فەلاح مستەفا بناسن کە چ کەسێکە (بەشی دووەم)

Thursday, 29/03/2018, 23:50

5985 بینراوە


هەروەکو لە ڕابووردوودا بەڵێنمان پێدابوون کە بەردەوام بین لەسەر دەرخستنى رەفتارە  دزێو و ناشیرنەکانى فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بەرامبەر بە کارمەندەکانى.
لە ڕاپۆرتی پیشووماندا، ئاماژەمان کرد کە فەلاح مستەفا دەیەویت هەندیک لەو بەریوەبەرانەى کە سەربەخۆی نین لایان بەرێت و ئەو کەسانە دابنیت کە سەر بەخۆیەتى و بە ڕێگایەک کە ئەنجوومەنى وەزیران باوەری پێ بکەن.
لەم راپۆرتەدا تەواوی ووردەکاریەکانی پلانى لابردنی  هەندیک لەو بەریوەبەرانە بۆ رای گشتى دەخەینە ڕوو بۆئەوەى بۆیان روون بیتەوە کە کەسە سووکە بە چ شیوەیەک رەفتار لەگەل کارمەندەکانى دەکات وهەموو ئەو زانیارانەش لە خزمیکی خۆی وەرگیراوە کە لە فەرمانگەکەیدا کاردەکات بەلام شوینی کارکردنەکەی ئاشکرا ناکەین.
 فەلاح مستەفاهەلساوە بە دامەزراندنی لیژنەیەکى چاوپیکەوتن بۆ ئەوانەى دەیانەویت خۆیان هەلبژیرن بۆ بەریوەبەر. جیگای سەرنجە لیژنەکە پیکهاتووە لە (5) کەس هەر هەموویان ئالقە لە گوێ ی فەلاح فستەفان بۆ ئەوەى ئەو کەسانە هەلبژیرن کە بۆ خۆی بریاری داوە چونکە بریاری کۆتایی بۆ خۆیەتى و لە دوایشدا بە ناوی لیژنەکەوە بلاوی دەکاتەوە و بە نووسراو دەینیریت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنى وەزیران.
شایانى باسە لەسەرەتادا ماوەیەک دیاریکرا بۆ پیشکەشکردن ئینجا دووبارە دریژکرایەوە و بریاردرا کە لەدوای تەواوبوونى ماوەی دریژکراوە کەسی تر ریگای پینەدریت بۆ خۆ هەلبژاردن بەلام فەلاح بانگى هەندیک لەوانەى کردووە کە پیاوى خۆی بوون و داوای لیکردوون خۆیان هەلبژیرن و بۆئەوەى بیان کات بە بەریوەبەر.
هیچ کارمەندیک باوەرى بەم لیژنەیە نیە و بە گالتەجارى ناوى دەبەن و دەلین سیناریۆیەکە فەلاح مستەفا دەیەویت جێبەجێ ی بکات بۆ ئەوەى ئەو بەریوەبەرانەى سەر بەخۆی  نین لایان بەریت و ئەوانە دابنیت کە سەربە خودی خۆیەتی، بۆ ئەوەى بە تەواوى کۆنترۆلی هەموو فەرمانگەکان بکات و کەس بەرهەلستکارى نەبیت. ئەمەش نارەزایەتیەکى زۆری لە ناو فەرمانگە دروست کردووە.
بەریزان بەردەوام دەبین لە دەرخستنى کارە دزیوەکانى فەلاح مستەفا و لە نزیکترین کاتدا راپۆرتیکتان پیشکەش دەکەین لەسەر ئەو هاوکاریە ماددیەی کە برەکەى مانگانە حەفتاو پینج ملیۆن دینارە کە لەلایەن بەریز جنابی سەرۆکى حکومەتى هەریم پیشکەش بە کارمەندەکانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردووە کە چۆن فەلاح مستەفا غەدر یان لیدەکات و زۆر بە نا عادیلانە هەندیکى دابەش دەکات و ئەوى تر بۆ ناو گیرفانەکەی خۆی وەک هەمیشە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە