گرتنی ڕەبایەی بەعس، لەسەر مێزی خواردنەوە

Saturday, 21/04/2018, 22:52

8011 بینراوە


پێشمەرگەیەکی بەناویەکێتی تەمەن ٧مانگەی سەردەمی شاخ  لەسەرمێزی خواردنەوەدا فوو بەخەباتی خۆیەوە دەکات و دەڵێت من لەسەردەمی پێشمەرگایەتیدا  هەفتە نەبوو ڕەباییەکەی سوپاسی بەعس یاخود جاشە خۆفرۆشەکان نەگرم.
برادەرێک لەو مەجلیسەدا زۆرباش مێژووکەی دەزانێت و پێی دەڵێت کاکی من تۆ چاک دەناسم کە چەند ترسنۆکیت. ئیتر درۆی ڕەبایەگرتنی سەردەمی شاخمان بۆپێ دەفرۆشیتەوە.
ئەم پەڕەگرافەی سەرەتا دەبەستمەوە بەو دوو ڕووداوەوە یەکێکیان خۆم وەک شاهید نەک شەهیدی زیندوو بینیم ئەوەی تریش بەیاننامەی کۆمەڵێک کادر و تێکۆشەری بەناودێرینی گەرمیانە لەسەر مەلابەختیار کە لەکوردستانپۆست خوێندمەوە.
١- من یەکێک بووم لەو پێشمەرگانەی ساڵی ١٩٨٧ ئەرکی گواستنەوەی مەلابەختیارمان پێ سپێردرا لەزیندانەکەی یاخسەمەرەوە بۆتیپی ٩٣ی کۆیە لەگوندی کانی بی دەشتی کۆیە.
بۆ سەلامەتی گیانی ئەو مەفرەزەیەی ئەرکی گواستنەوەی مەلابەختیارمان پێ سپێردرابوو هاشم کۆیی لە یاخسەمەر بەگوێزان پاک پاک سەری مەلای تاشیبوو لەگوندی سێکانیان مەلایان گەیاندە لامان جامانەیەکیان لەسەری پێچابوو ڕێک لەپاسدارو بەسیجی ئێرانی دەچوو.
دوای دوو ڕۆژ گەیشتینە گوندی بۆڵقامیش ئەم گوندە نەک هەرگوندنشینەکانی بەڵکو چۆلەکەی گوێسەبانەی گوندەکەش سەربەحیزبی شیوعی بوون سەرەتای ساڵی هەشتاکان مەلابەختیار لەم گوندەدا پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی شیوعی زۆرنامەردانە شەهید دەکات .
ئەنجومەنی گوندەکە من وهاشم کۆیی و کاک هەژاری دابەشکرد بەسەرماڵێکدا پیاوی ماڵەکە لەماڵ نەبوو مێرەژنی ماڵەکە ئەوەی هەیان بوو دەرخواردی داین کاتی چاخواردنەوە مێرەژنەکە زۆر سەرنجی مەلابەختیاری دەدا و پێی ووت تۆ مەلابەختیاریت؟ مەلاش ووتی بەلێ مێرژنەکە ووتی هەرلەگەڵ هاتنەژورەوەتاندا دڵنیابووم  کەتۆئەویت ئیستا خۆت ووتت ئەوم زۆر پەشیمانم لەوەی نانم بەبکوژی براکەم داوە چونکە تۆ لەم گوندەدا براکەی منت شەهید کرد کەپێشمەرگەی حیزبی شیوعی بوو مەلا ووتی من ئێستا یەخسیری ئەم مەفرەزەیەی یەکێتیم بەس بەڵێن بێت گەر ئازادبووم تۆڵەی براکەت لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان بکەمەوە .
ئاخرمەلای گەمژەی بێکەرامەت کەتۆ دیلی مەفرەزیەکی وەک ئێمەبوویت چۆن بەڵێن بەخوشکی کەسێک دەدەیت خۆت لەکەمینێکی ترسنۆکانەی سەردەمی شاخدا شەهیدت کردبێت
٢- کۆمەڵێک کادرو تێکۆشەری بەناودێرینی گەرمیان بەبەڵگەوە بەیانامەیەکیان لەسەرمەلابەختیار بڵاوکردۆتەوە وەک ووتم لەکوردستان پۆست خوێندمەوە لێرەوە هەندێ لەوڕستانە دەنووسم کەبەجدی بەس لەم جنێوفرۆشانە دەوەشێتەوە ئاخر ئێوەی پیسخۆری دزومافیا بەئێمەی نوسەرانی کوردستان پۆستتان دەوت جنێوفرۆش دەوەرن سەیری دەم پیسی یەکێتیەکان بکەن چلۆن ئەشیعە بۆپاش و پێشی مەکتەب سیاسیەکی وەک مەلابەختیار دەکەن؟  پاشانیش باخەڵک سەرپشک بن کێ جنێوفرۆشەو کێش حەقیقەت وەک خۆر دەردەخات کەکوردستانپۆستە.
سەیری هەندێ لەپەڕەگرافی کۆمەڵێک کادرو تێکۆشەری گەرمیان بکەن دژ بەمەلا بەختیاری بەرپرسی کارگێڕی مەکتەب سیاسی یەکێتیەکەیان.
لەکۆتایدا جێگایی سەرەنجە بڵێین:-
- کەسێک کە پاس و بەرگری لە قنی خۆی پێ نەکرێ بەچ خەیاڵێکەوە نیازیەتی ئێمە پاسی حزبێکی گەورەی وەک یەکێتی پێبسپێرین؟
- کەسێک کە هەزاران مەلەفی ئەخلاقی (بە هەموو جۆرەکانیەوە) لەسەر بێت، ئەبێت چۆن و بە کام ڕووەوە ببێتە بانگەشەکەری حزبێکی گەورەی وەک یەکێتی؟
- کەسێک کە شوناسی نادیار بێت، وا چاکترە بچێت فەحسێکی (DNA) بکات بۆ ئەوەی بزانێت کوڕی مەحمود شوکریە یان حەمەی ئاشەوان، نەک هەوڵی بوون بە کەسی یەکەمی حزبێیکی وەک یەکێتی بدات.).آ
سەرچاوە:
1- لینکی بەیاننامەی کادرەکانی یەکێتی لەدەڤەری گەرمیان
2- هەروەها لە خوارەوە بۆ یەکەمجار لە کوردستانپۆست گۆڤاری ئاڵای شۆڕش ژمارە 3 بخوێنەرەوە کە مەلا بەختیار و هاوەڵەکانی دەریان دەکرد، بزانە چۆن عێراقچیتیان لێدەچۆڕێت و خەباتیان بۆ کێ و بۆ چی کردووە؟ (تێبینی: تکایە هەر کەسێک ژمارەکانی دیکەی ئەو گۆڤارەی لەلایە بۆ کوردستانپۆستی بنێرێت)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە