قوباد تاڵەبانی جگە لەمیرات چی دەستكەوتووە؟

Sunday, 06/05/2018, 23:19

7868 بینراوە


قوباد تاڵەبانی تەنھا لەبانكەكانی (ئەمریكاو توركیا) خاوەنی (16) ملیار دۆلاری كاشە كە بەمیرات لە(مام جەلال تاڵەبانی) باوكیەوە بۆی بەجێماوە.
------------------------
ھەموو ئەو ڕێستۆرانت و ئۆتێل و شوقەی سەكەنی و كۆشكانەی كە لەتوركیا لەسەر ناوی مام جەلال تاڵەبانی ھەبوون ئێستا خراونەتە سەر ناوی قوباد تاڵەبانی كوڕی. ھەروەكو ئەو دەستەڵاتەی كەبەمیرات نەبوایە ھەرگیز بەم عەقڵیەتەوە پێی نەدەگەیشت.
ئەم زانیاریانە لەگرنگترین و بەناوبانگترین خەربەردەری عەڕەبیەوە بڵاوكراونەتەوە. كە ماڵپەڕی (Alarabiya-news). ئینجا ئەگەر قەرار وایە بڕوا بەدەزگایەكی ڕاگەیاندنی وا نەكەن پێویستە بچنەوە ئەشكەوت و پێستەی حەیوان لەخۆ ئاڵێنن. چونكە العربیة سێیەم موعتەریفترین دەزگای ڕاگەیاندنە لە شرق الأوسط.
سایتی HaberAktuel بەرلەوەفات كردنی دەنوسێت: جەلال تاڵەبانی لەوڵاتی توركیا خاوەنی بەرژەوەندی ئابوری زەبەلاحەو وەبەرھێنان لەبوارەكانی گەشت و گوزارو نیشتەجێكردن دەكات. ئێستاش كوڕەكەی ئیدامەی پێدەدات.
قوباد تاڵەبانی بەشەخسی تەنھا لەئەمریكا (7.6) ملیار دۆلاری كاش لەسەر حسابەكەیەتی.
یەكێكە لەپیاوانی كارەو سەرمایەگوزاری گەورە دەكات لەوڵاتانی (ئیسڕائیل و ئێران و بریتانیا).
لەعێڕاقیش سەھمی لەگەڵ گروپی شەریكەكانی (قەیوان و بەڕێز)دا ھەیە. دەستھاتی ساڵانەی بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ماڵپەڕی (IraqToday) دەنوسێت: قوباد تاڵەبانی لەو (2) ملیار دۆلارەش بەشە میراتی بەردەكەوێت كە لەدوای وەفاتی تاڵەبانی باوك لەوڵاتی بەریتانیا دەگوازرێتەوە سەر ناوی میراتگرەكانی.
ھەر دیسان ماڵپەڕی (Onedio)ی توركی دەنوسێت: قوباد تاڵەبانی بەشەریكی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی كە بەھۆی ڕێكەوتنی خێزانی نێوان حزبەكانیان لەیەكتری نزیك بوونەتەوە ساڵی ٢٠١٤ (8.4) ملیار دۆلار دەگوازنەوە فەڕەنساو سویسڕاو ئەڵمانیا.
بێ شك لەو پارەیەش بەشی قوباد تاڵەبانی لە (3.5) ملیار دۆلار كەمتر نیە.
بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕی خبر العربیة، ھێرۆ ئیبڕاھیم ئەحمەد دایكی قوباد تاڵەبانی (9) ملیار دۆلار لەسەر ناوەكەی تۆماركراوە. دیسان ئەو پارەیەش ھەردەگەڕێتەوە گیرفانی ئەو كاك قوبادەی كە خەڵكانێ لەبێ ئاگایی كردەوەكانی بە (مامی بچوك) ناوی دەبەن.
مامی بچوك تەنھا لەحەملەی ھەڵبژاردنی ئەمساڵدا سەدان بەڵێنی قەبە قەبەی دەرخواردی خەڵك داوەو دیماگۆجی گەیاندە ئەوپەڕی.
-ئاخر ئەوە درۆ نیە دەڵێت: زامنی ئاشتی و دیموكڕاسی یەكێتیە؟
ئەگەر وایە بۆچی فەرمانبەران لەزۆنەكەی سەوز بەدەستڕێژی گوللە شەھید دەكرێن كاتێ داوای مافە ڕەواكانیان دەكەن؟
-ئەدی ئەوە درۆ نیە دەڵێت: دەنگمان پێبدەن كەركوك دەگێرینەوە؟
خۆ كەركوك گەڕابۆوە بۆچی لەمست بەغدادیان كردەوە؟
-درۆ لەوە گەورەتر چیە بڵێت: دادگەری لەداھات دەستەبەرەكەین؟
ئەگەر وایەو یەكێتی زامنی عەدالەتە ئەم ھەموو سامانەی بەچی كۆكردۆتەوە؟
چارەگە سەدەیەكە دەدزن، دەبڕن، تاڵان و بڕۆ دەكەن ئیتر عەدالەت لەچیدایە؟
حەیف ئەوەیە نازناوی (مام) بەھۆی ئەو تاڵانچی و مافیایانەی نەوت خەریكە نابوت و ناشرین دەبێت كەچی لەبنەڕەتدا بەھۆی خۆشەویستی بەكەسی پایەبەرزو گەورەو بەڕەوشت دەوترێت (مام).
سەیر لەدزینی ئەم ھەموو سەروەت و گەندەڵی و فاشل بوونەدا نیە بەڵكو عەجیب و غەریبە ھێشتا خەڵكێ ھەبێت دروشمە درۆیینەكانیان بەرز بكەنەوە بێ ئەوەی سەرنج لەژیانی خۆی و دەوروبەری بدات و كردارە چەوتەكانی ئەوانیش ببینێت.
خەڵەفاوی لەوە زیاتر دەبێ چی بێت؟ بەگیرفان و ژیانی بەتاڵ و حەتاڵ، بەئایندەیەكی تاریكەوە ھێشتا لەبەردەمی ئاغای گەندەخۆر ھەڵپەڕن.
مسعود بارزانی كە گوتی (ھەڵپەڕن) ڕێك لەگەڵ ئێوەی ھەواداری بنەماڵەكەی خۆی ماڵباتی تاڵەبانی بوو، كاتێ بەدوو چاوی خواپێداوەوە ھەرچی كارو گوفتاری بەدە دەیبینن كەچی ھێشتا ھەر ھەڵدەپەڕن لەبەردەمی ئەو پەرچەمەی كە لەسێبەریدا پێشێلی یاسا دەكرێت و موقەددەساتی گەل دەشكێنرێت.
ھەربۆیە بەسە ئیتر ساویلكەیی، دەتێبگەن تكایە.
چیتر ھەڵمەپەڕن بۆ ئەوسەرانەی بەسەرسەری سەری خاك و خەڵكیان لەقوڕنا.
تكایە چیتر دەنگیان پێ مەدەن
با چیتر بەدەنگی ئێوە بەردەوام نەبن لەو حوكمڕانیە سەقەتەو لەو بێ دادیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە