شۆڕشەکاتی کورد و خیانەتەکانی کورد لەکورد و ڕێگریەکانی درووستبوونی دەوڵەتی کوردی

Wednesday, 28/03/2018, 18:58

7508 بینراوە


گەر بێت و چاو بە پەڕەکانی مێژوودا بخشێنین کورد چەندین جار هەوڵی خۆ درووستکردن و دامەزراندنی کیانێکی سەربەخۆی داوە گەرچی بە سیاسی یاخود بە عسکری و لەم نێوەندەشدا هە رجارێک کە خولیای ئازادیان هەڵگرتبێت ئەم خەونەیان لە گڵ نراوە جا بە پلانی دەرەکی بوبێت یاخوود بە پلانی ناوخۆی لەم باسەماندا لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەدەینەوە و چاو بە شۆڕشەکانی کورد و خەونی ئازادی کورد دەکەین لەگەڵ هۆکارەکانی سەرنەگرتنی خەونی بە دەووڵەتبوون .
سەرەتا با پێناسەی شۆڕش بکەین 
شۆڕش چییە و چۆن درووست دەبێت ؟؟
شۆڕش (بە ئینگلیزی: Revolution) جگە لە چەمک و واتای کۆمەڵناسی کە بریتیە لەگۆڕینی (ژێرخانی کۆمەڵایەتی = Structure sociale)، لە واتا سیاسیەکەیدا کە بریتیە لە گۆڕینی دامەزراوەی سیاسی و ھێز و سیستم و سیمبولەکانی دەسەڵات، کە کاری زۆربەی خەڵکە.
شۆڕش بەشێوەی دەرکەوتن و ڕەنگدانەوەی ئیرادەی کۆمەڵگا، کە مافی دیاریکردنی دەسەڵات (فەرمانڕەوایی) و بەرپرسیاریەتی لەمەڕ چارەنووسی خۆیدا ھەیە.
تاکێک یاخود ڕژێم یان گروپێک، کە دەرکەوتەی ئیرادەی کەمینەیەکی دژەخەڵکن، بە بەکاربردنی دەسەڵات و زۆر و زەبر (نەیاران) وەلاوە دەنێت و خۆی جڵەوی کۆمەڵگە وەدەست دەگرێت.
لێرەیشدا ھەروەھا، ھەروەک کۆدەتا یان داگیرکردن و سەرکەوتن یاخود زاڵبوون و باڵادەستبوونی دەرەکی، کارەکە بە بەکارھێنانی زۆر و فشار دروستدەبێت بەڵام ئەوە بەکارھێنانی زۆر و فشار نیە، بەڵکو بەکارھێنان و خستنەگەڕی حەق و ڕاستیە، بەکاربردنی دەسەڵاتە لەلایەن لایەنی خاوەن ماف و بێبەش و مافخوراو لە دژی لایەنی ناحەق و دەستدرێژیکارەوە.
لێرەدا مەسەلەی دیاریکردن دوو ڕووی ھەیە:
گوێزانەوەی دەسەڵاتی حوکمڕانی لە پێشووەوە بۆ دوایی کە بەھۆی کردرای شۆڕشگێڕی یان توندوتیژی و بەکارھێنانی زۆرەوە ئەنجام دەدرێت.
دەستنیشانکردن و دیاریکردنی کەسێکی تایبەت لەلایەن شۆڕشەوە بۆ ڕابەریکردنی شۆڕش یان بەرپرسیارێتی حکومەتی دوای شۆڕش ھەڵدەبژێردرێت.
ئیدی بەکارھێنانی زەبروزەنگ لە ئارادانیە، بەڵکو بەپێچەوانەوە بەڕەزامەندی و پەسەندکردنی شۆڕشگێرەکان و یاخود خەڵک (جەماوەر) ەوەیە، لێرەدا ڕەنگە ڕابەری شۆڕش لەگەڵ جڵەوداری حکومەت لەدوای شۆڕشەوە جیاوازبێ و ڕەنگە ھاوکات ھەرخۆیشی ھەم ڕابەر و ھەم جڵەوداریش بێ.

گاندی ڕابەری شۆڕش بوو و نەھرۆ جڵەوبەدەست و فەرمانڕەوابوو.
لینین ھەم ڕابەری شۆڕش و ھەم بەڕێوەبەر و کارگێڕی حکومەتی شۆڕشیش بوو.
شۆڕشەکانی کوردیش بە گشتی ٣ هۆکاری لە پشتەوەیە 
١-نەبوونی کیانێکی سەربەخۆ و حەزو خولیای نەتەوەیکی ٥٠ ملیۆنی .
٢- زۆرداری و زولم و ستەمی دەسەڵاتداران بەرامبەر بە کورد و نەتەوە ژێردەستەکانی تر 
٣- ستراتیجیەتی بوونی کورد لە جوگرافیای چەند ووڵاتێکی خاوەن سەرمایە و دەسەڵاتی وەک تورکیاو ایران و سوریاو عراق کە کورد پلەی هاوسەنگی نێوەندی ووڵاتانی ئاماژە پێدراوە....
لێرەدا نامەوێت باسی کورد و ڕەچەڵەکی کورد بکەم لەبەر هۆکاری ئەوەی کورد و کوردستان مافی تەواوەتیان پێدراوە و بە بەلگەی تەواو درووست لەلایەن مێژوو نوس شرف خانی بدلیسی کە لە شەرەفنامەدا لە بەرگێکی ٣ توێیدا بە ووردی باسی کورد و کوردستانی کردووە هەروەها سۆرانی حمە ڕەش لە کتێبی کورد کێیە بە ووردو درشتی باسی لێوە کردووە دەتوانن بۆ ناسینی کورد و کوردستان و ڕەچەڵەکی کورد سوود لە و ٢ سەرچاوەیە وەربگرن.

شۆڕشەکانی کورد و هۆکارەکانی درووست نەبوونی دەوڵەت :-
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١ شۆڕشی سمکۆخانی شکاک 
ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک(١٨٨٧-١٩٣٠) شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە
کە شەڕی یەکەم کۆتایی‌ ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی‌ سیاسی‌ ناوی‌ دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی‌ ئیدارەیەکی‌ کوردیدا ساڵی‌ ١٩١٩ شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی‌ گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢١ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی‌ گەورەی‌ ھێزەکانی حکومەتی‌ ئێراندا سمکۆ ناچار بوو پاشەکشێ‌ بکات و پەنا بەرێت بە تورکیا. ساڵی‌ ١٩٢٤ بە بڕیارێکی‌ لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی‌ ١٩٢٦ جارێکی تر شۆڕشی‌ بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە تورکیادا بە دەستبەسەری‌ مایەوە. پاش ئازاد کردنی‌ گەڕایەوە ئێران و ساڵی‌ ١٩٣٠ بە پیلانێکی‌ کاربەدەستانی‌ ئێران لە شاریشنۆ کوژرا، بەمەش شۆڕشەکەی‌ شکاک کۆتایی‌ ھات کە یانزە ساڵ درێژەی‌ کێشابوو. هۆکاری سەرەکی بۆ تێکشکانی شۆڕشەکەی سمکۆخان دەگەڕێتەوە بۆ بوغرای و دواتر هانا بردن بۆ دەوڵەتانی بێگانە و پشت تێکردنی گەلێک هۆزی کوردی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٢-،شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری
 (لەدایکبوون:١٨٣٠ لە شەمزینان - مردن: تشرینی یەکەمی ١٨٨٣ لە حیجاز) شۆڕشگێڕێکیکورد بوو کە لە ساڵی ١٨٨٠دا لە ناوچەکانی شەمزینان وھەکاری و مەھاباددا شۆڕشێکی ڕێکخست کە بە دەستی سوپای عوسمانی و قاجاڕەکان سەرکوتکرا.
هۆکاری تێکشکانی شۆڕشەکەی بۆ خیانەتی هۆزە کوردەکان و دەست تیکەڵکردنی شێخ لەگەڵ عوسمانیەکان بۆ لە ناوبردنی ئێران و فرود و ڕاو ڕووتی هەندێک هۆزی تێکەڵ بە هێزەکەی شێخ کە وای کرد هێزەکەی تێک بشکێت و دواتر بە نفی کراوی لە مککە کۆچی دوای کرد .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٣- شۆڕشی شێخ سعیدی پیران
شێخ سەعیدی پیران (١٨٦٥-٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لەئامەد) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە لە ١٩٢٥دا بە یارمەتیی ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە دژ بە حکوومەتی کۆماری تورکیا شۆڕشی کرد و بۆ ماوەیەکی زۆر گەمارۆی شاریئامەدیان دا بەڵام ھێزەکەیان تێکشکا و پاشان بە هۆی خیانەتی هۆزە کوردیەکانی (جبرانان و قاسم بەگی جبرانان و ) شێخ سعید و ٤٧ چەکداری دە گیرێن و شێخ سەعید لە دیاربەکر لە سێدارە دەدرێت. 
دوا ووتەشی پێش لە سێدارەدانی ئەوە بووە کە ووتویەتی (به‌هیچ شیوه‌یه‌ک په‌شیمانی ئه‌و تیکوشانه‌ نیم .. له‌ پیناوی نیشتمان و گه‌له‌که‌م گیانم به‌خت ئه‌که‌م. ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه‌ که‌ نه‌وه‌کانی دوا ڕۆژمان له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنانیاندا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌ت نین و .. شانازی به‌مێژووی خویانه‌وه‌ ئه‌که‌ن ...ئاواته‌ خوازم له‌سێداره‌دانم هانده‌رێک بێت بۆ به‌هێز بوون و سوربونی نه‌وه‌کانی دووا ڕۆژی گه‌له‌که‌م له‌ پێناوی سه‌ر به‌خۆیی کوردستان .. بێگومانم ڕۆژیک دێت له‌م شوێنه‌دا و له‌هه‌موو کوردستان دا ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌ڵکریت)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٤-شۆڕشی حمە ڕشید خانی بانە 
حمە ڕشیدخان کوڕی قادرخان ی کوڕی عبداللە بگ ی کوڕی بارام بەگی کوڕی سلێمان بگی بانەیە لە ساڵی ١٨٩٨ لە گوندی شێوگوێزان ی سەربە ناوچەی شلیری قەزای پێنجوێن لەدایک بووە و خاوەنی زۆرترین نەبەردییە لە مێژوودا و یەکێک بووە لە ٤ جنراڵەکەی سەردەمی قازی محمد و سەرکردەی هێزەکانی سەراو بۆکان و هیزەکانی حکومەتی کوردستانی کۆماری مهاباد بووە و شۆڕشی حمە ڕشید خان لە ساڵی ١٩٣٦ دەست پێ دەکان کە بە گرتنی شاری بانە و سەقز و مەریوان و دیواندەرەو سابڵاخ و سەرا و سەردەشت ی گرتووە و حکومەتێکی کوردی پێکهیناوەو توانیویەتی شۆڕشەکەی بۆماوەی ٨ ساڵ بەردەوامی پێبدات دواتر بە خیانەتی هۆزە کوردیەکانی (مەنگوڕ و مامەش و دیبوکری ) توانرا پێشڕەویەکانی بوەستێنرێت و دواتر لەلایەن حکومەتەکەی شای ئێران و بە یارمەتی خۆفرۆشانی کورد لە ساڵی ١٩٤٤ کۆتای بە حکومەتەکەی خان هێنراو دواتر دوای ٢ ساڵ کۆماری مهاباد پەیوەندیان پێوە کرد و پلەی جنراڵی پیدراو کرا بە سەرکردەی هێزەکانی کۆمار و زۆرترین ناوچەکانی کوردستانی ئێرانی گرتەوە لەوانە مهاباد و سەرا و بە هیزێکی ٣٠ هەزار کەسیەوە توانیان کە شۆڕشەکە بەردەوام بکەن و دواتر بە پێزانینی خیانەتی ناوخۆی ملا موستەفای بارزان و چەند هۆزێکی کوردی لە حکومەتەکەی کۆمار هاتە دەرەوە و هەر ئەو هاتنە دەرەوەیەش هۆکاری سەرەکی بوو بۆ نەمانی هێزی ڕاست و درووست لە کۆمار و خیانەتی ملا موستەفاو دەست تێکەڵاو کردنی لەگەڵ شای ئێران وای کرد کە کۆمار بڕوخێت و دواتر خان بە پلانی داگیرکەران و خیانەتەکانی کوردەوە دەگیرێت و کۆتای بە خەونی کوردایەتیان دەهێنریت و خان دور دەخرێتەوە بۆ ڕوومادی بەڵام دواتر دوای شکاندنی بەندیخانەی ڕوومادی شۆڕشێکی تری دەست پێکردەوە کە بووە هۆی ئازاد کردنی پێنجوێن و ناوچەی شارەزوور تا نزیک سلێمانی لە دەست حکومەتی عراقی بەڵام زۆری نە خایاند خیانەتی ناوخۆی کۆتای بە شۆڕشەکەی هێناو لەساڵی ١٩٧٤ لە گۆڕستانی شمس الدین بە خاک سپێردراوە و دیارترین ووتەی ئەم سەرکردە مەزنە ئەوە بوو کە لە کاتی سەرەمەرگدا لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕشی ئەوکاتەدا پێی ووترابوو کە لەسەر حساب و زەمانی شۆڕش بۆ نەخۆشیەکەی ببرێت بۆ ئێران بۆ چارەسەر بەڵام خان ڕەتی کردبۆوەو ووتبووی (کاتێک بووە حکومەتی ئێرانی لە بەرم لەرزاوە و دوژمنێکی ڕووخاو بووە ئێستا بەنەخۆشی و بە زەلیلی ناچمە بەردەمیان مردنم پێ خۆشترە وەک زەلیلی بینینی من لەبەردەم دوژمندا ).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٥- شۆڕشی شێخ محمودی حفید 
شێخ مەحمودى حەفید کوڕى شێخ سەعیدى کوڕى شێخ محەمەدە بچکۆلەى کوڕى حاجى کاک ئەحمەدى شێخە. ساڵى 1881 لەسلێمانى لەو بنەماڵە ئاینیە بەناوبانگە لەدایک بووە، کە دواى هەرەس هێنانى میرنشینى بابان دەسەڵاتى ئایینى و کۆمەڵایەتى و سیاسى کوردستانى کەوتە دەست و توانی شۆڕشێکی بەرفراوان دژی داگیرکەری انگلیز بەرپا بکات و بەڵام بە هۆکاری سیسەتی هەڵەی کاربەدەستانی ناوخۆی و دەستێکەڵکردنی شێخ لەگەڵ عوسمانیەکان هۆکار بوون بۆ کوژاندنەوەی خەونی بوون بە دەوڵەتی کوردی 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٦- شۆڕشی عبدالرحمان قاسملۆ 
عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٣٠ - ١٩٨٩) زانیارێکی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و خەباتکەر، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٠ ھەتا ١٣٦٨. لە شاری ورمێ لە دایک بوو و لە شاری ڤییەنا تیرۆر کرا. دوکتور قاسملۆ کاتێ دەگەڵ چەند ھاوڕێی، ئامادەی وتووێژ سەبارەت بە ئاشتی نێوان کورد وئێران بوون، لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئۆتریش، بە دست نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا
بۆ پرسی خیانەت لیکردنی لەلایەن سەرانی کوورد بە تایبەتی ملا موستەفا ی بارزان خوودی قاسملۆ لە کتێبی (خیانەتەکانی قیادەی موەقەتە ) بە ووردی باسی دەکات کە چۆن دەست تێکەڵکردنی بارزانی لەگەڵ شاو ئیران و کووشتی کوردەکانی ئێران بۆ شا هۆکاربوون بۆ ئەوەی شۆڕشی قاسملۆ لاواز بکەن و دواتر هەر بە فیتی بنەماڵەی بارزانی اخباری دەکرێت لە ڤیەناو بە پلان لەلایەن احمدی نەژاد و هاشمی رەفسەنجانی تیرۆر دەکرێت لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شۆڕشی عبداللە ئۆجەلان 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لە دێیئامەرای قەزای خەلفەتێی سەر بە شاری ئورفا ڕحا لە باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا)، سەرکردەی بزوتنەوەی ناسراو بە پارتی کرێکارانی کوردستانە و لە ناو کورددا بە «ئاپۆ» ناسراوە کە ڕێکخراوەکەی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا وئەمریکا و ناتۆ و چەند وڵاتێکی تر لەلیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە بەڵام شۆڕشی کوردانی باکور هەتا ئەم ساتەی قسەی لێوە دەکەین بەردەوامە هەرچەند زۆرترین خیانەتیان لێ کراوە لەلایەن هۆز و سەرکردە کوردەکان لەوانە هۆزەکانی شەمزینان و هۆزەکانی ناوچەی ئورفە و سەرکردەکانی باشووری کوردستانیش خیانەتی گەورەیان بەرامبەر بە شۆڕشەکەی ئۆجەلان و دۆزی کورد کردووە لەوانە مسعود بارزانی کوڕی مستەفا بارزانی و جلال تاڵبانی و علی باپیر و سلاحدین بهادین و محمدی حاجی محمود کە بە هۆی هاوکاریکردنی تورک و ئیران دژی شۆڕشی ئۆجەلان و پارتە سیاسیەکەی ئۆجەلان دەوری باڵایان هەبووە و هەندێک کات کار گەشتووە بەوەی لە مقەراتی پ.ک.ک بدرێت و هیزی تورکی بهێنرێتە سەر بارەگاکانی پ.ک.ک لەلایەن ئەو سەرکردە کوردانەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا ئەوە ماوەتەوە بووترێت کوورد لە هەولدان کۆڵ نادات و لە ماف خۆی لانادات بەڵام مخابن دەستی دەرەکی و ناوخۆی ڕێگرن لە و خەونی بە دەوڵەت بوونە کە خەونی میللەتێکی ٥٠ ملیۆن کەسیە کە بێ زیان دەیانەوێت ژیان بەڕی بکەن و کیانێکی سەربەخۆیان هەبێت و ئاگری دوژمنایەتی وولاتان بەرامبەریان بکوژێننەوە و مرۆڤایەتی و دۆستایەتی خۆیان پیشانی ووڵاتان بدەن ئەوە ماوەتەوە بڵێین سەرکەوتن بۆ کوردستان و سەرشۆڕی بۆ دوژمنان 
ئەمانەی سەرەوە مشتێکن لە نموونەی خەروارێک لە شۆڕشەکانی کورد و داستان و نەبەردیەکانی کورد و خیانەتەکانی کورد بەرانبەر بە کورد .
سەرچاوەکان:
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران: (خیانەتەکانی قیادە موەقەتە).
ئینسایکلۆپیدیای کورد 
کتێبی مێژووی کورد
سۆرانی حمە ڕەش:کورد کێیە؟ 
شەرەفخانی بەدلیسی: شەرەفنامە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە