دەسەڵاتی کوردی قوتابخانەیە بۆ دزیی و فەسادیی

Thursday, 10/05/2018, 1:21

5137 بینراوە


ئەو هەواڵ و دەنگە تومارییە بۆ ئیمە (١٧ی شوبات)  هاتووە، کە دوای بەدواچوون بۆمان دەرکەوت، کە دەنگەکە راستە  و دەنگی ئەو کاربەدەستەی حکومەتی هەرێمە لە هەولیر، کەوا بە ئاشکرا پارە وەردەگرێت، تا کاری هاوڵاتیان بەڕێ بکات! بۆیە لیرەدا دەقی نامەکە و ئەو ڤیدیۆ دەنگییە بە بێ دەستکاری بڵاو دەکەینەوە.
ئەوەی ئەم زانیرییە و دەنگە تۆمارکراوەکەی بۆ ناردووین بەم شێوەیەی خوارەوە نووسیوێتی، کە ئێمەش وەک خۆی بڵاوی دەکەینەوە:
-------------------
بۆداواکاری گشتی
بۆ سەرۆکی حکومەت
بۆ وەزیری ناوەخۆ
بۆ بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر
بۆ گشت لایەنە پەیوەندی دارەکان
گوێ بدەنە رائد سیروان کاکەمین بەرپرسی پۆلیسی دەشتی ھەولێر، کە چۆن پارە وەر دەگریت، تکایە ئەم دزە سزا بدەن، چونکە بری ١٥٥وەرەقەی لە ئێمە وەرگرتوە ٥٠ وەرەقە رەزامەندی کارەبای بۆ وەرگرتین ٦٠ وەرەقە بۆ موافەقەی خانوو ٤٥ وەرەقەی بۆ قاعە دروست کردن دوایی وتی دەبی موافەقەی قاعەکەم بۆ بکەن بە دەفتەرەک، ئێمەش رازیی نەبووین، بە شۆفەلی دوو کونی لەقاعەکەی کرد تکایە بگەنە فریای ئەم خەلکە، رائید سیروان بێ پارە ھیچ کارێک ناکات خەڵکی رووتاندۆتەوە.
 گوێ لە دەنگەکە بگرن:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە