ئەحمەد ئاغا لە کۆتایی ساڵی ۱۹٤۰ دا پارچە زەوییەکی دیکە لەسەر سیلەی جادەی بازاڕی قۆریە دەکڕێت و چایخانەیەکی گەورە و بێ هاوتای لەسەر بونیاد دەنێت .
پاش تەواو بوونی چایخانەکە و کەوتنە خزمەتی گەشتییارانییەوە ، ئیدی ناو باگ دەردەکات و دەبێتە مەڵبەندی کۆبوونەوە و دیداری شاعیران و ئەدیبان و بەرپرسان و سەرۆك عەشیرەتەکان و کەسایەتی ناوداری شارەکە ، لە کورد و تورکمان و سەرجەمی خەڵکی ناوچەکانی دەوروبەری کەرکووك و دەڤەری گەرمیان .
خودی ئەحمەد ئاغایش زیاتر دەناسرێت و دەبێتە جێی ڕامان و ڕێزی هەموو خەڵکی شاری کەرکوك و دەڤەری گەرمیان .