کە چویتە بەردەم سندوقی دەنگدان، ئیترمافی کڕوزنانەوەت نامێنێت

Friday, 20/04/2018, 1:46

5436 بینراوە


پەندێکی کوردی توێکڵدارمان هەیە کە دەڵێت: "جارێک فێڵت لێکردم  خوا تۆ بگرێت، جاری دووهەم کە فێڵت لێکردمەوە، خوا خۆم بگرێت".
-------------------------------
 لەم ڕوانگەیەوە دەزانین و تاقیتان کردەوە، کە لەڕێگەی ئەو سندوقە ساختەکانەوە سیستەم نەک ناگۆڕێت، بەڵکو تاک بەتاکتان ڕیسوای دەچنەوە و ٢٧ساڵە دەڵێی لە سەر زەوییەکی لە لم دروستکراو وەستاون، تا بێت ڕۆدەچێت و کارەسات و ناخۆشی و بێهیوای و ترس و تۆقین و خەم دەچنەوە.کەچی کە باس دێتە سەر چوون بۆ دەنگدان، ئێوە بیرتان دەچێتەوە کە لەو ساڵانەی گوزەرتان کردوە چ کارەسات و سوکایەتیەکتان دەرهەقکراوە!
 هیندییەکان دەڵێن: "میوەیەکی بۆگەن لەبەرچنەیەکدا هەموو میوەکانی تر بۆگەن دەکات ".ئاخر ئێستا تۆپەڵێک قەڵەم زڕ و بێژی هاتوون لەم ڕێگەیەوە دەڵێن: هەرچۆنێک بێت تۆ بچۆ بۆ دەنگدان، چونکە دەنگەکەت بەکار دەهێنن.
 چەکلێکی فاسد دەڵێت: دەنگ نەدان بێباکیە، پۆخڵێکی تر کە دژی هەموو شتێکی کوردە دەڵێت : دەنگ بدە با ئەمەش نەبێتە هەڵەی ڕیفرادۆم، ئەو بێنەزاکەتانەی بەرگرییان لە مەسعود و ڕیفراندۆمەکەی تورکیا دەکرد، ئێستا لە"سەدام حسێن" زیاتر خەڵک هان دەدەن بەعێراقەوە خۆیان ببەستنەوە، ئەوان لایان وایە، عێراق نیعمەتێکە موچە دەنێرێت و سەیران و سەفا بەردەوام دەبێت.
 کۆمێدیای هەڵبژاردن و چوونە سەر سندوقی دەنگدان لەوە دەست پێدەکات کە تۆپەڵێک کەسایەتی تێکشکا و فاسید و ترسنۆک، پێشتر لەپەرلەمان و هەڵبژێردابوون و پلە و پۆستیان هەبوە، ئێستا دەیانەوێت جارێکی تر ببنەوە بەناوی ترو مەکیاجکردنی دزێوی دەموچاویان و قسەی بریقەداری پڕ ڕیاکاری و درۆی بەردەم شاشەکان دەکەن و بەڵێن و خۆ هەڵکێشان دەدەن لەکاتێکدا خۆشیان باوەڕیان بەوە نییە کە دەیڵێن.
 زۆری ئەو کاندیانەی حیزب و ڕێخراوەکان کە دار و دیوار و ژینگەی ووڵاتیان وەکو خۆیان ناسرین کردوە، ناوی دکتۆرێکیان بەخۆیانەوە نووساندووە، جا گەلێک کە نیولە هەرێمەکەی داگیرکراوە ئەم هەموو دکتۆرەی هەبێت کە لێی دەڕژێت، بۆچی وا داماوین، ئاخر کاندیدێک لە لیستی بەناو ئۆپۆزیسیۆن بێت و لەڕووداو بەرنامەی هەبێت لەگەڵ خزمەتکارانی میتدا، دەبێت لە بەغدادی تاوان چی بکات ؟ 
بەرهەم ساڵح دەیان پۆست و دەسەڵاتی هەبوو جگە لە دزیی و درۆ و هێنانی زرێڤان بۆ سەرکوتکردنی خەڵک و تاوانەکانی ١٧ی شوبات چیتری بۆدەکرێت؟ ئەگەر بێت و شەن و کەوی کاندیدەکان بکەین، ئەو سەرسەری و دزانەی چەند ساڵە لە بەغدادی تاوان چیان بۆ کورد کردووە؟ هەمان شت، کە ئەم تازانەش بەرهەمی دەهێنن.ئەوان دەڕۆن پڕۆژەی حیزب و پڕۆژەی بازرگانییەکانیان دەپارێزن و هیچی تر ناکەن جگە لە فەسادی و سوککردنی نەتەوەیەک نەبێت.
تۆش کە دەنگ دەدەیت و دەچیت بۆ دەنگدان بۆسەر کارتۆنەکانی هەڵبژاردن بەشداری لەو تاوانەی ئەم حیزبانە دەکەیت، کە ٢٧ساڵە بەگەلێکی دەکەن.
 هەموو ئەو قەڵەم زڕو موچەخۆر و عەمیدو نەقیبەی کە لەژێرەوەو لە هەوڵی خەتمی قورئاندابوون و لایەنگری داعش بوون، ئەوانە تاوانبارن و بەو هەڵمەتانەی کە خەڵک هاندەدەن بۆ بەر سندوقەکانی دەنگدان.
 بۆیە مرۆڤی بەکەرامەت جارێکی تر یاری بەکەرامەتی خۆی ناکات و خۆی هەڵناخڵەتێنێت، باوەڕ بەو هەموو فیشاڵە مەکەن، کە ئەم بازرگان و دەست و پێسپیانە نمایشی دەکەن.تاکە جارێک هەڵوێستان هەبێت بۆ خاتری ئەوەی کەرامەتان بۆ بگەڕێتەوە.
---------------------------

راپرسی

  • بۆ هەلبژاردنەکان دەنگ دەدەیت، یان بایکۆت دەکەیت؟
  •  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە