(دەدەرکەون)

Wednesday, 25/04/2018, 23:36

2652 بینراوە


دەدەرکەون دەدەرکەون
ئەوە عەیامێکە لەکوێن..؟!
ئەی ئەوانەی لەگەڵ دوژمن
وەک ماکەوو........
لەگەڵ یەک وەک نێرە کەون
دەدەرکەون ئێوە عەیامێکە لە کوێن..
بۆچی ونن؟!
دەدەرکەون..
ئەی ئەوانەی عەشقی دزیی
قوتی ئەوو.. قوتی ئەم و..
قوتی منن...
ئەرێ بۆچی ناتان بینین!!؟
ئێوە مرۆڤن شەیتانن؟
ئێوە جنن..؟
ئەرێ ئێوە نێرو مێتان
بۆچێ لە گەڵ یەکدا پیاوو
بۆ دوژمن وەک شۆڕە ژنن..؟
دەدەرکەون مەیمونەکان
هۆجرجینە
هۆ دزینە هۆو مشکەکان
لە کام کونن..؟!
دەدەرکەون دەدەرکەون
پشویەک بدەن لە ونبون
ئێوە زۆر دەمێکە ونن..
بوکوێوە چون؟
دەدەرکەون دەدەرکەون
پشویەک بە ژین لە مژین بدەن
کاتی هەوا هەڵمژینە..
واوادەی پێدانی هینە..!
وا کاتی هەڵبژاردنە
کاتی بەڵین و پەیمان و
درۆی زل و سوێند خواردنە
کاتی گەل بە گێل زانین و
بە گەلە کۆمەکێ بە گەل رابواردنە
دەدەرکەون دەدەرکەون
یەک بە لەرزانەو بەرمورو
یەکێ بە جامانەی سورو
یەکێ بە ریشی دروینەو
هەندێ بە سمێڵی چەورو
دەمی گەرم وزاری نەرم و
دڵی رەقی وەک بەردەوە
یەکێ بە کەشیدەی سەوزو
کراسی شۆڕو زەردەوە..
ئەرێ بەڕاست ئێوە زەرون؟؟
یا گەنەی بنی گونی گا
خۆهیچ کە س لە ئێوە ناگا
هەمو شتی هەڵدە لوشن!
هەر تێر نابن..
هەمو شتێکتان پێ دەڵێین
هەر فێر نابن..
شەرمە بۆتان
ئیتر بەسە..
بە س بۆ دوژمنی بمژن
خوێنی سورو نەوتی رەش و
وزەی لەش و ورەی ژینمان
بەس بکوژن
هێزو بیرو لاوو پیرو
دەیرو دینمان
ئیتر تاکەی بەسیە مژین
دەبا ئێمەش تۆزێ بژین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە