ساتیرە رەخنە: لە پرسەی ژنانی دلۆڤاندا چی روویدا؟

Wednesday, 02/05/2018, 12:13

5008 بینراوە


لەنێوان خزمەتکار و  خزمەتکارییدا جودایی هەیە، ئەوانەی لە پرسەی ژنانی دلۆڤانی قارەمان کۆبوونەوە، بۆ دەرمانیش پیاوت تێدا نەدەدۆزێوە، پیاو  بەمانای نێرینە،  بەڵام لە پڕێکدا  دادە هێرۆو  عەمید شاناز دەچن، لە دوورەوە  زرێڤانەکان  ڕایان دەگرن و پێیان دەڵێن بوەستن، ئەم پرسەیە هی ژنانە، نەک پیاوان . 
کاتێک نێچیر دەزانێت  کە میوانی لە سلێمانییەوە هاتووە، پێی وایە  رەنگە خزمەکانی دایکی بن، دوایی دەڵێت: نا ئەمە  ئاژاوەگێڕەکانە. لەپرسەی ژنانی براکەمدا دەبێ بچم، ئاوا دەچێت بەدەمانچە و چەقۆوە  تا ڕووبەڕووی  ئاژاوەگێڕەکان بێتەوە. نێچیر
 
هەر بەڕاستی  چەند ڕۆژێک  مێشکی هەموومانیان برد بە پرسەی  پیاوێکی  نەدیو و نەناس، ئەم هەموو شیعرو شانامەیە بەسەریاندا هەڵدا، دەرکەوتنی مەسعود  و ئەولادەکانی  دەست لەسەر ناوگەڵیان، ڕەوەی  ئەو هەموو خەڵکە سەرتاپا لە بۆیاخە و  ئەو هەموو درۆ و دەلەسەیەی کە بەشان و باڵیا هەڵیان دەدا، بووە مایەی ئاشبونەوەی پاڵەوانی ١٦ی ئۆکتۆبەرو  ٣١ئاب و شەنگال و مەخمور . 
بەڵام نەکەس پرسی ئەری پرسەی ژنان چۆن بوو کێ چوو ؟ لەکوێ بوو؟  مەهاباد قەرەداغی و لۆکە و لفکە و ئەڤین ئاسۆ و  کرستیاڵ و پەروێز و  هێلی لۆڤ نەمانزانی چۆن ئاویان دەگێڕا ؟   
مەلا عەلی کەلەک، کە لەوێ بوو، نەماندی چۆن بەدەستە جنۆکەکەی سڵاوی لە دادە هێرۆ دەردەکرد و بەگوێی عەمید شانازدا ئایەتێکی کلک و گوێ کراوی دەچڕی؟
 پرسەی ژنان  لەو دەڤەری جامانەسورەکان گەورەترین نهێنییە، زۆر لە زانستی بۆمبی نەوەوی  نهێنی ترە، تاکو ئێستا کەس  نازانێت ئەوانە چۆن دەگرین، هەموو پرسەی ژنان "کاتمە" بێدەنگە، چونکە ئەوان مەحرومن نابێت دەرکەون، گەر دەرکەون ئەوە ڕیسەکەیان دەبێتەوە بە خوری و هەموو نهێنیەک  دەکەوێتە سەر ئاو.
وەک دەڵێن خەیاڵ لە مەعریفە گرنگترە، بۆیە دوای پرسە کۆمیدییەکەی  "دلۆڤان" کە پڕبوو لە ڕیاکاریی و درۆ و دەلەسە، زۆر حەزم دەکرد  کەناڵێک هێندە ئازایەتی تێدا بوایە  زومی کامێراکەی بخستایەتە سەر پرسەی ژنانیش، لەوێ نێچیر و براکانیت دەبینی، کە چۆن بەچەقۆ و دەمانچەوە  پێشوازی لە  ئافرەتانی  کوردستان دەکەن  و  بە کوردییە تێک شکاوەکەیان پرسەنامە پڕ ڕیاکارەکان  یەک لەدوای یەک دەخوێننەوە، بۆ خاتری ئەوەی  جۆشێک بدەن بەپرسەی ژنانیش.
 پرسیارێک کە رەنگە بە خەیاڵتاندا نەهاتبێت، ئەوەیە، کە ئایا بەڕاستی  ژنان لەوێ مافی پرسەیان هەیە؟ ئەگەر هەیانە  بۆچی  پیشانی نادەن؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە