چیرۆکی "فسفس پاڵەوانە" گوندییەکە

Saturday, 21/04/2018, 0:16

3437 بینراوە


ژیان زۆر سەمەرەیە ...!
 فسفس پاڵەوان، دەچێت بۆ شارێک، نەخەڵکی ئەوێیە نە مێژووی و نەڕەگەزیی دەیباتەوە ئەوشارە، بەڵام وا خۆی دەردەخات لەباوانەوە، بە بارە ترێوە هاتوون و لە شار "ترێ بە گەنمیان" کردوە، هەموو هاوینێک قەتارێک لە هێستر و ئەسپ و گوێدرێژ، بە بەرچنەی ترێ و هەڵوژە و شەمامەوە  ڕوویان لە شار کردوە، ئەوان لەمێژە  بنەچەیان لەوێ داکوتاوە  و جارناجارێک کەبابی شاریشیان  خواردوە.
 هەموو ئەو چەکلانەی لەزەمانی بەعسدا هیچ هەڵوێستێکیان نەنواندوە، یان بەدیوەکەی تردا تەنها وەرەقەیەکی جاشی سوکیان  لە باخەڵ نابوو ، یان
تەنها لە فەوجێکی سوکدا ناویان تۆمارکردبوو لای خزمێک ناسیاوێک سەرەک عەشرەتێکی نەخوێندەوار ،  ئەوا ئەمڕۆ هەست بە تێکشکان دەکەن و دەیانەوێت وەک پاڵەوان، یان وەک ئەو ڕۆژانەی کە بەڕاستی کۆمەڵێک خەڵکی پێشمەرگە هەبوون، شەو دەچونەوە ناوشار و چالاکیەکیان دژی بەعس و داگیرکەران دەکرد، ئەوانیش وا نیشان دەن کەشتن  . بەڵام ئێستا فسفس پاڵەوانەکە ئەو مێژووەی نییە کە چیرۆکی ئازایەتی بگێڕێتەوە ، لەناخدا هەست بەتێکشکان دەکات  چونکە هیچی نییە بۆ باسکردن.
 بۆیە لەگەڕانەوەیەکدا دار و بەرد دەخاتە ژێر زومی کامێرای مۆبایلەکەی و فەیس  بوک و تۆڕە مێدیاکان پڕ دەکات لە وێنە و قسە و دەڵێ : من وەک تارماییەک، وەک قارەمانێک خێرا و ئازاو قۆز و پیاوی بەهەڵمەت گەڕامەوە، گەڕامەوە تا لەناو تارمایدا دەستی خۆم بوەشێنم  ، من هەموو ئەو جێگایانە چوم کە لێیان قەدەغەکردبوو. سەردانی چەند کەسم کرد بەنهێنی ، بەگرد و شاخەکاندا هەڵزنام، وێنەم گرت لەسەر گۆڕو مشایەخەکان  ، لەسەیرانگاکان  گوێم  لەدەهۆڵو زوڕناگرت ،  شایەرەکانم  شاباش کرد تا چەند بەندم بەسەردا هەڵدەن . پاشان بە ئۆتۆمیل و چاویلکەی ڕەشەوە  بەشەقامەکاندا  گەڕام  و سوڕامەوە .  هەموو شتێک و هەموو کەسێکم خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆمەوە، نەدەزگای زانیاری، نە ئاسایش، نەپاراستن، بەهاتنەکەیان نەزانیم. ئەوان لەشیرین خەودا بوون .
  حەزم دەکرد هەینی بچم گوێ لە ووتاری د. عەبدول لەتیف بگرم، حەزم دەکرد بچمە قوتابخانەی سیاسی و گوێداری پیاوی ٢٢کۆپتەرەکە و پیرەی فایلدار بم ،  ئارەزووم بوو بچمە سەرگۆڕی  تاڵەبانی و بارزانی دارجگەرە .
  بەڵام ترسام پلانەکەم لێ تێکبچێت و ئەو کارەی بۆی چوم وەک خاڵە رەحیمی هاوڕێم جێبەجێ نەکەم . دواجار بەدڵ حەزم دەکرد ئەمیری خەوەکەش ببینم، تا بزانم ئەم جارە لەجیاتی ترێ و کاڵەک، سەر و پێی ژێرپردەکە یان کەڵەشێریان لەگەڵ پێغەمبەر نۆش نەکردوە؟
 من "خاڵە رەحیمم" کەی بمەوێت دەڕۆمەوە ، دەڕۆمەوە ئەم جارەیان دەبێت دەست بوەشێنم، جاری یەکەم تەنها بۆ چاودێری کردن چووم، بەڵام جارەکانی تر واوەیلا بەحاڵی دەزگاکانیان؟
 تێبگەن ئێوە و دەسەڵاتیش، "جیمس  بۆنێک"ی کوردی  سەردەمی هاتوە  ، ئەوەمنم وەک تارماییەک کەی بمەوێت دەگەڕێتەوە، دەگەڕێتەوە لەچایخانەکاندا چا دەخۆمەوە ، لەمزگەوتەکاندا نوێژی بەکۆمەڵ دەکەم  ، لەشەقامەکاندا پیاسە دەکەم ، شەق لە کارتۆنی بەتاڵ هەڵدەدەم ، تەزبێح بادەدەم  مۆڕە لەخەڵک دەکەم ، تەنها چاوەڕێ بکەن ها کە ئۆتۆمبیلەکەی هاوڕێم "جیمس بۆند"م وەرگرت و گەڕامەوە، ئای چیتان لێبەسەر دێنم، دەبێت ئیتر نەوە دوای نەوە چیرۆکەکەم بگێڕنەوە. دەبێت هۆڵوید و بۆڵوید شەڕ بکەن لەسەر چیرۆکەکانم کامیان بیکەنە فلیم؟

 من  تائێستا خۆم  پیشان نەداوە کەچیم لەباردایە  ؟ بەڵام ئەم گەڕانەوەیەم  تواناکانمی زیاتر ڕۆشن کرد ، ئێستا دەزانم دەتوانم لە خێرایدا حیزب و ڕێخراو دروست بکەم ، دەتوانم بچمە ناو پەرلەمان و لەژێر ڕکێفی وێنە زەبەلاحەکەی مەلامستەفادا  دەستهەڵبڕم و  دژی جگەرەکێشان بم لەمۆڵەکان ، بەڵام هەرگیز  خۆم لەقەرەی  ئەوەنەدەم  باس لەدەرکردنی سوپای تورک بدەم ،چونکە ئەوە بفەیە ، دەتوانم لەماوەیەکدا ڕیش دەنێم و سمێڵم تەنک کەم  و شەرواڵی کورت لەبەرکەم  و هەرچی حەدیس و ئایەتە بەعەرەبیەکی قەواعیدی لەبەری کەم ، دەتوانم  ببمەشاهیدی هەموو ئەو ئەمیرو مەلا گەورانەی ژن دوای ژن دەیهێنن  .
ئاخر خەڵک ئازادە ژنێک خۆی بیەوێت  ببێتە ژنی ئەمیر  من بۆ بەرگری لێبکەم ؟  من  "جیمس بۆند"ی کوردیم ڕاستە لەگوندا گەورەبووم ، بەڵام حەزم بەژیانی شارە   هەموو خەڵکی مە  گەڕەکێکیان ئاوەدان کردۆتەوە  لەشار  جار ناجارێکیش بۆ سەیران دەچنەوە گوند ، بەڵام   تا بن ڕەزەکان بە ئۆتۆمبێل دەچن، چونکە لەشار  کەس  ئارەزووی پێ ڕۆشتنی نامێنێ . 
دواجار  من گەڕامەوە  دەبوو  گەڕانەوەکەم  پیشان بدەم چونکە  زۆرکەس نەیان دەتوانی  باوەڕ بەوە بکەن کەمن چۆن  ئاوا بڕیارێک دەدەم ؟  ڕاستە ترسام بەڵام  ترسەکەم  بەڵام چۆن شێر دوای هەموو پێنج هەنگاو سەیری دوای خۆی دەکات ، تادڵنیابێت کەس بەدوایەوە نی یە. 
منیش وام کرد ، خوانەخواستە ناڵێم من شێرم ، بەڵام لەو پاشای دارستانەوە فێربووم کە ئاگام لەخۆم بێت ، چاوەڕوانی سەفەری جەهەنەمی تربن. ها کە سەفەرەکەم کرایە فیلیم . ئەوسا دەزانن ئێوە لەگەڵ  کێ سەمادەکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە