بەڕاستی دان بە زیرەکیتدا دەنێم

Sunday, 13/05/2018, 15:56

4063 بینراوە


چەندین ساڵە ئێمە هاوارو دادو بێ دادمانە کە خەڵک بە ووردی و بە درشتی چاو لە دۆخەکە بکات ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو بە ئەرکێکی نیشتیمانی پیرۆز خۆم و هاوڕێیانم هەستاین بەوەی بەرەیەکمان درووست کرد و لە چوارچێوەی گرووپێکدا ناومان لێنا گرووپی (بایکۆت).
----------------------
مەبەستی سەرەکی ئەم گرووپە ووشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بوو لە ئاست ئەو کەم و کورتی و ڕاستیە شاراوانە بوو کە احزابی سیاسی لە کوردستان پەیڕەویان کردووە چەندین ساڵە خەریکی دزی و گەندەڵی و فەسادی ئیدارین و چەندین ساڵە خۆڵ دەکرێتە چاوی نیشتیمانیانی ئەزیز بە ناوی پەرلەمان و وەزارەت و حکومەتەوە و هەر جارەو بە بەرنامەیەکی ستۆکەوە بەرۆکی شاشەکان دەگرن و هەمان دەم و چاو و هەمان بەڵینی قەبە قەبە نەچووەسەرەکان ، هەر جارەو دەسەڵات بە ناوێکی خوازراو ... دەمووچاوێکی قێزەونی سواو حزب بۆ کەسانێک دادەنێن تا دەنگی ناڕەزا نەمینێت و هەر تاکێک وابەستە بکەن بە حزبێکەوە و بەرنامە و دیدگایەکی تازەیان پێ نیشان بدەن.
بەندەش وەک ئەرکێکی نیشتیمانی هەموو کات خۆشبەختانە و بە شانازییەوە کە هەردەم گەلەکەم لەم فێڵانەی دەسەڵاتدارانی مافیاگەرای کوردی ئاگادار کردۆتەوە و بەرمان بە پلانەکانی دەسەلات داران گرتووە سەرەڕای ئەو بەربەست و کۆسپ و تەگەرانەی کە خراوەتە بەردەممان ، بەڵام ئیمە کۆڵنەدەرانە بەرمان پێ گرتوون وەک چۆن بۆ ئەم هەڵبژاردنەش پلان و پڕۆژەیەکی پتەومان داڕشت ... تا کارێک بکەین ڕیگر بین لەبەردەم بەڵێنە دووبارەو سواوەکان و گیرفان پڕکردنی کادرە حزبیەکان ، بە خۆکاندید کردنیان بۆ پیرۆزترین شوێنی بڕیار کە پەرلەمانە توانیمان ڕووی ڕاستەقینەیان پیشان بدەین کە ئەمانە هیچ کات خەمخۆری میللەت نەبوون و تەنهاو تەنها کاریان لە بەگەڕ خستنی کۆمپانیا حزبییەکانیان بوون و کارییان لە وەرگرتنی تەندەرە بێ فلتەرەکان کردووە و کارییان لە ناردن و هەدەردانی سامانی گشتی بووە و کارییان قەبەکردنی گیرفانی سەرۆک مافیاکان بووە لە دواین کاری دەسەڵاتی مافیاگەری کوردی درووستکردن و هینانی چەند دەمووچاوێکی سواو بوو لەوانە (شاسواری واحیدی کبابچی) ، کە ئەم زاتە گەر یەکەم فایلدارو پڕ کێشەترین و دزترین کەس نەبێت ئەوا گومانت نەبێت دووەم کەسە لەو روانەوە....
هێنانی ئەمانە کە دەنگە تۆراوەکانی حزبەکانی پێ کۆبکەنەوەو بە سیاسەتە حکیمانەکەی بارزانی کە مامۆستای خیانەت و یاری پیکردنی میللەت بوون لەگەڵ حزبی هاوەڵە کۆچکردووەکەی جلال تاڵەبانی زۆر زوو کۆمەڵگەی کوردیمان لەم پلانە ئاگادار کردەوە کە پێش بوونی ئەم زاتە واتە شاسوار کوردستان لەلایەن حزبی بنەماڵەی تاڵەبانیەوە زۆرترین ڕووپیوی کوردستان درا بەدەستەوە کە بە خوێن هەموو ئەو ناوچانە گیرابوون بەڵام خوینی ئەو شەهیدانە وەک چۆن کوردی دەڵێت وەک تڕی بن گۆم ڕۆشتن ئەوانیش خوینیان بە زیادە ڕۆی بە هۆکاری بەدەستەوەدانی ناوچە جیاکراوەکان لاوازی حزبەکانی تر و خیانەتی ناوخۆی حزبە دژە دەسەڵاتەکان وای کرد پێگەی بارزانی ڕوو لە بەهێز بوون بکات ، بەوەی کە کارتیکی بەکارهێنا کەسایەتیەکی وەک شاسواری درووست کرد و توانی بە تیرێک چەند نیشانەیەو بپێکێت ...
یەکەم : کۆکردنەوەی دەنگە تۆراوەکان .
دووهەم : کۆکردنەوەی دەنگەکانی پارتی کریکارانی کوردستان بە تێهەلکشانیان لەگەڵ حزبەکەی شاسوار و پیشاندانی روویەکی ناشرین بە پ.ک.ک .
سێهەم : مشغول کردنی حزبە بچوکەکان و دوورخستنەوەیان لە پلانە گڵاوەکانیان .
هەرئەو هۆکارەبوو کە هاوارمان دەکرد کە بایکۆت بکەن تا بتوانین لەسەرەتادا ئەژنۆی بنەماڵەی بارزانی کە یەکیتی نیشتیمانی کوردستانە ،... بشکێنین
بە بایکۆت کردنی دەنگدان و بچووک کردنەوەی حجمیان لە بەرچاوی ناوخۆ و ووڵاتان و دواتر بە پلانێکی تۆکمەتر دەتوانرا کۆتایی بە حکومەتی شاهەنشایی مافیاگەرێتی کوردی بهینرێت و سیستمیکی کاریگەری کارا پێکبهینرێت، بەڵام مخابن بە هۆکاری لاوازی سەرکردایەتی سیاسی کورد و خیانەتی ناوخۆی و لێدان و بەدەستەوەدانی فایلی هەستیار..." پارتی توانی کاری خۆی بکات و شەڕوو ئاژاوە و دووبەرەکی لەخۆی بە دوور بکات" و گێژەڵووکەیەکی خستە ناو احزابەکانی ترەوە وەک چۆن لە ١٢/ ٥  بینیمان... بەڵام خۆشبەختانە توانیمان کاریگەری ئەرینی ببینین لە خستنە ڕووی ڕاستیەکان و ڕاگەیاندنی گرووپی بایکۆت بەوەش کارێک کرا کە احزابە خیانەتکارەکان دەنگێکی کەم بهێنن و باڕە لە یەکیتی نیشتیمانی بەرز بکەینەوە و کاریکمان کرد کە یەکیتی ڕووی ڕاستەقینەی دەربخات بە تزویرات لە پڕۆسەی دەنگدان و هەڵکوتانە سەربارەگای حزبەکانی ترو بەکارهێنانی چەک و بڵاوکردنەوەی ترس و دڵە ڕاوکێ و هینانی هیزی پاسداران بۆ ناو خاکی کوردستان و دووبارە کردنەوەی خیانەتەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بەوەش بە دڵنیاییەوە ئەو لە %٢٠ ەی دەنگی یەکیتی ڕووی لە کەمبوونێکی ئێجگار کەم کرد و ڕووخسارە گڵاوەکەیان زیاتر دەرکەوت.
 " ئامانجی ئێمەی بەرەی بایکۆت شکاندنی ئەو ئەژنۆ یاریدەدەرەی پارتی بوو خۆشبەختانە هەدەفەکەمان پێکا " بەوەی کە باڵێکی شکا بەڵام پارتیش هێشتا بە هەنگاویک لە پێشەوەیە بەوەی دووبەرەکی خستە دەنگە ناڕەزاکان و دەنگە تۆراوەکان و لەهەمان کاتدا دەنگی پ.ک.ک ی لە سلێمانی و دەوروبەری کڕیەوە بەڵام ئەوەش بۆ ئیمە کارێکی ئاسانە وەک چۆن شکاندنی ئەژنۆی ئاسان بوو ئاواش کاروو پڕۆژەی داهاتوومان زۆر گەورەترە بەوەی کە احزابی کوردی بهێنینەوە سەر ڕێچکەی ڕاستی خۆی و واز لە هەڵدانەوەی فایلی یەکتر بهێنن و کارێک بکەن بۆ دانانی پڕۆژەی تازەو جدی و یەکگرتووییان دەبێتە هۆی لەناوبردنی پلانەکان و ڕووبکەنەوە میللەت خزمەتکاری ڕاستەقینەی میللەت بن کە بە بڕوای من کەمێک ئەستەمە بەڵام دەکرێت لە ئێستادا پلانەکان ئاشکرا ناکەین بەڵام بە دڵنیاییەوە گەر لە خویندنگەی کوردەواری ڕەسەن خوێندبێتم ئەوا تا دوا هەناسەم من لەبەرەی گەلم و ڕووی ڕاستەقینەتان دەخەمە روو چاوەڕوانی هەموو بەلگەیەک بن لەسەر خیانەتەکانتان کە بڵاو دەکرێتەوە و دەست و دەممان لێتان ناپارێزین یا دەبێت خزمەتکاری خەڵک بن... یا دەبێت ئاشبەتاڵی بکەن ، بە بێ زیان لیکەووتنی میللەت داواکارم لە خەڵکی کوردستان کە بە هیچ شێوەیەک دوای معاش بڕ و شەق وەشێن و وەزیری دز و سوپا سالاری فایلدار نەکەون و بە دەنگەکانتان بە هێزو بازووتان بە نووسین و توانجەکانتان ڕووی ڕاستەقینەی دەسەلاتی بنەماڵەی نەهێڵن ئەوان بوون کە شەڕی ناوخۆیان خوڵقاند ئەوان بوون کە شەڕیان دژی پ.ک.ک ڕاگەیاند ئەوان بوون سنوریان لەسەر برا کوردەکانیان داخست لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان ئەوانن کە ڕێگەیان بە هیزی داگیرکەری تورکی داوە ١٢ کیلۆمەتر لە بەری باکوور خاکی کوردستان ببەزێنن و ئەوانن کە دەستیان لەگەڵ ڕژیمی فاشی بعس هەبوو ئەوانن کە دەستیان لەکوشتنی ١٧٢٠٠٠ کوردی بەناو انفال و ٥٠٠٠ بارزانی و ٣٥٠٠ هەڵەبجەی هەیە ئەوانن کە بکەرانی ئەوتاوانانەیان لە سجنەکان بەرەڵا دەکرد و بە فرۆکەی تایبەتی ڕەکانەی دەرەوەیان دەکردن ئەوانن کە بە پارەی میللەت خاوەنی هەزاران پڕۆژەن لەدەرەوەی وولات و ئەوانن کە خولقێنەری هەزاران ملیاردیری وونن ئەوانن کە ١٦ ی ئۆکتۆبەریان خولقاند و ئەوانن کە ١٠ کیلۆمەتر ڕێگایان بۆ ئیران کردۆتەوە بێنە خاکی کوردستانەوە ، ئەوانن کە سەرەتای درووست بوونی گۆڕان هیزیان ئامادە کرد بۆ لە ناوبردنی هێزیکی سیاسی ، وەک چۆن لە ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان بینیمام هێزیان بەکارهێنا دژی گۆڕان ئەوانن ١٧ ی شووباتیان خولقاند ئەوانن کە مووچە بڕاویان کردن و سیستەمی گڵاوی پاشەکەوتیان درووست کرد ئەوانن کە شەق و هیز بەکاردەهینن بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و دەنگی ناڕەزا ئەوانن کە سجنەکانیان پڕە لە کەسانی تۆمەت بۆ هەڵبەستراو ، ئەوانن کە هیزی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس بۆ مەرامی سەرکوت کردن بە کاردەهێنن ئەوانن کە تابووری ٥ یان هەیە بۆ لەناوبردن و تیرۆر ئەوانن کە رۆژنامە کوژن و نووسەر کوژن ئەوانن کە یاسایان کردووە بە لاستیک و بۆ مەرامی خۆیان بەکاری دەهێنن ئەوانن کە میلیشیای جەکداری و گرووپی بچووک بچووک دروست دەکەن بۆ تۆقاندنی خەڵک ئەمانە و هەزاران بەلگەی تر ، کە لەسەر دەسەلاتی مافیاگەری کوردی و احزابی دەستەمۆی مافیا هەیە بۆیە دەبێت ڕیگر بین لە پلانە گڵاوە بۆ داڕێژراوەکەی پارتی و گەل سزای ئەبەدییان بۆ دابنێت بە شوێن نەکەوتنیان و متمانە پێکردنیان و گەل بڕیاردەری ڕاستەقینە بیت و سزای هەموو احزابەکان بدات و جاش و خۆفرۆشەکان ڕەوانەی دەرەوە بکات و نفییان بکات و پارەکانیان لەڕێگەی دادگای نێودەولەتیەوە دەستی بەسەردا بگیرێت ئێمەش وەک بەرەی بایکۆت و بەرەی راستی گەل و نیشتیمان هەردەم داکۆکی کار و ووشیارکەرەوەی گەل دەبین و هیچ کەسێک لەلای ئیمە هیڵی سوور نییە و هەموو احزابەکانی کوردستان بە درووستکەر و شەریکە دزی دەسەڵات دەزانین بە هۆکاری ئەو ڕێککەوتنانەی دەباشان و دووکان و سەری ڕەش و هتد بۆیە هەمووتان بە یەک چاو سەیر دەکەین و ڕێگرتان دەبین و بچووکتان دەکەینەوە لە کۆتایدا بژی بەرەی گەل بژی نیستیمان سەرشۆڕی بۆ دوژمنان و بەکریگیراوان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە