Sunday, 15/04/2018, 1:16
28713 بینراوە
بایدەمیر بە تورکەکان دەڵێت: کوردستان لەناو دڵمدایە، کەچی کاتێک دێتە باشوور نازانێت، کە ئەوەی لە ناو دڵیدایە ئەمانە فرۆشتوویانە |
وەرە لەباکورەوە بێیت و لەگەڵ ئەم شتە پیس و ناشرینانەدا کۆببیتەوە و وێنە بگریت! |
| ||
دان بەخۆداگرتن واتە بەرگە گرتنی ئازار ، بەڵام تاکەی خۆ بەراورد بە ئەردۆگان ئەم دەسەڵات و سیاسە پوچانەی باشور هەزار قات تاوانی زیاتریان کردوە ، لەخۆفرۆشی و هەراج و خیانەتکردن ، کەچی هەدەپە و پەکەکە هەمیشە ڕێز پیشانی ئەم بەرپرسانی باشوور و فایلدارانە دەدەن ؟ گاندی دەڵێت : "ژیان تەنها لەشوێنێک هەیە کە خۆشەویستی لێبێت" لە باشور نەک خۆشەویستی بەڵکو ئۆکسجینیشی تێدا نییە ، ئەوەتا ڕۆژ نییە 5 تا 6 لاشە لە سلێمانی بە نەخۆشی شیرپەنجە نەمرێت، ئاخر بەرپرسێکی پۆخڵ لە باشوور کە خۆی توشی هەڵامەتێک دەبێت رادەکاتە دەرەوە بەسەدان دەفتەر دۆلار لە سەرو چاوی ڕەشکراویدا سەرف دەکات ، گەلێکیشیان لە لێواری مەرگ داناوە ، کەچی سیاسییەکانی باکور دێن لەباتی ئەوەی ڕوو لە گەل بکەن و بەشەقامێکدا گوزەر بکەن و ئازاری بەشمەینەتان ببینن، دێن لەگەڵ خائینترین خەڵکاندا دادەنیشن و باوەشیان پێدا دەکەن و یەکتر لەئامێز دەگرن. ئێمە لەچاوەڕوانی ڕاپەڕینێکداین، کە ئەم سەرانە تێدا لەبەر دەم دادگای گەلدا دادگایی بکات! ئەوانەی باکوریش دێن فریادڕەسیان دەکەن و دەیانکەنەوە بە نمایندەی ئێمە و دەیانەوێت پێمان بڵێن خۆشتان بێت و ترشتان بێت، هەر ئەبێت ئەمانە بە رابەر و سەرکردەی خۆتان بزانن، چونکە ئێمە بەیعەتمان بۆ ئێوە پێکردوون! ئای ئێمە لە چ سەردەمێکی تێکشکانی ئەخلاقدا گوزەر دەکەین! دواجار هەر وەک کاک پێشڕەو ئیسمایل لە پەیجەکەی خۆی دەڵێت : "نە تاقەتی وتار و شیکردنەوە و نە تاقەتی کۆمێنتی درێژدادڕیم هەیە . بە کورتی بە عوسمان بایدەمیر و هاوسەفەرەکانی دەڵێم ـ ئەگەر بۆ ڕیش هاتونەتە هەرێمی گەندەڵستان بە دڵنیاییەوە سمێڵیش دەنێنە بانی...! " ---------------------------*---------------- سەرچاوەی هەواڵ |
© 2019- Kurdistanpost