جونیەتی ژەهرخواردکردنی ئیدریس بارزانی

Monday, 04.02.2018, 23:01

10169 بینراوە


کورته‌یه‌ک له‌ چیرۆکه‌که‌
ساڵی 1982 ئیدریس بارزانی بوو به‌هۆی به‌كوشتدانی 600 بارزانی له‌ شه‌ڕی ئیراق - ئیران دا بۆ ڕژێمی ئێران، له‌و شه‌ره‌دا‌ سوپای پاسداران هه‌زاران که‌سیان لێکوژا و زۆربه‌ی کوژراوه‌کانیش که‌وتنه‌ ده‌ست ڕژێمی به‌عس که‌ ‌له‌ نێوانیادا ژماره‌یه‌ک بارزانیی هه‌بوون، به‌هۆی ئه‌و ڕق و کینه‌ مێژووییه‌ی عێراق و ئێران له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر هه‌یانه‌ وه‌ک هێڵی سوننه‌ و شیعه‌ (ئه‌وکات) ڕژێمی سه‌دام به‌م هاوکارییه‌ی بارزانییه‌کان بۆ ئێران زۆر تێکچوو چونکه‌ پێشتر هۆشیاری کردبوونه‌وه‌ که‌له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر هاوکارییه‌کی سوپای ئێران له‌و شه‌ڕانه‌دا کاردانه‌وه‌ی خراپی به‌رامبه‌ر کورد ده‌بێت.
ئه‌و کاره‌ی ئیدریس بارزانی بۆ ئێران کاردانه‌وه‌ی عه‌شیره‌تی بارزانی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ وشێخ محه‌مه‌د خالیدی سه‌رۆک عه‌شیره‌تیان بڕیاری کوشتنی ده‌دات به‌ڵام به‌هه‌ندێک هۆکار نایکوژن.
هه‌رله‌وساڵه‌دا سوپای ئیران به‌هاوكاری پارتی به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له‌ كوردستان و له‌ ژێر فه‌رمانده‌ی‌ ئیدریس بارزانی دژ به‌ عێراق ده‌کاته‌وه‌، له‌ هێرشێكی گه‌وره‌ و كتوپڕدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌ران، ئێران و پارتی زیانێكی گه‌وره‌ به‌سوپای عێراق ده‌گه‌یه‌نن.
پاش ئه‌وه‌ سه‌دام له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌دا و له‌ساڵی 1983 بڕیاری ئه‌نفالکردنی بارزانییه‌کان ده‌دات په‌لاماری ئوردوگای بارزانییه‌كانی دا له‌ قوشته‌په ‌و به‌حركه‌، زیاتر له‌ 5000 بارزانی ئه‌نفال کرد.
هه‌رئه‌وکاته‌ ڕژێم په‌لاماری بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا له‌ موسڵ و براكانی مه‌سعود و ئیدریس له‌ به‌غدا و زۆریانی کوشتن، ته‌نانه‌ت شێخ عوسمانی سه‌رۆک عه‌شره‌تی بارزان و کوڕه‌کانی کوژران.
له‌دوای چه‌ند ساڵ ئاڵۆزییه‌کی توند له‌ نێوان بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و عه‌شیره‌تی بارزان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ که‌ ئیدریس بووه‌ته‌ هۆکاری ئه‌نفالکردنی بارزانییه‌کان بڕیاری کوشتنی ئیدریس ده‌ده‌ن و چوار ساڵ دوای ڕووداوه‌که‌ له‌کاتێکدا مه‌سعود بارزانی له‌ تاران ده‌بێت، سەرلەبەیانی رۆژی 31ی مانگی 1ی ساڵی 1987 لە گوندی سلیڤانای سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان له‌کاتی بۆردومانی ڕژێمدا له‌ڕێی ژه‌هر ده‌رخواردان ئیدریس بارزانی ده‌کوژن.

تێبینی: کاتی خۆی کوردستانپۆست لەسەر ئەم رووداوە، ئەم بابەتەی خوارەوەی نووسیوە:




(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4.5/5)