شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1917بە هێزێکەوە، بە نان و ئاو بەرگ و کاڵەو پێتاو وچەک و تەقەمەنی خۆیانەوە گەیشتنە (شوعەیبە) بۆهاوکاریکردنی دەوڵەتی عوسمانیی و سوڵتانی تورک لەبەرەنگاریکردنی لەشکرەکەی بەریتانیا کەهاتبو عێراق داگیربکات.سوپای تورک و هێزە هاوپەیمانەکانیان لە کورد وعەرەب بەرگەیان نەگرت و کشانەوە، بەڵام سەرکردەکانی سوپا بەزیوەکەی تورک هێزەکانی کورد و عەرەبیان تاوانبارکرد بەوەی خەرێکی (شڕەخۆریی و تاڵانیی) بون و چەندین کەسیان گولەباران کرد.
جەیمس ریچ 1882 لە ئێرانەوە هاتۆتەکوردستانی بابان، کە پێیداگەڕاوە شوێنەوارێکی ئاوەدانی نەبینیوە بەڵام نەیدرکاندووە! کەچی جەیمس بیللی فرایزەر1783 ـ 1856 کە لە دواساڵى تەمەنیدا دێتە وڵاتی بابان، دەگەرێت و چاوی بە موڵکى بابان دەکەوێت، لەبنى هەمانەکە دەدات ونوسیوێتی: وڵاتی وەها وێران و داماو و هەژارم بەبیردا، کە هەر کۆخ و کۆختەی وێران و سەرەنوێلکە..خێزانی پاشا لە قوژبنێکدا دەژیان، پاشاش رەشماڵێکی لە دەرەوەی شار هەڵدابو.منیش بەناچاریی لە خانویەکی سەربەتاڵدا هەرچۆنێک بو ئەو شەوەم گوزەراند، بەیانیش لای سەرۆک هۆزی ملۆ پارچەیەک نانی رەش و چۆڕێک براماستیان بۆ داناین، وتیان خۆمان و وڵاخەکانیش هەر ئەوە دەخۆین.هەمو شوێنەوار و پاشماوە دێرینەکانی بابان، برایم پاشا شاری سلێمانی دروست دەکات وسلێمان پاشاش تەواویکردومزگەوتی گەورە (مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ) و قەیسەرییەک بەبەرچاوەوە ماونەتەوە.جەواد پاشای سەرلەشکری تورک سمکۆی شوکاک فریودەدات، ماڵ و سامانە زەوتکراوەکی پێدەدەنەوە و خەسرەوی کوڕیشی ئازاد دەکەن.ئەویش دەستێک لە ئەرمەنەکان بوەششێنێت.سمکۆ (مارشەمعون)ی سەرۆکی ئەرمەنەکانی کوشت، بەڵام تورک بەڵێنەکەیان درۆ بو، ماڵ و سامانەکەیان پێنەدایەوە و کوڕەکەشیان ئازاد نەکرد.فارسەکانیش ئەو هەلەیان لەدەست نەدا، پایزی 1930بەناوی رێککەوتنەوە فریویانداو بانگکرا بۆ گفتوگۆ.بەپێی خۆی هات بۆ کۆبونەوەی مەرگ لە کۆشکی فەرمانداری شاری شنۆ و سەری نەگێرایە دواوە، نامەردانە خۆیی و پاسەوانەکانیشیان کوشتن.