بۆچی تاکەی راپەڕین نەکەین؟!

Saturday, 31/03/2018, 19:13

1633 بینراوە


بێگومان هەر کاتێک وشەو باسی راپەڕین دێتە ئاراوە ئەوا خێرا بیر کردنەوەی مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی بۆ شەڕ کردن و کوشتن و خوێن رشتن و راوەدونان دەچێت..
لە راستیدا هەرچەندە بەڵێ هەندێ دەستەڵاتداری خۆ سەپێنی ستەمکار ئەم جۆرە لە راپەڕین لە دژی هەڵدەگرێت و بگرە زۆر زیاتریش بۆ وێنە وەک ئەوەی کە ئەمەریکاو گەلانی عراق کردیان لە دژی حزبی بەعس لە ساڵی دوهەزارو سێ و دواتر.. پاشانیش هەندێ لە و راپەڕینانەی کە رویاندا لە هەندێک وڵاتدا..
بەلام هەر وەک لای هەمو لایەک رونە راپەڕین رێگە و شێوەی زیاتر لە یەک جۆری هەیەو دەکرێت بۆ هەر کات و شوێنێک شێوازو جۆرێکی راپەڕین گونجاوو پێویست بێت.
بە بۆچونی من لە ئەمڕۆداو لە هەرێمی کوردستان راپەڕین هەندێ قۆناغی بە دوبارە بونیشەوە تێپەڕاندوەو چەند قۆناغێکیشی ماوە..
من پێم وایە ئێمەی کورد لەبەر ئەوەی بە هەر هۆیەک دوژمنمان گەلێک زۆرو دۆستمان یان هەر نیە یان زۆر کەمە خۆ راگری و چاو پۆشی زیاترمان هەبیت و بە هیچ شێوەیەک دەست بۆ کوشتن و رشتنی خوێنی یەکتری نەبەین بەڵام لە هەمان کاتدا چیتر وازیش بێنین لە دروشم و گرد بونەوە و شێوازی بە ناو (مەدەنی) و چی و چی و...تاد.
واتە راپەڕینێک نە بە دروشم و نە بە خوێن رشتن و کوشتن
بەڵکو لەو نێوەندەدا چارەسەرێکی زۆر بە پەلەو پێویست هەیە لەم قۆناغەدا کە زۆر زۆر گرنگە بەبێ هیچ دودڵی و سڵەمینەوەیەک بەهەند وەر بگیرێت کە بریتیە لە بە رێکخراویی و زۆر بە "جدی" گڕ تێبەردان و وێران کردنی هەرچی ماڵ و شوێنی نیشتە جێبونی بەرپرسە دزەکانە (نەک سامان و شوێنە حکومیەکان) کە لەخەڵکیان دزیوە..
بەڵام دور لە بە ئانقەست کوشتنی خۆیان و منداڵیان و رشتنی خوێنی کەس، بە دڵنیاییەوە ئەنجامی ئەم راپەڕینە ئەوە دەبێت کە یان بە پەلە هەڵدێن و هەرێم بە جێدەهێڵن یان دەگیرێن و دەدرێنە دەست یاسا..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە