بەرهەم ساڵح ئەمەت لەبیرە ؟

Wednesday, 25/04/2018, 23:47

4947 بینراوە


بێکەرامەتی لە نیشتمانی ئێمەدا لەلوتکەدایە، ئەمەش پەیوەندیەکی قوڵی بەمێژووی خیانەتکردنەوە هەیە، هەر بۆ نمونە سەدان خۆفرۆش و جاش و تاوانبار، کاتێک دەهاتنە دەرەوە و دەچونە ناو حیزبەکانەوە، کەس لێیانی نەدەپرسی کابرا تۆ تا دوێنێ جاش بوویت، چۆن لەپڕێکدا بووی بەشۆڕشگێڕ؟ ئەمە ئەو مێتودە بوو، کە تاکی کورد سڵی لە خیانەت و تاوان و خۆفرۆشی نەدەکردەوە.
لەدوای ڕاپەڕینەوە کاتێک هێزە فشەلەکان لەودیوو سنور هەتنەوە ناو شارەکان، لێبوردنێکیان بۆ خۆفرۆشان دەرکرد، ئیتر چاک وخراپ تێکەڵی یەکتر کرا، پاشان فەیلەکان ئاشکرابوو، لەباتی ئەوەی فایلدارەکان بدرێنە دادگا، بوون بەمەکتەب سیاسی و پەرلەمانتار و نوێنەری حوکمەت، بکوژ و ببڕ خۆیان بوون، پاشان لەپلینوێمێکدا هەمووشیان چەپڵە ڕێزان کران، وەک ئەوەی قارەمانی ڕووداو و شەڕەکان بووبن.
لە١٧ی شوباتدا "بەرهەم ساڵح"، کە ناشرینترین بەرپرسی ئەو ڕووداوە بوو، گەلەکەی ئازاردا و بێسڵەمینەوە داوای لە خوێڕیەکی وەک خۆی نێچیر بارزانی کرد، کە هێزی زڕێڤانی بنێرێت بۆ سلێمانی بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی.
دوایش هەموو ئەو چەکل و لومپانەی کە ڕاستەوخۆ بەشداربوون لەتاوان و سەرکوتکردنی خەڵکدا، بەرهەمی پاداشی کردن و تاوانەکانیان دزە بەخۆنەکرد. 
ئەمڕۆ ئەم کابرایە بەناوی لیستی هاوپەیمانی بەرهەم کەوتۆتەوە فریودانی خەڵک و بە ووشەیەکیش چی یە ڕۆژنامەنوسێکی خوێڕی مێدیایەک پرسیار لەم پیاوە پوتە ناکات، وەڵامت چییە بۆ تاوانەکانی ١٧ی شوبات؟ بەڵکو بە پێچەوانەوە نمونەیەکی وەکو مەسعود عەبدولخالق، کەمال رەئوفێکی هاوڕێی رێبوار وەلی ، کە هەردووکیان میدیاکارن دەچنە ناو لیستەکەیەوە، داوەشێن بۆ خۆتان و پیاوەتیتان هەی سەرشۆڕینە
بێمەڵامە نییە بەرهەم ئێستا ڕێگەی پێدەدرێت لە دهۆک و زاخۆ تەراتێن بکات، کەچی کاتێک سەرۆک وەزیران بوو ئەو پیاوە نەبوو بەسەردانیش بچێتە زۆنی زەرد. لە هەولێریش بە جفرە قسەی لەگەڵ خەڵکی سلێمانیدا دەکرد.
گەلێک کەرامەتی هەبێت جارێکی تر ناچێتەوە بەر سندوقی دەنگدان و خۆی هەڵخلەتێنێت، چونکە ئەمانە دەبێت بەچاک و خراپیانەوە لە دادگای گەلدا ڕابگیرێن، نەک متمانەیان پێبکەیتەوە و بچین گوێ لەکاوێژیان بگرین، کە سەرتاپا درۆ و فریودانە.
دوا پرسیار لەم پیاوە نابوتە ئەوەیە کە پێی بڵێین ئایا ئەنفالی زانکۆی سلێمانیت دێتەوە یاد؟
--------------------
(کیشەى کورد ئەوەیە زاکیرەى زۆر لاوازە .. تکایە بیخویننەوە با بیتەوە بیرتان) .. ئەو کاتەی ئەنفالکراین سەرۆکی ئەو کاتەی حکومەت (بەرهەم سالح)، کە ئیستا سەرۆکی ئێستای هاوپەیمانی و دیموکراسی و دادپەروەرییە. هەرچی جنێو و سوکایەتی هەبوو بە خوێندکارانیان کرد، تەنانەت بە خوا و پێغەمبەریش. جا بیرمە پاسێک هەر هەمووی کچ بوو زۆرینەشیان حیجاب بوون، سوکایەتی دنیایان بە حیجاب و لەچکەکانیان کرد..
جا راگری کۆلێژێک هاتە ناو پاسەکەمانەوە ووتی:
- کێ یەکگرتووە؟ کەس دەنگی نەکرد! 
- کێ کۆمەڵە؟ کەس دەنگی نەکرد!
- کێ گۆڕانە؟ کەس دەنگی نەکرد...
ئیتر چووە خوارەوە هەر لە سەعات دەی بەیانییەوە بێ نان و بێ ئاو دایان ناین، تەنانەت نەیان هێشت جامی پاسەکانیش بکەینەوە، تا سەعات پێنجی پاش نیوەڕۆ لەو چەمەی قولەرێسی ماینەوە. دواتر دوو دوو دەریان کردین و ووتیان بڵاوەی پێبکەن، فەرمانی تەقەمان پێیە ...
دوای بەربوونمان هەموومان لای هۆڵی مۆنالیزا کۆبوینەوە، کەوتنە تەقەکردن لێمان، برادەرێک ڤیدیۆی تۆمار دەکرد، کەوتنە دوای ئەو برادەرەمان، بەو چەمەی چەقاندا دەتگوت ئاسکە ڕای دەکرد، چەکدارەکانیش قەناسیان بۆ دانا و نیشانیان لێ گرتەوە، تا لێی بدەن، بەڵام فریای نەکەوتن، باش بوو دیار نەما نزیکی ئێوارە گەیشتینەوە بەشی ناوخۆ.... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە