەواند.
پەڕتووکی ( ئاڵەکۆک ) خودای ڕآستانی قارەمانێکە کە لە تارمایی مێژووی سەیروسەمەرەی کوردەواریداشوێن بۆخۆی دەدۆزێتەوە.لەو پەڕتووکەدا من راست بێژی سەرەکی هەر ئەو نەمرە دەبینم.کە چی قارەمانە کارتۆنییەکان خۆیان لە ژێر درووشمی درۆزنانەوقەببەدا حەشآردابوو زۆری نەخایاند ئەوانەی کە ببوونە دەمڕاستی خەڵک وهیچیان دەباراندا نەبوو، بە هەزاران خەڵكی بێتاوانی کوردیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە کوشتداو ئێستێش جێگایان لە ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان تەختەپەینە ولۆدەلۆدە دەئاخفن!
لە پاش رووخانی کۆماری کورد لە شاری مهابادوشەهیدکردنی قازی موحەممەدوهاوبیرەکانی، یەکەم کەس کە هەستی بە زیندووکردنەوە ئەو حیزبەی کردو لە مردن نەجاتیدا نەمرغەنی بلووریان ( رەانی شآد بێ ویادی هەردەم زیندوو) بووکە پشکی شێرانەوبەرپرسنانەی وەئەستۆی خۆی گرت.بۆیە تووشی شکنجەوئازارو٢٥ ساڵ زیندانی هات، بەڵام قەت کۆڵی نەداوئەوەی لە توانایدابووبۆ نەتەوەکەی کۆتایی نەکرد.بە داخەوە ئەوکات وئێستیش کەسانێک لە ناو ئەو حیزبەدارەخنەیان کردو خۆیان بە چەکوش دەزانی وئەوانیدیش بە بزمار.!دەتوانم لەو رێکارەدا ئاماژە بە رۆڵی نەرێنی قاسملوو بکەم. مەڕحومی قاسملوو / د،خ / دەستپێکی ژیانی سیاسی خۆی لە حیزبی توودەدا دەستپێکرد وتا پلەی کومیتە ناوەندیش خۆی پێگەیاند.
قاسملوولە کاتی نەهێنی بوونی حیزبی دێمۆکڕات دوای رووخانی کۆمار،رووی کردوە وڵاتی / چک / وخوێندنی خۆی تەواو کرد.پاشآن هاتە بەغداودوای ماوەیەک کارلە یەکێک لە ئیدارەکانی دەوڵەتیدا کە بە یارمەتی حیزبی بەعس پێی درابوو خەریکی وانە گووتنەوە بووومانگانەش مووچەیەکی باشی وەردەگرت! بەڵام دواتر بە تۆمەتی سیخۆری بۆ وڵاتی / چک / لە عێڕاق دەردەکرێ وروو لە ئورووپا دەکا. لە دەستپێکی سەرهەڵدانەکانی گەلای ئێراند هەمیسان پەیوەندی بە سەفاڕەتی عێڕاق لە وڵاتی / چک / دەگرێ وداوای کات بۆ بینینی راستەوخۆی دیداری خۆی دەگەڵ سەددام دەکا تا ئیزنی پێ بدرێ چاوپێکەوتنی دەگەڵ ئەنجام بدا. بۆیە پاشآن لە بەر ئەو کارەی دەکەوێتە بەر رەخنەی ئەندامانی دەفتەری سیاسی وپێێ دەڵێن: تۆ دەرکرابووی، چۆن دووبارە توانیت بچیەوە لای سەددام؟ ( سەرچاوەی ئەو چەند رستەیە پەڕتووکی ئاڵەکۆک لە نووسینی نەمرغەنی بلووریان ).
" قسەی وتار"
چۆنیەتی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕات وتواندنەوەی کۆمەڵەی / ژ،کاف / دوای کۆتایی شەڕی دووهەمی جیانی لە وتارەکانی پێشوومدا باس کراوە.پێویست بە دووبارە کردنەوە نییە.تا کاتی سەرهەڵدانی گەلانی ئێڕان حیزبی دێمۆکڕآت ٢ کۆنگرەو کۆنفڕاسێکی گرتبوو.( کۆنگرەی سێی ئەو حیزبە ناروونە بو کۆنفڕانس ناوی دەبرێ). دوای رووخانی شآی ئێڕان بۆ یەکەمجار لە شاەری مهاباد بە بەشداریی ٣١٠ کەس لە ئەندام وکادرەکانی کۆنی ئەوحیزبە کۆنگرەی چواری حیزب بەڕێوە چوو، لەو کۆنگرەیەدا نەمر غەنی بلووریان وەک کەسی یەکەمی حیزب دیاری کرا، بەڵام بە هۆی ئەوەی ماوەیەی ٢٥ ساڵ دەبوو لە زیندانەکانی شآی ئێڕاندا مابۆوە، بە رەزامەندیی خۆی ئەو پۆستە درو بە قاسملوو.هەرچەند لە ناو ساڵۆنی کۆنگرەدا قاسملوو زیز بوو وگووتی من دەچمەدەرێ، بەڵام کەسێکی نزیک لە ئەو بە ناوی مەلاعەوڵا حەسەنزادە / حەیاکی / دێتە پشتی میکڕۆفۆن ولە حالێکدا دەگریا گووتی: دەبێ داوا لە دوکتور قاسملوو بکەین بێتەوە ناو هۆڵی کۆنگرە چون بوونی ئەو زۆر پێویستە.( پاشآن دەرکەوت ئەوئەداو ئەتوارە هەمووی نمایش وفیلم بووە بۆ ئەوەی کەسانی ناڕازی ودژبەری پێ هەڵخەڵێتێنن وپەیوەندیان دەگەڵ حیزبی بەعس وسەددام نەپچڕێنن)!
" سەفەری مەلا عەوڵاحەیاکی بۆ لای حیزبی بەعس"
پێش هاتنەوەی قاسملووبۆ شاری مهاباد حیزبی دێمۆکڕات ، بە تایبەت شەخسی قاسملوو پەیوەندیان بە حیزبی بەعس وسەددام هەبووە.کاتێک قاسملوو بوو دەبیری یەکەمی حیزبی دێمۆکڕآتی کوردستانی ئێران وبەستنی کۆنگرەی چوار کۆتایی پێ‌هات. حیزبی دێمۆکڕات بۆ پەیوەندی گرتن دەگەڵ بەعس مەلا عەوڵا دەنێرێتە لای حیزبی بەعس تا رایبگەیەنێ کە قسملوو لە بەر کاروباری حیزبی وبەستنی کۆنگرە خۆی نەیتوانیوە بێتە لاتان، بۆیە منی ناردوە.( ئاڵەکۆک لاپەڕيی ٣٣٨ لە نوسینی غينی بلووریان).
خوێنەری هوشیاروگەنجی دوورناس بۆ ئەوەی کە تۆش وەک چین وتوێژی من نەسووتێی ونەبی بە خەڵووسی بەرپرس وحیزبی لاپرەسەنی وفریوی درووشم وقسەی قەببە قەببە نەخۆی پێش ئەوەی بیر لە تانەو تەشەرو بەرچەسپی ناڕەوا بکەیەوە بیرلە مێژووی نەتەوەکەت بکەوەو خودای راستان ببینە.حیزبێک بە کە دەستی بیانی دروست بووە وبیانیش تووشی نەهامەتی کردوە،روسەکان بۆ دابەزاندنی هەستی نەتەوەیی خەڵكی کورد لەو بەشە لە وڵات / ژێ،کافیان / تێكقرماند، چون داوای کوردستانێکی سەربەخۆی دەکرد. حیزبی دێمۆکڕاتیان بۆ قوت کردینەوە ووەدوای خودموختاریان خستین وپاشآن دوای ٧٢ ساڵ لە تەمەنی حیزبی ئەوە لە کەمپەکانی باشووری کوردستان ژێڕدەستی دەسەڵاتێكن کە بۆ خۆی تا بینە قا قا نۆکەری داگیرکارە!
مەلاعەوڵای حەیاکی ئاشق وشەیدای حیزبی بەعس،لە حاجی ئومەڕانەوە دەگەڵ چەند بەرپرسی حیزبی بەعس بە سواری هێلەکۆپتێڕدەچێتەو شآری کەرکوک!ئەوانیش بە تووڕيی پێی دەڵێن: ئەدی بۆ قاسملوو بۆ خۆی ناهاتووە؟!ئەویش دەڵێ کاری زۆر بووبۆیە نەیتوانیوە بۆ خۆی بێ! مەلا حەوڵا لە کەرکوک خواستوویستی حیزب ڕادەگەیەنێ.وپاشآن دەگەرێتەوە شآری مهاباد.
ئێمە دەتوانین خۆمان لە مێژوو بشارینەوە. بەڵام مێژووخۆی ناشآرێتەوە وهەر دەم لە رووبەڕووماندا دەوەستێتەوە. سات وسەودای بازەرگانانی خوێن وخاکی وڵاتی کوردان لە سەردەستی کەسانی نابەرپرسیارو خۆفرۆش پێک دێ. کەسانێ کە لە بێ رەحمی و بێ بەزییدا لە دوژمن لە پێشترن.! خەڵكی ئێمە زۆر فیداکارو بە حورمەتن، ئەوە سەرکردەو دمڕاستی حیزب ومیزبن کە ئەمەگناس نین. مەلا عەوڵای حەسەنزادە / حەیاکی / کۆنە فەقێی سەردەمی شآی ئێڕان لەو سەفەرەی کە کرد بۆ لای بەعسیەکان دیاری بۆ گەل وخوێنی شەهیدانی لە دەست دڕندەکانی بەعسی وەرگرت وهێنایەوە مهاباد تا بیکاتە رێبازی ورێنەیشآندەری پڕۆگڕامی حیزبەکەی بۆ وەرگرتنی خودموختاری بۆ کورد لە ئێڕانی ئاخووندەکان!ئەو ٧ خاڵە دەقی پڕۆژەی حیزبی بەعس وشەخسی سەددام حوسێنە بۆ بەرپرسانی گوێلە مستی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بە رێبەرایەتی قاسملوو!
" گەڵاڵەی حەوت ماددەیی سەددام حوسێن وحیزبی بەعس بۆ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان"
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە شێوەی داڕشتنی ئەو ٧ خاڵە لە ریکاری ئەمر/ دەستور / پێکردن دانراوە. بەوواتایە کە بە زمانێکی زبرداوا لە بەرپرسانی حیزبی دەکا کە ئێوە مەجبورن ئەو سواستانەی ئیـە جێ بە جێ بکەن! لە لای خواروو سرنج بدەنە ئەو ٧ خاڵە وبۆخۆتان بڕیار بدەن.( پەڕتووکی ئاڵەکۆک لاپەڕەی ٣٣٩ لە نوسینی نەمر غەنی بلووریان).
یەک: دەبێ ! / سرنج بدەنە وشەی دەبێ / دووئەفسەری ئێمە بۆ یارمەتی کردن ودانی پارەوکەل وپەلی / شەڕ / بۆ ئێووە، بێنە لای ئێووە ولاتان بن!
دوو: دەبێ! دوو ئەندامی دەفتەری سیاسی ئێوە، بێنە لای ئێمە وبۆ گۆڕینەوەی بیروڕا مشاوێرە لای ئێـە بمێننەوە!
سێ: حیزبی دێمۆکڕات پێویستە زانیاری خۆی لە سەر ئەو هێزانەی ئەڕتەشی ئێڕان کە لە سنورەکانی ئێمە نزیک دەبنەوە یان دێنە سەربازخانەکانی نزیک سنور، بە ئێـمە بدات وژمارەی سەرباز وچەشنی چەک وژمارەی تەواوی بۆ ئێمـە روون بکاتەوە!
چوار : پێویستە ئێمە لە چەشنی فڕٶکەو هێلەکۆپتێڕەکانی ئەڕتەشی ئێڕان ئاگادار بکات وبڵێ! کەلوپەلی شەڕ، ئەوان لە کام حوکومەتێك دەکڕن! !
پێنج : حیزبی دێمۆکڕات / دەبێ / ! درووشمی رووخانی رژیمی ئاخووندی بدا وبیکاتە رێکار!
شەش: حیزبی دێمۆکڕات / دەبێ / پێش بە کوردەکانی باشووری کوردستان بگرێ وڕێگا نەدا ئەوان لە سنوری عێڕاق نزیک ببنەوە ولە خاکی ئێرانەوە بین دژی عێڕاق شەڕ بکەن!
حەوت : حیزبی دێمۆکڕات / دەبێ / ! چۆنیەتی پەیوەندیی رژیمی ئێڕان لە گەڵ وڵاتانی دەرەوە بۆ ئێمە روون بکاتەوە و ناوی ئەو وڵاتانە بۆ ئێمـە بدا وبڵێ، کە چەکیان لێدەکڕێ، هەروەها چەشنی چەکەکانیش بۆ ئێمـە دیاری بکا!
کاتی خوێندەنەوەی ئەو خاڵانە لە لای مەلا عەوڵای حەسەنزادە / حەیاکی / ،قاسملوو سەری داخستبوو وهیچی نەدەگووت! هەڤاڵانی دیکەش جگە لە مەلا عەوڵا ئارەقەی شەرمیان لە سەر روخساری نیشتبوو.بەڵام خاڵەکانیان پەسەند کرد!منیش کۆبوونەوەکەم بە جێ هێشت وولە بەر دەرگای هۆدەی کۆبوونەوە سەرم سووڕآندو رووم دە جەلیل گادانی کرد وگووتم:کاک جەلیل تۆ ماوەیەک زیندانیت لە سەردەمی شآدا کێشاوە وخەباتت کردوە، تۆبۆئەو خاڵانەت لە لا پەسەندە؟!
(ئەو بابەتە لەسەر ناوەرۆکی ئاڵەکۆک درێژەی دەبێ).
جەعفەرکەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست.

کوردستانپۆست: نۆستالۆژیا یان نۆستالجیا (بە ئینگلیزی: nostalgia) وشەیەکی یۆنانی کۆنە و ئاماژە بۆ ئەو ئازار و ناخۆشییانە دەکات کە نەخۆش دووچاری دەبێت بەهۆی سۆزی گەڕانەوەی بۆ ژینگەکەی خۆی و ترس لەوەی نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕابردووی شوێن و ژینگە بنەڕەتییەکەی، ئەم زاراوەیە بە مانا مەجازییەکەی، واتە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو یان سۆز بۆ ڕابردوو، ...
کوردستانپۆست زۆر گەڕا ئەو کتێبەی بە کوردی نە نێتدا نەدۆزییەوە، ناچار کتیبەکەی بە زمانی فارسی وەرگرت و خستییە نێو کتێبخانەی کوردستانپۆستەوە
http://www.kurdistanpost.info/kitebxane/ghani-bluryan-xaterat.pdf




(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 3/5)