ئەرێ هەباسە لە گردی زەرگەتە چ باسە؟

Wednesday, 18/04/2018, 16:40

6464 بینراوە


ئەگەر چی بە هۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە نامەوی هەموو نهێنی و زانیارییەکان لەسەر گۆڕان باسبکەم، تا پێم نەڵێن ئەمە بۆ بەرژەوەندی لایەنێک دەنووسێت، چونکە لەم چرکەساتەی هەڵبژاردن دەکەوێتە ناو سەبەتە دەسەلات و پارتە دەسەڵاتدارەکان قازانجی لێدەکەن، بەلام دوای هەڵبژاردن هەوڵ دەدەم بەزنجیرە چیرۆکە ئابڕوبەر و هەلپەرستەکانی چەندین کاندید و کەسایەتی نێو گۆڕان باسبکەم، کە لە راگەیاند خەڵکە هەموویان بە قسەی ناو کەناڵ و سایت و رۆژنامەکان ناخەڵەتێن و بە دروشمە قەبە و قسە زلەکانیان ناتوانن هەموومان تەفرە بدەن، بەتایبەتی مەرج نییە هەرچی دوو قسەی بە ماڵی مەلا مستەفا گوت، ئیتر ئەو کەسە کوڕی باش و خاوەن هەڵوێستە، شەڕی ئیمە شەڕی کەرامەت و گەراندنەوەی کەسێتی کوردە، کە هەموویان پێکەوە کەسایەتیی کوردیان تێکشکاندووە، هەروەها ئێمە دژایەتی سیستەم و عەقلی دواکەوتووی بنەماڵە دەکەین، هەر یەکێک، یان لایەنێک ئەو دیاردانەی تێدابوو، ئەوا دەبێت دژی بوەستینەوە.
-------------------------- 
لەم بەشەدا هەوڵ دەدەم ئاماژە بەو هەنگاوە مەترسیدارەی گوران بکەم کە ئیستا هێدی هێدی خەریکە خۆی دەخزێنێتە نێو جومگە هەستیارەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، خەریکە کوڕانی نەوشیروان مستەفا (نما و چیا)ی هەرزەکار بهێننە پێشەوە، ئەمانیش بکەن بە قوباد و پاڤیل و مەسرور و موکسی و شاڵاو، جا ئەگەر بڕیارە گۆڕانیش وەکو (پارتیی و یەکێتیی) هەنگاو بەرەو بنەماڵەیی بنێت، پێویستە لە ئیستاوە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، ئەوانەی رۆژانێک لەم خاڵەدا رەخنەیان لە پارتی و یەکێتیی گرتووە بۆ ئەوەی بەبێ هەڵویست نەمێننەوە هەروەها رووی لاوازیی و لەرزۆکی سەدان کادێری گۆڕانیش بخەینە روو.
دوو گۆڕانخواز یەکێک لێیدرا، ئەمیتر هەڕەشەی لێکرا
لەدوای لێدانی رۆژنامەنووس سەباح عەلی قارەمان، لە چەند روژی رابردودا هەواڵی ئەوەم بەدەست گەیشت، کە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لە رێگای خەلیل سەرکانی، هەوڵیان داوە،  هاوشێوەی سەباح لە دارای روژنامەفرۆشیش بدەن، چونکە رەخنە لە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا دەگرێت، گوایە داراش گووتویەتی نما و چیا دەیانەوێ مۆنوپۆلی گۆڕان بکەن، بۆیە وەڵامیان بۆناردووە، کە چیدی نەیەتە گردەکە، ئەگەرنا تێر شەقی دەکەین، پاش ئەوەی بەدواداچوونم لەسەر ئەمە کرد، دەرکەوت کە هەواڵەکە راستە و ئیستا دارای رۆژنامەفرۆش بڕیاری داوە نەچێتە گردەکە، پێدەچێت وازی لە گۆڕانیش هێنابێت، بۆ زانیارییتان دارای رۆژنامەفرۆش، یەکێکە لەو کەسانەی کە لای نەوشیروان مستەفا رێزێکی تایبەتیشی هەبووە! ئەمەش وای لەمن کرد کە هەوڵ بدەم ئەو دۆسیانەی لە سەر گوران لە لام بوونیان هەیە و زانیاریی دیکەم کۆکردۆتەوە، یان بۆ خۆم دەیانزانم بە پێی پێویست بڕیارم دا لە سەریان بنووسم تا فریابکەوین ئەوانیش وەکو بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی لێمان نەبنە بەڵایەکی گەورەی تری ئیلاهی بەسەر ئەو میللەتە نەگبەتە، ئەمانە کە لەملا بە پارەی ئەو میللەتە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی بەریتانیا و ئەمەریکا بە پارەیەکی زۆر و گرانبەها خوێندویانە لەملای تریشەوە بای سەدان دەفتەر دۆلار موڵک وماڵی خەڵکی کوردستانیان لەسەر تاپۆکراوە و لە سەرو هەمووشیانەوە وەکو دەزگای زانیاری و پاراستن و دژەتیرۆر، وا کوڕانی نەوشیروان مستەفاش هاوشانی گروپی تیرورستی دادەمەزرینن و لەدەنگە جوانەکانی نیشتمان دەدەن، جێی خۆیەتی لیرەدا بپرسین 
ئایا مندالەکانی نەوشیروان چ کارەن وا خەریکە دەبنە کەڵەگا و ئەو دەنگانە تیرشەق دەکەن؟ ئەو دەنگانەش دەنگی گەنج و وبوێرەکانی ناو گورانن، و هەوڵ دەدەن خەڵک قسەبکات، نەوەک سەرکوت بکرێ لە کاتیکدا هەردووکیان (دارای روژنامەفروش) و (سەباحی عەلی قارەمان) چەندین جار رەخنەی توندیان لە نەوشیروانیش گرتووە؟ ئایا ئەمە چ جیاوازیەکی هەیە لەگەڵ عەقلی قوباد و مەسرور و موکسی تیروریست؟
یوسف موحمەد:
بەهۆی ئەوەی کە سەرۆکی پەرلەمان بوو، بە قسە زلەکانی دژی بنەماڵەی بارزانی کەمێک خۆی جوان کردبوو، خۆی خستبووە بەری دڵان، گوایە شەڕی بنەماڵە ی بارزانی دەکات، کەچی ئیستا هیچ شەرم لە خۆی ناکات بۆتە کۆیلەی ( چیا و نما) هەر تۆزێک کەرامتی خۆی بپاراستایە و ریز لەهەڵوێست و مێژووی خۆی بگرتایە.بەڵام راستییەکەی ئەمەیە، کە ئەمڕۆ دەبینرێت، ئەوە نییە لە رابردوودا خۆی بە خەڵکی ناساندبوو! کەسی جوان و شەریف و خاوەن هەڵوێست لە هەموو سەردەمەکاندا دەبێت وەکو یەک بێت و یەک وێنەی هەبێت!
هوشیار عەبدوڵڵا و عەدنان عوسمان و مەلا کامەران:
چیرۆکی ئەم سێ کاندیدە زۆر گاڵتەجاڕییە، کە لێرەدا بەکورتی باسیان دەکەم و هەوڵ دەدەم لەدەرفەتێکی تردا بە درێژی باسی بکەم.
ئەم سێ کاندیدە، کە چووبوونە نێو جوڵانەوەی نەخێری ریفراندوم و دواتر بڕیاربوو دوای لیستی نەوەی نوێی ئەو کابرا بازرگانە بکەون، بەڵام کاتێک بینیان کاردانەوەی گۆڕان لەسەر رابون مەعروف توند هاتە وەڵام ئەوا ئەمانیش پاشەکشەیان لە لیستەکە کرد، مەرجێکیان دانا، ئەگەر گوران ئێمە کاندید بکات بۆ پەرلەمانی عێراق، ئەوا واز لە شاسوار دەهێنین، ئەوەی مایەوە رابوون مەعروف بوو، کە خۆی کرد بە قوربانی ئەم سێ کەسە و ئەوان دەستیان بڕی، دەنا رابوونیش لە لای شاسوار بازرگان نەدەمایەوە! ئەم سێ کەسە نمونەیپۆخڵترین و هەلپەرستترین کەسێتی ناو گۆڕانن!

ئەم بابەتە درێژەی دەبێت، کە بڕیارم داوە لە بەشێکی دیکەدا لەسەرنەبەز گوران بنووسم، ئیستا راوێژکاری عومەری سەید عەلییە! کە کاتی خۆی لەسەر بێنامووسی نەوشیروان مستەفا گوتبووی بڕۆن بەشەق لە گردەکە دەریبکەن، بەدوای ئەمەدا لیستی ناوی کۆیلەکانی نما و جیا بڵاودەکەمەوە، لە بەشێکی دیکەشدا چۆنێتی ئابڕووچوونی خاڵی نما و چیا دەگێڕمەوە کە چۆن دەورو خولی خانمێکی دابوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە