بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


گۆشەیەک لە جینایەتەکانی بنەماڵەی حوسێن یەزدانپەنا(بەشی پێنجـــەم)

Tuesday, 04.17.2018, 19:12

3362 بینراوە


سیناریۆی تیرۆرکردنی حوسێن ئارپیجی حسێن یەزدانپەنا
لە چەند ڕۆژی ڕابڕدوودا حوسێن یەزدانپەنا، کە تابێت لەناو حیزبەکەی خۆیدا ناوی سەیری لێدەنرێت وەکو (ژینیڕاڵ سمێڵ)، (حسێنی سمێڵ پەنا)، یاخود (حسێنی شەیتان پەنا)، وا دیسانەوە دەستیکردۆتەوە بە درۆکردن و خۆفشکردنەوە، کە بە خۆشحاڵیەوە هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نە تەنها هاوخەمی خۆیان بۆ دەرنەبڕی، بەڵکوو بە بەزمی ئەمجارەش تێر پێکەنین و ئێهمالیان کرد.
--------------------------------
حوسێن یەزدانپەنا کە لە شەڕەکەی پردێ بە هەڵگرتنی سیلاحی ئاڕپیجی و هاویشتنی بۆ شوێنێکی نادیار، ناوێکی تازەی بە سیفەتەکانی پێشووتری خۆی زیاد کرد (حوسێن ئاڕپیجی)، و چەتەکانی هاواریان دەکرد کاکە نەکەی بیهاوی جلەکانت تۆز و خۆڵ دەگرێتن، ئینجا ئەوجارەش ویستی لەو بازنەی بەربستە کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆیان دروستکردووە و بە تەواوی پەراوێزیان خستووە، خۆی ڕزگار بکاتن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە سەر شەقامی سەد و بیست مەتری شاری هەولێر،  کاتژمێر ٥:۰۸ خولەک ، حوسێن ئاڕپیجی بە ڕاگەیاندنی نمایشی سیناریۆیەکی پێکەنیناوی کە هەر زوو دەرکەوت دیسان بەزمێکی دیکەی ناوەتەوە، ویستی خۆی لەو پەراوێز هاویشتنە ڕزگار بکات. 
ئێمە وەک ئەندامانی (ئاژانسی ڕاستیەکان و سایتی ئانتی بەگلەر) پێمانوایە بە چەند هۆکار حوسێن کۆنە تەواب سیناریۆی نوێی هەڵبەستووە.
ناوبراو پاش پەراوێز کەوتنی بەتەواوی و دروستبوونی بەرەی هاوبەشی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەم دوایانەدا، خۆیی و گروپەکەی واتە (حیزبی دایەخانم) بانگهێشت نەکران، دواتریش زنجیرەیەک ڕووداوی ترۆریستی لە دژی ئەندامانی هەر دوو لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە باشووری کوردستان ڕوویان دا، کە بەداخەوە چەند کادیر و پێشمەرگە دێموکڕات شەهید بوون.
حوسێن ئاڕپیجی ویستی بە سیناریۆی ئەوجارەی بیسەلمێنێت کە لە درێژەی هەوڵە چەپەڵەکانی ڕێژیمی ئێراندا، چونکە ئەو زۆر کەسێکی گرینگە، ویستوویانە تیرۆری بکەن.
سەیرەکە لەوەدایە حوسێن نازانێت هەموو ئاژانسی پاراستن و زانیاری و تەنانەت لایەنی ئەمنی هەڤاڵانی پەکەکەش دەیناسن کە چ جۆرە مرۆڤێکی ساختەچی و درۆزنە.
بۆیە بە ڕۆژی ڕوون دەیهەوێت بە ماتۆڕی چەتەکانی خۆی بڵێت ئێران هەوڵی تیرۆری داوم وەک چۆن ساڵانێکە کوژرانی سەعیدی برای کە لەمەڕ عیشقبازی لە شاری سلێمانی بووە، دەخەنە ئەوباڵی کۆماری ئیسلامی کە حوسێن بە دەیان جار بە ناوبژیوانی بارام وەلەدەبگی و شێخ تەحسین دەگەڵیان دانیشتووە و کۆتا جاریش لە نزیک دووزخورماتوو بووە کە ئەندامانی هەڵاتوو لە گروپەکەی بۆ ئاژانسی ڕاستیەکانیان باس کردووە.
(غەفوورە کەرە)ی بۆکان کە لە گروپەکەی حوسێن کۆنە تەواب ناوی (ڕێباز شەریفی)یە، بە ساڵانێک لە گەڕەکی کەڵهووڕاوی بۆکان یەکێک لە شارەزایانی ماتۆڕ لێخوڕین بووە، هاوکات وەک ئەندامە بۆکانیەکانی ئەم گروپە بۆ تیمەکەی ئێمەی دەگێڕنەوە، ناوبراو هەردەم و لە کاتی کڕینی شتوومەکی پێویست و نهێنی بۆ بنەماڵەی یەزدانپەنا یان ئوتووکردنی جلەکانی حوسێن یەزدانپەنا دا، ئەوە ڕێباز شەریفی بە ماتۆڕ و بە پەلە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد.
موکری کوڕی حوسێن یەزدانپەنا لە زانکۆی ئەمریکی و دەگەڵ ئەندامانی پاراستن و بنەماڵەی بارزانی، موکری کوڕی حوسێن  و هانا کچی حوێن لە وێنە گشتیەکەدایە
بۆیە گومانی تێدا نیە کە لەم سێناریۆیەدا ئەم کەسە دەوری بەرچاوی هەبووە و باشترە برادەرانی ئەمنی پارتی دێموکرات لێکۆڵینەوەی دەگەڵ بکەن و نەهێڵن درۆی حوسێن چلەی بچێتن.
حوسێن لە وتووێژ دەگەڵ کەناڵی NRT دەڵێت کە قەت بیری لەوەها ڕووداوێک نەدەکردەوە و دواتر دەڵێت هیوادارم ئەو کامێرایانەی لەم جادەیە ئەگەر هەبووبن، ئەو دوو کەسە ماتۆڕسوارە پێشان بدەن. بەڵام دواتر لە وتووێژ دەگەڵ بەشی کوردی کەناڵی VOA  لەبیری چووە کە بەری درۆ کردن کورتە و دەڵێت لەمێژە خۆمان بۆ پلانی دوژمن حازر کردبوو و لە یەک ساڵی ڕابردوو دا دەیان پیلانی دوژمن لە دژی خۆم و چەتەکانی گروپەکەم ئەنجام دراون.
وێنەی کامەران حوسێنی خەڵکی ئیلام
سەیرەکە لەوەدایە دەڵێت گوللەی کڵاشینکۆف بووە و خۆشم بەرکەوتووم، کەچی هیچ جۆرە حاڵەتێکی وای پێوە دیار نیە و هەر بۆ ڕۆژی دواتر دەگەڵ سمکۆی برای و خێزانی داگیرکراوی شاپوور دەوڵەتی کە سمکۆ بۆخۆی داگیری کردووە، هەروەها ئامینە شاریکەندی دایکی و سەرجەم ئەندامانی ماڵەوەیان دەچنە سەیران و گشت و گوزار.
وادیارە دوژمن تەنیا لە جادەی سەد و بیست مەتری هەولێر بۆسەی بۆداناوە و لە سەیران کاریان پێی نیە.
هەڵبەت وێنەی سەیران چوونی ناوبراو و سەرجەم گرتە ویدۆکانی ناوبراو وەک بەڵگە لەم بەشەدا بڵاو دەکەینەوە.
حوسێن لە گەشت و گوزار دوای سیناریۆکە

لە بەشەکانی داهاتوودا باسی چۆنیەتی دەست لە کار کێشانەوەی (هەڵۆ ڕەمشتی) خەڵکی کامیاران لە گروپی چەتەکانی حوسێن ئاڕپیجی دەکەین، کە بەداخەوە لە کاتی پووچەڵکردنەوەی تەقینەوە دەستێکی لەدەست داوە، بەڵام ئێستا بە خۆشحاڵیەوە ڕیزی چەتەکانی ژینیڕاڵ سمێڵی جێ هێشتووە و حوسێن هیچ یارمەتیەکی نادات.

هەروەها بێسەڕوشوێنکردنی کوردێکی خەڵکی ناوچەی ئیلام بە ناوی (کامڕان حوسێنی) کە خاوەنی ژن و منداڵە و حوسێن کۆنە تەواب بێسەروشوێنی کردووە وەک سێ کوڕەکەی پێشتر کە خەڵکی ناوچەی ئیلام بوون و دواتر ئازاد موستەفایی کرا بە بکوژ و ئەوانیش بە کوژراو....
داواکاریان لە هەر تاکێکی شۆڕشگێری کورد هەر زانیاریەکی تایبەتی لە حوسێن ئاڕپیجی و سمکۆ هەیە بۆ تیمی ئاژانسی ڕاستیەکان و ئانتی بەگلەری بەڕێ بکاتن.

بەردەوام دەبین....

---------------------------------------------------------

قيادي كوردي إيراني ينجو من محاولة اغتيال في أربيل
نجا قيادي كوردي إيراني، مساء الخميس، من محاولة اغتيال في مدينة أربيل عاصمة إقليم كوردستان، فيما بدأت القوات الأمنية في الإقليم تحقيقاً حول الحادث.
وتعرض حسين يزدان بنا، زعيم حزب حرية كوردستان المعارض لطهران لإطلاق نار من قبل شخصين مجهولين يستقلان دراجة نارية.
وقال المتحدث باسم حزب حرية كوردستان خليل نادري، إن إطلاق النار تم  من سلاح كلاشينكوف من قبل شخصين يستقلان دراجة نارية  على موكب مسؤول الحزب يزدان بنا عند مروره بشارع 120 في مدينة أربيل.
وأكد أن يزدان بنا وحراسه لم يصابوا باذى.
موضحاً أن إطلاق النار تسبب بأضرار مادية لأربع عجلات في الموكب.
وكان يزدان بنا قد نجا في سبتمبر/أيلول  2015 من محاولة اغتيال قتل خلالها ثلاثة من أفراد حمايته، إثر تعرضه لهجوم قرب كركوك.
وتكررت عمليات استهداف المعارضين الكورد لإيران في إقليم كوردستان مؤخراً، حيث تعرض قادر قادري، القيادي في بيشمركة الديمقراطي الكوردستاني - إيران، للاغتيال بطلق ناري، يوم 7 مارس/ آذار الماضي، في قرية هرتل التابعة لناحية سروجاوه في منطقة رابرين بمحافظة السليمانية، وتم العثور على جثمانه في سيارته، وفق ما أفاد قادر وريا، عضو المكتب السياسي للحزب الإيراني المعارض، لـ (باسيوز) في حينه .
وقبلها بأقل من أسبوع كان قد تم استهداف سيارة صلاح رحماني، أحد الأعضاء البارزين في الديمقراطي الكوردستاني الإيراني، بعبوة لاصقة أمام منزله، ما أسفر عن مقتله ونجله.
وبالصدد، كان طارق نوري، مدير أسايش أربيل قد أوضح لـ (باسنيوز)، أن السيارة التي انفجرت بها العبوة كانت قبل يوم واحد في السليمانية، ومن ثم جاءت إلى أربيل.