پرسە نامەکەی ئەردۆگان

Monday, 09/04/2018, 22:26

3360 بینراوە


ئەردۆگان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی نێچیری برای دلۆڤان کرد و لە کۆستەی لێیان کەوتەوە خەمباری خۆی دەربڕی. ڕەنگە کەس وەك ئەردۆگان ئەوەندە دڵگران نەبوبێ، لەبەرئەوەی چ دلۆڤان و چ بنەماڵەی بارزانی هەرگیز بۆ ئەردۆگان و ئاکەپە قەرەبوو ناکرێنەوە. ئەم بنەماڵەیە ئەوەندە گوێ ڕایەڵ و جێبەجێکاری فەرمان وفەرمایشتەکانی ئەردۆگانن،هەرگیز کەسی تر شك نابەن بەو جۆرە دڵسۆز و بەئەمەك بن بۆیان. جا لەدەست دانی کەسێکی ئاوا بەم شێوەیە لەخزمەتکاری و بچووکی بۆ ئەردۆگان لەناو تورکان خۆیاندا بەدی ناکرێ.
ئێستا لەهەموو کاتێ زیاتر ئۆردۆگان هەست بەهەتیوی و بێ کەسی ئەکا ،ئێستا هەست ئەکا یەکێ لە ئەندامەکانی جەستەی لەدەست داوە،ئێستا هەست بەوە ئەکا گەر (عادل)ی کوڕی بوایە هەر ئەوەندە پێی تێك ئەچوو. ئاخر خەڵکینە لۆمەی مەکەن؛ئەوەندەی ئەم بنەماڵەیە کاسە لێس و چاو شۆڕو مل باریکی ئەردۆگانن،هیچ کەسی نیە ئاوا خۆی هەراج کردبێ و شەو و ڕۆژ بەبەلاش پاسی کۆشك و تەلاری تازە سوڵتانی عوسمانی کردبێ. جا هەقی خۆیەتی نێچیرو مەسعود و هەرچی سەرسوورە ڕووی دەمیان بکەنە ئەردۆگان و پێی بڵێن خوا سەبوریان با. بەخوا ئەگەر چی کوڕی ئێمە بوو،بەڵام لە ئێوە ڕۆیشت. ئەگەر چی لەسەر ئێمە ماڵ بوو،بەڵام لە ئێوە کەم بۆوە. ئەگەر چی جامانەی سوور بوو،بەڵام خزمەتکاری بەر قاپی کۆشکەکەی (جەنقایە)بوو.
لێتان ناشارمەوە، ئەگەر چی مردن و لەناوچوونی یەکێك لەبنەماڵەی بارزانی بەخێر بۆ میلەتی کورد ئەگەڕێتەوە،ئەوا حەتمەن بۆ دوژمنان کۆست و جەرگ بڕانە. ئەم بنەماڵەیە بۆ کورد چەند نەگبەتیە،دە ئەوەندە بۆ دوژمنانی کورد خێر وبێر و بەرەکەتە. هەر بۆیە دوای پێرێ ئەردۆگان و دوێنێ عەبادی و ئەمڕۆ قاسمی سلێمانی پرسە نامە ئەنێرن و ماتەمینیان بۆ بەیان ئەکەن. ئەوە نەبوو قاسمی سلێمانی هاتە سەر گۆڕی جەلالی هەمیشە خاین و ووتی ئێمە برایەکی ئازیز و دڵسۆزمان لەدەست چوو؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە