ئەرێ بەڕاست ئێمە شتێکمان هەیە بەناوی حکومەت و پەرلەمان و دام ودەزگا تا لە ئاست ڕووداوەکانی هەرێم و جیهانیەکان لێدوان بدەین و نیگەرانی خۆمان دەرببڕین؟. ئەوە کێیە حساب بۆ هەرێم و حکومەتەکەی جووت بنەماڵە بکات و گوێ لە لێدوان و نیگەرانیەکانیان بگرێت؟! ئەم سەفینە نقوم بوو لە چ کونێکەوە بڵقەبڵق دەکات و هاواری لێبەرزبۆتەوە؟! ئەم سەفینە بۆچی نیگەران نییە بەرانبەر ئەو هەموو داگیرکاری و پێشێلکاریانەی تورکیا و ئێران بۆ سەر کورد و کوشتنی هاوڵاتیان و وێران کردنی لادێ و زیان بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەگەیەنن و گیان و ماڵیان دەخەنە مەترسییەوە؟!
(سەفین دزەیی)ەکان تەنیا دوو کەسایەتی ئەوەندە قێزەوەنیان تیا هەڵکەوتووە، جگە لە پارە خواردن و گەندەڵی و خۆبەکەم زانین نەبێ ،هیچی تر فێر نەبوون. هۆمەر دزەیی ئەوەندە خۆی چەماندەوە بۆ جەلال تاڵەبانی، تەنها لەبەر ئەوەی بیکەن بە سەفیر و پلە و پۆستی بدەنێ. وا ئەم کابرا چرووکەش کە هەر ساڵە و پلە و پۆستێك لە پارتی وەردەگرێ و ئەوەی دژ بە بنەماڵەکەی بارزانی بێت، ئەم دزە دێت و خۆی ئەکات بە خاوەنی و هەرچی خوا پێی ناخۆشە دژ بەخەڵك و هاوڵاتیان ئەیکات. ئەی کاکی دزەیی بۆچی نیگەران نییە لەوەی مامۆستایەکی 70 ساڵە بەدەستی چەورەکانی مەسرور بارزانی شەقوەشێن دەکرێت؟!