بۆعمید عبدالخالق و بەلتەجیەکان دەستبردن بۆ ژنانی هەولێر هیلی سوورە باجی راستەوخۆی دەبێت.

Saturday, 21/04/2018, 19:56

4936 بینراوە


خۆپیشاندانەکانی هەولێر پارتی بەگشتی و بالی نێچیری توشی فۆبیاکردووە دەیانەویت لە رێگای کۆمەلێک پیلانی زۆر ناشیرین تۆلە لەخەلکی هەولێر بکەنەوە ،پیلانەکەیان بەشیوازکە کە ئەوەند گلاوە کە نیازی دەستبردنیان بۆ ژنانی تێکۆشەری ئازدیخواری هەولێریش دەگریتەوە.
بەکورتی پیلانەکەیان دووبەشە.
1- بەپالەوان کردنی ئەم بەلتەچیانەی لە ماوەی رابردووە کە ئازاری خەلکی هەولێریان داوە ،وە قەرەبۆکردنەوەیان لەورری مادی و مەعنەوەی ، رووە مادیکەی بریتی بوو لە خەلتکردنی تاک بە تاکی بەلتەچیەکان لە لایەن مەکتەبی نێچیر و بەلێنی بەرزکردنەوەی پلەیان لەماوەی داهاتووی نزیک ، رووە مەعنەوەیەکەش بریتیە لە دەرخستنی ئەم بەلتەجیانە لە شاشەی کەنالەکانیان بەتایبەت کەنالی رووداو بۆ دوو مەبەست یەکەمیان بریتیە لە ناساندنی بەلتەچیە ملپانەکان وەکو کەسانیکی جەلاد بۆ ترس بلاوکردنەوە لەشاری هەولێر ، دووەم بە هەموو ئەو کادیرانەی پارتی بلێن لە هەولیر کە رەتیانکردبووە لەکاتی خۆپیشاندانەکان ئازاری خەلکی هەولێر بدەن ،کە هەندێکیان لەترسی ئەوەی ناویان نەچیتە نیو مالپەری رۆژنامە و گۆڤار و تۆرە کۆمەلاتەیتەکان هەندێکیشیان وویژدانیان رێگەی پێنەدابوون وە خۆپیشاندانەکانیان بە مافە زەتکرەوەکانی خۆیانیان پیناسەکردبوو، نموومە بۆ ئەمە دەرخستینی سەبوور زیارەتی لە شاشەی رووداو لە بەرنامەی 10 پرسیاری رەنج سەنگاوی کە ئەم سەبور زیاریتە هەمان بەلتەجیە کە لە رۆژانی خۆپیشاندانەکان وویستی مۆبایلی رۆژنامەنووس نیاز عبدللە بدزیت و بۆ عبدلخالق تەلعەت ببات لەبری ئەوەی دادگایی بکرێت ئێستا بووە بووە بە پالەوانی بەرنامەی رەنج، لە رۆژانی داهاتوش ئەوانی تر دەبینین ، کەئیستا بوونە بە ئامرازی دەنگ کۆکردنەوە کە هەریکیان لەسنورێک کولفی کول کراوە بەپارەی زۆرەی کە دەیبەخشنەوە.
2- ئەمشیان دوو بەشە، بەشێکیان جێبەجێکرد لە ریگای دامودەزگاکای حکومەتی هەرێم بە سزادانی هەموو ئەو کەسانەی بەشداری خۆپیشاندانیان کردبوو نمونە وەکو سزادانەکانی بەرێوەبەرایەتی پەرەوەری و تەندروستی و زانکۆی سەلاحەدین ، بەلام ئەوەی جێگای ترسە بریتیە لەو شەپۆلەی ئیستا پارتی خەریکەتی ئەویش بە سزادانی جەستەیی ئەو کەسانەیە کە مووچەخۆری حکومەت و دەستەمۆی بن دەستی خۆیان نین وە دەیانەوێت لەناو ئەو هەلمەتەی پروپاگەندەی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق جێبەجێی بکەن دژی رۆژنامەنوسان و چالاکوانای مەدەنی دیاری هەولێر بە چەند شیوازیکی زۆر نامەردانە و ناشیرین کە هەندیکاین تاکتیکی کۆنن وەکو دەسەتەمۆکردنیان بە پارە و پۆست تەنانەت لیدان و دروستکردنی دۆسییەی یاسایی و بلاوکردنەوەی پروپاگەندە لەسەریان بەلام هەندیک لە تکتیکەکانیان نوێن و زۆر قیزەونن وەکو دەستبردن بۆ کەرامەتی ژنانە ئازا و دلیرەکانی هەولێر ، کەمن مەبەستمە ئەوە بەووردی باسبکەم.
ئەوەی پارتی توشی شۆککردووە لەم خۆپیشاندانانەی هەولێر بەشداری زۆری ئافرەتان و ژنانی قارەمانی هەولێربوو لە خۆپیشاندانەکان کە بەدەنگە دلێرەکانیان زەنگی سەرەتای کۆتایی دەسەهەلاتی دکتاتۆریان بە گویی پارتی دا لە هەولێر کە تاوەکو ئیستاش پارتی لە هۆکاری ئەم بەشداریە کاراییەی ژنان و ئافرەتانی هەولێر تێنەگەیشتووە ، بۆیە ئەمە وایکردووە ئێستا گروپێکی شەقاوەی و سەرسەری پارتی دروستبکەن کە ئەندامەکانی ئەم گرووپە زۆربەیان خەلکی هەولێر نین و ناسراویش نین کە عمید عبدالخالق تەلعەت سەرپەرشتیان دەکات نیازی کاری نائەخلاقیان بەرامبەر چالاکوانان و رۆژنامەنوسە دیارەکانی خۆپیشاندانەکان هەیە وەکو رفراندنیان و تەخدیرکردنیان و دروستکردنی ڤیدیۆیی سیکسی لەسەریان و یاخود رووتکردنەوەیان و ڤیدیۆکردنیان.
بۆیە لیرەوە ئەم عبدالخالق تەلعەتە ئاگادار دەکەینەوە دەستبردن بۆ هەرێکێک لە بەشدارانی خۆپیشاندانەکانی هەولێر تۆ بەرپرسی لێی وە دلنیاشت دەکەمەوە باجی راستەخۆش دەدەیت، وە ئاگاداری ئەوەشین هێشتا ئەو شەقەی رۆژنامەنوس نیاز عبدللە لە رۆژی خۆپیشاندانی کارمەندانی تەندروستی لێداویت لە بری دزینی مۆبایلی خۆی لە لایەن بەلتەچیەکەت لە هەولێر لەبیرت نەچووە ، وە ئاگادری پلانە ناشەریفانەکەتین دژی نیاز خان ئامان نەکەی کاری هەلە بەرامبەری بکەی تۆ بەبەرپرسیاری ئەوە دەزانین و وە دەبێت باجی راستەوخۆش بدەیت ، لە بەرامبەر نیاز خان بە تایبەت و گشت بەشدارانی خۆپیشاندانەکانی هەولێر بە گشتی.
ئەمە دواین ئاگادرکردنەوە بۆ تۆ بەر لە کارەکەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە