هۆ دایە گیان

Sunday, 13/05/2018, 0:48

4895 بینراوە


من هەموو ڕۆژێ تاسەی دیداری تۆ دەکەم
هه موو شەوێ لەگەڵ ئەسرین خەمی دووری تۆ بەش ئەکەم
کاتی خەمی بێ تۆیی سەراپایی جەستەم دادەگرێ
ناڵەم دەگاتە دیوانی خودا, بەڵام ئەفسووس گوێم لێ ناگيرێ
هۆدایە گیان لەمیوانی خەوی قوڵدا دەست لەملانی عيشقت دەبم
پڕ بەئامێز لەباوەشی سۆزت دەگرم بەڵام ئەفسووس تۆلێم ونی
بۆیەکاتێ گوێم لەوشەی پیرۆزی دایك دەبێ
کڕنوش دەبەم بۆگەردوون و پڕبەگەرووم هاوار دەکەم
ئەی گەردوونی لەمن یاخی دەبێ بۆ چ من دایکم نەبێ
هۆدایەگیان دەستی چەپەڵی زۆرداری لەئامێزی منی کردی
ئەسووس دایە دوای مەرگی تۆ گەردوون ئازاری پێچەشتم
بەڵام دایە دڵنیابە بێبوونی تۆ هەرگیز ڕۆژێ ئارام نابم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە