کێ بوو شکۆی دەزگای پاراستن و ئاسایشی پارتی بارزانی شکاند!

Saturday, 21/04/2018, 14:22

8560 بینراوە


یەکێك لە وانەکانمان لە قوتابخانە، باسی شوانەی درۆزن بوو، کە  ڕۆژگارێك هەر چەند هاواری دەکرد: (گورگ لە مەڕەکەمی دا) ... (کورگ لە مەڕەکەمی دا)، خەڵکی ئاوایی هەموو دەڕژانە دەرەوە ڕوو بە شاخ و دەشت تا خۆ بگەیەننە شوانەکە بۆ هاوکاری، کە هەموو جارێ درۆی دەکرد بەم هات و هاوارە، بە هەڕێکەوت ڕۆژێك گورگ پەلاماری مەڕەکانی دا و هەر چەندە هاوار دەکات کەس نایەت بە هانایەوە.
ئەم کابرایەش کە هیچ کەس نەهات بە هانایەوە لەم هەموو درۆیانەی کە هەڵی بەستوون، بەڵام ئێمە بە حسین چۆدار ناوی دەبەین و گەر بێ ڕێزی نەبێت بە چۆدارەکان، سوێند خواردنەکەی ئەو و لە ملدانەکەی ئێمە کە بۆی بڵێین ئەشهەدوبیللا وایە، هێندەی گوتووە پیلانی ترۆریان بۆ دانام و پووچەڵمان کردۆتەوە، بکەوێتە ناو تەڵەوە کەس باوەڕی پێناکات.
وێنەکان خۆیان دەدوێن!
با چاوێك لەم وێنەیەی خوارەوە بکەین، دەبینین ئەم فیشەکەی کە حسین چۆدار دەڵێت کە ماتۆرسوارێك ئەم گوللە وێڵەی تێهەڵکردبێت، کە لە دەرکەی ئەم ئوتوموبیلە  رەد بووبێت و لە شانە پان و پۆڕەکەی حسین چۆدار کەوتبێت، ئەم وێنەیەی کە ئەمان خستویانەتە دەرەوە وەکو بەڵگە بە هیچ شێوەیەک و مەنتقێك ئەوە شوێنی فیشەك نییە، با ئێمەش هەر لە ملمان بدەین و بڵێین ئەشهەدوو بەو گەردنەم وایە.
با بێنە سەر ئەو باسەی کە ئەم جێی فیشەکە کە دوور لە چاوی چۆدارەکەمان، کاتێك  فیشەکەێك لە دەرکەی ئەم ئوتوموبیلە ڕەد بووبێت، شانی حسینی گرتبێت، کەواتە دەبێت دەرکەی ئوتوموبیلەکەی کون بوبێت، دەبێت تیشکی ڕووناکی بەو کونەدا تێپەڕێت و ڕوناکی یەک بگاتە نێو دەرکەکە، کە هیچ وا نییە، یان ئەو فیشەکە دوای ئەمە لە نێو ئوتوموبیلەکە شوێنکی دیکەی بەرکەوتبێت کە دەریبخات ئەم فیشەکە وێڵە جیا لە ڕووی ژووری دەرگاکە کە هیچ لەشوێنی فیشەکیش ناچێت، و شانی حسین کە خۆی و لە گەڵ حەسەنی برای دەڵێن، ئەم فیشەکە وێڵە کە گرتوویەتی، و خەلیل نادریش دەڵێت هیچ کەس بریندار نەبووە، جا لێرە نازانین بە سوێندی عەباس باوەڕ بکەین یان بە کلکی کەڵەشێرەکە.
بەڵام بۆچی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەرپرسیاریەتی پاراستن و ئاسایشی ناوچەی زەردیان لە ئەستۆیە، دەبێت ئیزن بەم کابرایە بدەن ناوچەکەیان بە ناوچەیەکی نائاسایش لە قەڵەم بدەن و کۆماری سێدارە لەم ناوچەیەدا بە هێزێکی دەست ڕۆیشتوو ناو ببەن.
ئەوە چەندەمین جارە لە نێو میدیا گشتییەکاندا حسێن یەزدانپەنا باس لە پلان دانانی تیرۆری خۆی دەکات، بەڵام هیچ کامێکیان ڕاستی تێدا نەبووە، هەر وەك لە دوو ساڵ و چەند مانگێك لەمەوبەر بە پلانێکی قێزەونانە لە سەر لاوانی عیلام کە هەموویان بە نەخشە داڕێژراوەکەی خۆی ترۆریان کردن، کە خۆم وەک شایەت و چەندین شایەت و بەڵگەی دیکەش هاتونەتە دەرەوە کە هەموو ئەمانە دەیسەلمێنی کە خودی خۆی ترۆریستە، و خودی ئەو کەسەش کە ئەم کرەدەوەیە ئەنجام داوە بە ناوی ڕەحیم، دانی بەوەدا ناوە کە ئەم کردەوەیە بە دەستی ئەم و بە پلانی حیزبی کراوە، کە ئێمە باسمان لە چۆنێتی و هۆکاری ئەم تیرۆرانە کردووە،  ئەم بەڵگانە لای پاراستنی پارتی هەن. بەڵام بەم هەموو بەڵگەشەوە هێشتا هەر خەریکی دەرهێنانی فلیمی هۆلیودە. و خۆی کردۆتە شێری مەیدان لە نێو خەباتی حیزبەکانی دیکەدا و خۆی بە سەربەخۆ دەزانێت، بێ دەنگی پاراستنیش لە بەرژەوەندی کۆماری سێدارەیە،  حسینیش بەم کردەوانە گیرفانی خۆی پڕ دەکات، ڕۆژێك دوای ئەم کردەوەیە لە سەیرانگاکانی پشت پیرەمەگروون لە سەیرانگایەکی کە ڤیلایەکی تایبەتی خۆیەتی بە بێ پاسەوانی تایبەت لە سەیران بوو.
دەبوو  پاراستن و ئاسایشی پارتی ئیدی ئیزن نەدەن بەم حسین چۆدارە، لە بەرژەوەندی خۆی ناوچەکە بە ناوچەیەکی نائارام باس بکات.  دوژمنانی گەل بە دەست ڕۆیشتوو و توانا ناودێر بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە