ئەندازیارانى تاڵانى وڵات بارزانى و تاڵەبانى

Wednesday, 28/03/2018, 13:48

3237 بینراوە


ئەمە وتەى من یان هیچ کەس و تاکێک نییە، بەڵکو دروشمى توێژە ڕۆشنبیرەکانى کۆمەڵگەیە
----------------------------
سەد حەیف و مەخابن ڕەوشى خۆتان و خەڵک و هەرێمى کوردستانتان بە ئەمڕۆگەیاند، ئاگاتان لێیە کە مێژو و ناوبانگى خۆتان و خەبات و خانەوادەتان خستۆتە ژێرپرسیارەوە.؟ ئەتوانن پێمان بڵێن کێ بەرپرسیارە.؟ وەڵامتان چییە بۆ مێژو.؟ ئایا هێشتا ئەو بڕوایەتان بۆ دروست نەبووە کە ئەوە هێز و پارەکانتانە ئێوەى هێڵاوەتەوە لەسەر دەسەڵات.؟ ئەگەر جاران شانازیتان بە شەرعیەتى شۆڕشگێڕى و سندوقەکانى دەنگدان و پشگیریی نێودەوڵەتیەوە دەکرد، دەى خۆ ئەمڕۆ هەرسێ هۆکارەکە لەژێر پرسیارى جدیدان، شەرعیەتە شۆڕشگێڕیەکەتان بە 27 ساڵى فەرمان ڕەوایی ناسەرکەوتوو بەهەدەردا، شەرعیەتى دەنگدانیش بە دواخستنى هەڵبژاردن و لەکارخستنى پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتى هەرێم، ئەو شەرعیەتەش لەکەدار بووە، کارتێکیترى شانازیتان ئەو پشتگیریە نێۆدەوڵەتیەبوو کەلە حکومەت و کارەکتەرەکانى دەکرا، بەڵام بەو ڕوداوانەى ئەمدواییەى باشور و ڕۆژئاواى کوردستان ئەو خەونەش بوو بە بڵقى سەرئاو، چونکە ئەوە زلهێزان و ڕۆژئاواییەکان بوون کە ئێمەیان بۆ مەرامى تایبەتى خۆیان بەکار دەهێنا، ئەوە ئەوان بوون جێى ئێمەیانکردبویەوە لە ئەجێنداى کاریخۆیاندا.
ئایا ئیتر کاتى بەخۆداچونەوە و داننان بەهەڵەکان و گوێگرتن لە ڕۆشنبیران و دڵسۆزانى ئەم خاک و ئەزمونە نەهاتووە، ئەو لوت بەرزى و خوێنساردى و خەمساردیەى ئێوە لە کۆتایدا هەم سەرى ئێوە هەم سەرى ئەزمونەکەش دەخوات.
ئیتر شتێک نەماوە جێى شانازیبێت، ئەوە ئەنجامى خەونى سەربەخۆیى کورد و کوردستان.! ئەوە ڕەوشى ئابورى و دارایی هەرێم و دانیشتوانەکەى.! ئەوەش ڕەوشى شارى کەرکوک و زیاتر لە نیوەى خاکى هەرێمى کوردستان.! ئیتر هاوڵاتیان دڵ بەکوێ و بەچى ئێوە و ئایندەى ئەزمونەکە و حیزب و لایەنەکان خۆشبکەن.؟
چون لە کاتێکدا ئێوە تەنها خۆتان بەخاوەى سەروەریەکان دەزانن، کەواتە هەموو ئەو نەهامەتیانەش کە بەسەر ئەم خەڵک و خاکەدادێت ئێوە لێى بەرپرسیارن، ئەبێت شکستەکانیش هەر ئێوە بیگرنە ئەستۆ، ئێستەش هێشتا کار لەکار نەترازاوە، گەر تۆزێک هۆش و ژیریتان بخەنەکار دەتوانن لەو کێشە زۆروزەوەندانە چارەسەربکەن کە بۆخۆتان و خەڵک و ئەزمونەکەتاندروستکردووە.
برا فکرى چرا کبریتى فورسەت تالەدەستدا... شەوى یەڵدا لە پێشە ڕۆژى عومرت وەختە ئاوابێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە