لە عەبدوڵڵا خەیلانی دەپرسم، کە ئایا ئەو ڕۆژانەت لەیاد ماوە؟

Wednesday, 09/05/2018, 23:20

10332 بینراوە


وەکو سەرەتا بۆ ئەوەی بە بیری بهێنمەو، با تەماشایەکی ئەو ڤیدیۆیە بکات، هەرچەندە ڤیدیۆکە کۆنە و روون نییە، بەڵام  ئەگەر کەس نەیناسێتەوە، ئەو چاک خۆی تێدا دەناسێتەوە.
ئەو ڤیدۆیە یادگارێکی ساڵی ھەشتاکانە، ساتی گوللەباران کردنی گەنجە بێتاوانەکانی ھەولێرە، کە بەتۆمەتی لێدانی پارێزگاری ئەوکات، ئەمیش لەگەڵیاندا وەستاوە، 
ئەوکات ئەم بەڕێزە ناوی (نقیب عبداللە محمد سعيد خيلانى) بوو یەکێک بوو لە ئەندامانی لێکۆلینەوە لە کەیسی گوللە بارانکردنی ئەو گەنجانە!  ئەم تاوانبارە بەعسییە یەکێک بوو، کە لە دائیرەی ئەمنی هەولێر لێکۆلینەوەی دەکرد و بە واژووی ئەمان،  فەرمانی گوللەبارانکردنی ئەو گەنجە هەولێریانەیان دەرکرد، جگە لەم ڤیدیۆیە، وەکو بەڵگە، کەسێکی دیکەش کە ناوی رائدعزدینی ئەمنە، ئەویش شایەتی لەسەر ئەمە دەدات، ئەم کەسەش ئیستا لە سجنی ھەولێرە.
--------------------------------

ئەم تاوانبارە بەعسییە، کە لە ڤیدیۆکەدا دیارە ساتی گوللە بارانکردنەکە و ناوی سەدام دێت بڕوانن چۆن چەپڵە لێدەدەن!
شایانی باسە، دوای ڕاپەرینیش ئەم عەبدوڵڵا خەیلانییە خۆی تەسلیم بە پێشمەرگە کرد و بوو بە پێشمەرگە و کوردێکی عەیارە ٢٤ 
لە ساڵی ١٩٩٥ بوو بە موستەشاری جەبارفەرمان لە وەزارەتی ناوخۆ و هانی یەکێتی دەدا و پلانداڕێژێک بوو بۆ شەڕی براکوژی و توندوتیژی، هەرچەندە رۆڵی سەرەکی نەبووە، بەڵام برغویەکی شەڕی براکوژی بوو دژ بە پارتی و پلانی بۆ یەکێتی دادەنا.
دوای ٣١ ئاب کوردستانی بەجێ هێشت و بەرەو ئەوروپا رۆیشت بەدوایدا گەڕایەوە بۆ هەولێر.
ئەو جارەیان دوای تەقینەوەکەی یەکی شوبات ھەموو کوژران و رێگا بۆ خێلانی خۆش بوو
لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تا ئەورۆ عەبدوڵڵا خێلانی بۆتە بەرپرسی پۆلیس و کارێکی باشی لێنوەشاوەتەوە، تەنھا ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی سزاداوە، وەکو هەموو بەرپرسێکی حیزبی خەریکی دزیی و پارە کۆکردنەوە بووە، ئیستاش کێڵگە و باخی هەیە ، خەریکی رابواردن و شەوی سوور و بێنامووسییە. 
کەچی ئەم کابرایە هێندە چاوقایمە خۆی هەڵبژاردووە بۆ ئەندام پەرلەمانێتی، بەڵام دڵنیابە خەڵکی بەشەرەفی ھەولێر، ئەوانەی دەتناسن، ئەوەیان لە یاد ماوە ، دەزانن کە چۆن تۆش یەکێک بووی لەو بەعسیانەی کە بە ئیمزای ئێوە گەنجانی هەولێرتان گوللەباران کرد، بەرنەفرەت کەویت، هەی پیاوکوژ و، گەنج کوژ و کۆنەبەعسی.
 تۆ شایەنی ھیچ نییت، جگە لە دادگاییکردن و لێپرسینەوە لەو مێژووە پیسەی کە بۆ کەسێتی خۆتت تۆمارکردووە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە