شەقوەشێنەکەی هەولێر!

Wednesday, 28/03/2018, 12:39

4630 بینراوە


ئەوەی، بۆجارێک قومە ئاوێکی لە زەلکاوەکەی بەرپرسانی باشوور، بە تایبەتی لە زەلکاوەکەی بنەماڵەی بارزانی و خێزانی تاڵەبانی خواردبێتەوە، تەنیا چاوەڕوانی ئەوەی لێ ناکرێت لە مامۆستا بدات، بەڵکو چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێت لە باوکی خۆشی بدات وەک، ئەو شەقوەشێنەی هەولێڕ.

ڕەوشتی بەرز و نواندنی و پەیڕەو کردنی، لە خۆڕا و لە کتوپڕێکدا لە ناخی مڕۆڤدا سەر هەڵنادەن،  ئەگەر ئەو مڕۆڤە پێشوەخت، خاوەن بیروباوەڕ و بۆچوونی بەرز نەبێت، رێز لە بەها مڕۆڤایەتییەکان نەگرێت و خاوەن ویژدان نەبێت.

ژیری و حەکیمی لە مڕۆڤدا، وەک قارچک نییە، بە هەورە تریشقە لە پڕێکدا، لە کەناری ڕووبارەکاندا تەنیا لە وەرزێکدا هەڵتۆقێت، یان بە فشاری چەقۆ و نوکی خەنجەر لە مێشکی مرۆڤدا بچەسپێندرێت و بڕسکێت!

شەقوەشێن، بیستوحەوت ساڵە، نۆکەرە، کڕنۆشبەرە، بێ ڕەوشتە. ئەو بیستوحەوت ساڵە، ڕاوە دۆلار دەکات. لە پەرێز و کێڵگەی دز و پیاو کوژان سەپانی دەکات. لە پەرێزی بێ ئابڕووی  وڵات فڕۆشان، بە دزی و بە ئاشکرا لەسەر سامانی گشتی گیرفان پڕ دەکات!

شەقوەشێن، نووقمی، گۆمێکی بۆگەنیوە، کە زیاتر لە نیو سەدەیە، ئاوێکی لێڵی ڕاوەستاوە، پڕە لە مێش و مەگەز، بەڵام ئەو مەلەی تێددا دەکات و لە نێویدا گوزەران دەکات. ئەو، دەچەمێتەوە و دەستێک ماچ دەکات، کە زیاتر لە پەنجا ساڵە، ئەو دەستە تاوان ئەنجام دەدات، بازرگانی بە پرس و سەربەخۆی میللەتێکەوە دەکات، خەڵک دەکوژێت، دزی و درۆ دەکات، واژۆ لەسەر گرێبەستی نەوت و غازی دزراو دەکات، قوت و موچەی هەژاران دەبات. ئەو، رۆژانە سەدان بار دەچەمێتەوە، دەستێک ماچ دەکات، بە هەزاران جار ئەو دەستە لە نێو دەستی ڕۆحانی و ئەردوغاندا گوشراوە و جۆش دراوە بۆ خەیانەت و وڵات فڕۆشتن!

شەقوەشێن، لە رابردوودا، لە ئاخوری جاشایەتییدا بە لێشاو جۆی کڕۆشتوە، کاوێژێ کردوە، کورتانی بۆ درواوە، پۆشتە کراوە و لوشکەی هاویشتوە. ئەو، لەسەر دەستی خۆفڕۆشان، فرچک کراوە و پەروەردە بووە. ئەو، پارەی سەدام و نرخی هێسکوتروسکی ئەنفالەکانی لە گیرفان ناوە، ملکەچی ئەمن و ئیستخباراتی بەعس بووە، چەکی بێ شەرەفی لە شان کردوە، سیخوری بەسەر پێشمەرگە و خەڵکی پاک کردوە. ئەو، جەلادی سەدان خەڵک بووە و لە سێدارەی داون، بە سەدان جار کاتژمێری دەستی شۆڕشگێرانی لە مەچەک کردوە! ئیتر پێم ناڵێن چاوەڕوانی چی لەوە باشترن، لە مرۆڤێکی وەک شەقوەشێنەکەی هەولێر!؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە