هەڵبژاردن یان خۆخڵە تاندن

Wednesday, 18/04/2018, 23:59

1813 بینراوە


ئێمە لە دە ڤەرێک دەژین هیچ میکانیزم و ئار گۆمێنتێک بۆگۆڕینى دەسەڵات وەهاتنە خوارەوەى سەرۆک لە ئەسپی سەرشێتى دەسەڵات سودى نیە چونکە ئێمە وەک میلەتى کورد هیچ دەستێکمان نەبوە لە دروست بونى ئەو میکانیزم و ئارگۆمێنتانەدا کەپایە گرنگە کانى دیمو کراتى لە سەر وەستاوە وەلەماوەى 20 ساڵى فەرمان ڕەوایماندا هیچ سەرکردەیەکى ڕاست گۆو خاوەن هەڵوێستمان نەبوە کەئەرکى جێ بەجێ کردنى ئەو میکانیزمو ڕیگە دیمو کراتیە بگرێتە ئەستۆ وەکار بۆ جێ بەجێ کردنى بکات ئێمە لەماوەى 20 ساڵى ڕابردو دا خاوەنى چەند وێستگە یە کین کە هەڵبژاردنیان تیا ئەنجام دراوە تائێستە هیچ هێزێکمان نەبینى بەشێوەیەکى دیمو کراتى لەسەر مۆراڵى دیمو کراتى دەساو دەستى دەسەڵات بکات ئەگەر دۆڕا لە هەڵبژاردندا بۆیە هیچ هەڵبژاردنێک ئەم میلەتە ناگەیەنەتە کەنارى ئارامى چونکە  تاکەکانى فێرى ڕەوشت ونەریتى  دیمو کراتى نابن هۆکارە کانیش زۆرن وەناوەکى و دەکیشن هەڵبژاردن بۆمیلەت و کۆمەڵگەیەکە پرنسیپ و باگراوندى خێڵەکى و مانتەڵیتى خێڵ تێبپەڕێنێت وەخێڵایەتى و هۆزایەتى و ناوچە چیەتى دژو ئەنتى دیمو کراتین ئەو ڕەهەندانە ئەگەر چىڕیشەیەکى دورو درێژیان هەیە لەناو پێشینەى میلەتى ئێمەدا وەبەئاسانى تێنا پەڕن موسیبەتە کە لەوە دایە نوخبەى ڕۆشنبیرو سیاسی ئەوانەى خاوەن بڕوانامە دکتۆراو ماستەرن لەقەب و ناونیشانێکى جوگرافی و ناو چەى لەلاى ناوە کانیانەوە دا دەنێن ئەمەش گوزارشتێکى زۆر بڵاوە لەناو نوخبەى ئەم کۆمەڵگەیەدا ئەمە نیشانى ئەدات کەڕەگو ڕیشەى ناوچەگەرى و دەمارگیرى عەشیرەت گەرى و دواکەوتوى لەناو کۆمەڵگەى ئێمەدا هێشتا هەر ماوەو نەمان توانى وە تێى بپەڕێنین بۆیە هەڵبژاردن و دیموکراتى بەئێمە هەزم ناکرێت وەناتوانین پەیرەوى بکەین هەرکاتێک لە هەرشوێنێک لەهەر دامو دەزگایەک هەرزانکۆو پەیمانگاو شوێنێکى ئەکادیمى وڕۆشنبیرى تۆبتەوێت وەک تاکێکى تەندروست و دیموکراتى ڕەفتار بکەیت پاسەوانە کانى خێڵ وناوچەو ئاینى ودەبنەڕێگر لەبەردەم پرۆسە کەدا بۆنمو نە تاکێکى کورد بیەوێت دەنگ بدات حەتمەن بیردەکاتەوە ئەگەر هەمو قەوارەو لیستە کانى لەبەردەست بن ئەوتەنها ئەوە هەڵدە بژێرێت کە نزیکە لە فکرو بۆچون و ناوچەو خێڵ و گروپەکەى خۆى ئەگەر هەمو کاندیدە کان لەوە باشترو ئاکتیڤ تربن کەئەو خزمو عەشیرەت و لە حزب و گروپەکەى خۆیەتى وەهیچ تاکێک نابینیت بیلا یەن بێت وەلە سەر ئەساسی خزمەت کردن کاندید هەڵبژێرێت بۆیە کاندید و هەڵبژێر دراوە کانیش پەیمان و وەعدى وەهادەدەن کە نەک هەرخۆیان بگرەهەمو هێزە کانى ناو گۆڕەپانى سیاسی ببن بەیەک ناتوانن ئەو بەڵێنانە بهێننە دى کەدەدیدەنە دەنگ دەرە کانى خۆیان لێرەوە بۆت دەر دەکەوێت کە تاکى کوردى تاکێکى بەرژەوەندى خوازو ناچە چیە نەوەک تاکێکى تەکنۆ کرات و دیمو کراتى  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە