تازە یەکێتی ئابڕووی بەرهەم و سۆزان دەبات؟

Wednesday, 09/05/2018, 12:29

9412 بینراوە


لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی سیاسی و رێکخراوەیی یەکێتییدا دیارەدەیکی پۆخڵ و ناشرینیان هەبووە، ئەویش ئەوەیە کە کاتێک کێشە لە نێوان سەرانی ئەو پارتە و پیاوەکانیان دروست دەبێت و گرفتەکانیان قوڵ دەبێتەوە و بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتردا دەپچڕێت، ئیتر ئەو کاتە پەردە لەسەر پیسخۆریی و گەندەڵییەکانی یەکدی هەڵدەدەنەوە و هەرچییان کردووە، یان دزیوە و وەرگرتووە، بە چاوی یەکتردا دەدەنەوە.
 "بەرهەم ساڵح"، هەتا لە نێو یەکێتییدا دەسەڵاتی هەبوو، دزی و فزی و ناپیاویی و خیانەتی خۆی کرد، هەموو ئەمانە بوونە سەرمایەی خۆدەوڵەمەندکردنی بوو! بەرهەم نمایندە و جێگری سکرتێرەکەیان بوو، ئەو کاتەی لەگەڵیاندا بوو کەسێک لە سەرانی ئەو حزبە هیچیان لەسەر نەدەدرکاند، کاتێک کە نووسەرانی کوردستانپۆست باسی گەندەڵییەکانی ئەو زاتەیان دەکرد، یەکێتی هەزاران پروپاگەندی ناڕەوای لە دوای کوردستانپۆست دەکرد.
کوردستانپۆست زانیاری وردی لەسەر سۆزان شەهاب و دایکی هەیە، کە لە سەردەمی شاخەوە، لە ڕووی ماددیەوە سودمەند بوون، بەتایبەتی پارەیان لە جەلال تاڵەبانی وەردەگرت، دواتر ئەو ئافرەتە پۆستی باڵای وەرگرت و بە پلەی باڵا خانەنیشین کرا و بوو بە خاوەن خانوو و ئیماکاناتی ماددی، تا تاڵەبانی مابوو کەس زاتی ئەوەی نەدەکرد  لە نێو یەکێتی تا دەگاتە هێرۆ پەنجە بۆ ئەو ژنە پۆخڵە گەندەڵکارە درێژ بکات، بەڵام دوای مردنی تاڵەبانی هێرۆی خێزانی، بە ئاشکرا کەوتە دژایەتیکردنی سۆزان شەهاب، ئیستاش بە ئاشکرا بە دۆکیۆمێنت و ڤیدیۆ، سەرانی یەکێتی بە تایبەتی ئەوانەی پیاوی هێرۆن پەردە لەسەر گەندەڵییەکانی ئەو ژنە لا دەبەن، لە کاتێکدا نووسەرانی کوردستانپۆست بە دەیان جار گەندەڵییەکانی ئەو ئافرەتەیان باسکردووە، بەڵام مەسینەهەڵگر، جنێوفڕۆش و کۆیلەکانی یەکێتی لەسەر ئەمانە دەهاتنە وەڵام و کۆمێنتاری نەشیاویان دەنووسی.
د. عیزەت سابیر، کە دەکاتە برای حەمە سابیری هاوەڵزاوای جەلال تالەبانی، کە بۆ خۆشی ئەندامی پەرلەمانە و پارە و دەستەوت و موچەی زۆرتری لەهەموو ئەوانە هەیە و وەردەگرێت، لێپرسراوی یەکێتییە و پیاوی دەستەراستی هێرۆیە، وا بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەوە دابەزیوەتە سەر کاندیدەکانی لیستەکەی بەرهەم ساڵح و رووت و روونی دەکاتەوە، کە چەند ئەمانە سوودمەند بوون لە یەکێتی و پارە و مووچەی ناڕەوایان وەرگرتووە.
پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە:
- ئایا بۆچی سەرانی یەکێتی تا ئێستا ئەو دۆکیۆمنێتانەیان شاردبۆوەوە و بڵاویان نەدەکردەوە؟
- ئەی بۆچی تا ئێستا رێگریان لەو جۆرە گەندەڵیی و گەندەڵکارانە نەکردوە، کە هەزارانی هاوشێوەی ئەو خائین و بۆگەنانەی وەکو بەرهەم هێشتا لە نێو یەکێتییدا جمەیان دێت، بە تایبەتی لە ئاستی سەرکرداییەتی و مەکتەبە سیاسییەکەی؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە