تاڵەبانی جەنەراڵی نیفاقی سیاسی

Sunday, 13/05/2018, 22:11

7575 بینراوە


لێرەوە تەنها چوارنمونەی نیفاقی سیاسی و ئەخلاقی سیاسی جەلال تاڵەبانی دەنوسمەوە دوانیان لەسەردەمی شاخداو دوانیشیان دوای راپەڕین و دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان.
------------------------
سەردەمی شاخ:
- ساڵی ١٩٨٣ تاڵەبانی بڕیاری لێدانی بەرەی جودی دا بەتایبەتیش هێرشکردنەسەر بارەگاکانی حیزبی شیوعی لەقڕناقاو پشت ئاشان بەفرمانی تاڵەبانی لەڕێگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە کۆی هێزی پێشمەرگەی گەرمیان و پشدەرو شارباژێر و دەشتی هەولێر بۆ ئەوهێرشە کۆکرانەوە تاڵەبانی لەبەردەم هێزەکانی پێشمەرگە بەخیتابێكی حەماسی وەها باسی خیانەتی حیزبی شیوعی دەکرد و بەلادەری دەناساند پێشمەرگەکان توکی پشتەملیان وەک دەرزی پشتی ژیژیک هەڵسابوو خواخوایان بوو تاڵەبانی بەزوویی لەخیتابەکەی تەواوببێتەوەو هێرش بکەن.
دەرەنجام هەریەکە لە مەلائەحمەدی بانیخێڵانی و کەریم ئەحمەدی سکرتێری حیزبی شیوعی بەدەست گیران کاک نەوشیروان بەڕێزەوە ڕەوانەی لای تاڵەبانی کردن کاتێک گەیشتنە لای تاڵەبانی سەرودەمانچەی وەک نیەتی ئاشتبوونەوە پێدان تاڵەبانی وەک نیفاقی سیاسی بەمەشەوە نەوەستا بەئیمزای خۆی و مەلائەحمەدو کەریم ئەحمەد بەیاننامەیەکی پێنوسین وخۆی بێبەری کرد لەوقەتڵوعامە.
- خاڵەنەبەز ناسراو بەخولەی جگەر یەکێکە لەوپێشمەرگانەی ساڵی ١٩٧٤ لەبزووتنەوە چەکداریەکەی مەلامستەفادا بەچەکی فسفۆڕی بەعس برینداربوو دوای چارەسەرکردنی لەووڵاتی هۆڵەندا گەڕاوەتەوە و یەکێک بوو لەمەفرەزە سەرەتاییەکانی ئەوجوڵانەوەی ناوی لێنراوە شۆڕشی نوێ بەسەرکردایەتی تاڵەبانی.
 ساڵی ١٩٨٦خولەی جگەر سەرتیپی ٣٤ی ئاسۆس بوو تاڵەبانی بەتۆمەتی پەیوەندی بەئاڵای شۆڕشەوە ( ئاشەکەی) مەلابەختیار تەجمیدی کرد بەتۆبزیش دەبوو لەگوندی مەرگە دابنیشێت وەک ئیقامەی جەبری ساڵی ١٩٨٧ یەکێتی بەهاوبەشی قەرارگەی ڕەمەزانی سوپای پاسدارانی کۆماری داگیرکەری ئیسلامی ئێران پلانی لێدانی بیرە نەوتەکانی کەرکووکیان داڕشت تاڵەبانی خولەی جگەری بانگ کرد بۆیاخسەمەر کەمەکتەبی سیاسی یەکێتی و ماڵی خودی تاڵەبانیش لەوێ بوو تاڵەبانی بەشەرفی خۆی سوێندی پێدەدات  گەرئەم بتوانێت ئەرکی گواستنەوەی ڕاجیمەو گولەکانی لەدۆڵی جافایەتیەوە بگەێنێتە سنووری شاری کەرکووک ئەوا لەخولەی جگەرەوە دەیکاتەوە بەخاڵەنەبەز ئەمیش بەڵێن بەتالەبانی دەدات کەنەک ڕاجیمەکان دەگەێنێتە سنوری کەرکوک بەڵکو قەوانی گولە ڕاجیمەکانیشی بۆدەهێنێتەوە بۆیاخسەمەر پاش سەرکەوتنی چالاکی لێدانی بیرەنەوتەکانی کەرکوک خولەی جگەر دەچێتەلای تاڵەبانی تابیکاتەوە بەخالە نەبەز بەڵام تاڵەبانی پێی دەلێت ڕاستە من سوێندی شەرەفی خۆمم پێدابوویت بەس لەسیاسەتدا کوا شەرەف هەیە؟
- ساڵی ١٩٩٤ سەردەمی شەڕی ناوخۆیی نێوان یەکێتی وپارتی موستەشارێکی سەرۆک جاشی سەردەمی بەعس لەیەکێتەکانی سەردەمی شاخ زیاتر لەبەرەکانی شەڕ دژی پارتی دەجەنگا ئەم سەرۆک جاشە ماڵی لەکانی گۆمەی شاری سلێمانی بوو بەهۆی ڕوودانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ خێزانێکی تر کەئەمانیش یەکێتی بوون ئاسایشی سلێمانی سەربەیەکێتی موستەشارەکە دەکوژن دوای ڕوداوەکە کۆمیتەی کانی گۆمەی یەکێتی دەچنە لای تاڵەبانی و پێی دەڵێن مام جەلال چۆن دەبێت یەکێتی ئەندامی خۆی بکوژێت؟ تاڵەبانی لەوەڵامدا پێیان دەڵێت: بۆمانەوەی خۆمان خۆشمان دەکوژین.
- ساڵی ٢٠٠٩ ئەوکاتەی بزووتنەوەی گۆڕان ٢٥ کورسی هێنا وەفدێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی داگیرکەر دێتەلای تاڵەبانی، تاڵەبانی بەوەفدەکە دەڵێت نەوشیروان مستەفا پیاوی ئەمریکیەکانە هەرهەمان ڕۆژ وەفدێکی سەفارەتی ئەمەریکا دێتە لای تاڵەبانی و پێیان دەڵێت نەوشیروان مستەفا پیاوی ئێرانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە